تاک و کۆمەڵ چی ئەیان باتە ڕێ!؟ (بەشی دووەم)

Wednesday, 09/05/2018, 10:34

28096 بینراوە


ئەمە شتێکی زۆر سەیرە کاتێک بونەوەرێکی خوڵقاوی سەر ئەم زەمینە بەدەست هێزێکی گەورە دروست کرا بێ بە پێی کتێبە ئاینییەکان  هەر کەسیک خاوەنی       ئەندامی خۆی بێت هەر کەسیک خاوەنی مێشکو جەستەو لاشەی خۆی بێت خاوەن بیر و هۆش و فسلەجەیەکی تایبەتی بێت کەسیش لە ناو مێشکی کەسی تردا هەستی ئەوی تری نەبێت خاوەن کردەوەی خۆیەتی . بەڵام لەسەر ئەم هەموو ئامرازانە کە زۆر ڕوون ئاشکرایە. تاک کەس بوونی نی یە چوونکە ئەوەی کۆمەڵ دروست ێەکا تاک خۆیەتی . وە لە قۆناغەکانی دروست بوونی کۆمەل دا بوونی تاک ێەرووخێت و پابەند ێەبێت بە کۆمەل بە خۆشی بێت  یاخود بە ناخۆشی بێت. ئەمە فەلسەفەیەکی زانستی یە بەڵام  بۆچی بەم شێوەیە پێناسە ئەکریت. 
پێناسەی (کۆمەل )لە (علم اجتماع) زانستی کۆمەڵناسی
هەر دوو کەسیک یاخوود زیاتر لە گەل یەکتردا پێوەندی ئەکەن لەگەل یەکتر کاریگەری ئەبن بۆ ماوەیەک زیاتر لە کاتێکی کەم دا بەرەو پێش چونیان بەهێز ئەبێت بۆ          پێشکەوتنیان بۆ نمونە ئەوانەی لە ناو فڕۆکە  بە     کۆمەل ناژمێردرێت چونکە هەر بە دابەزینیان لە شۆینی مەبەستیان ئەو کاریگەریە گەڕیانە  نامێنن. کۆمەل هەموو پێویستیەکانی ێادەمیزاد جێ بەجێ ئەکات بۆ نمونە هەر کەسێکمان ئارەزوویەکی هەیە خۆشەویستییەکی  هەیە بۆ شتێکی تایبەت نمونەی ئارەزوومەندی تیپێکی تۆپی
یاخود تیپێکی مۆسیقا. بەڵی توندوتیژی هەیە بۆ راکێشانی تاک بە راستەو خۆ زۆریشن نمونەکان بەڵام لای ێیمە ئەو گرنگە دراسە کردنی ئەو توندوو تیژی یە نەڕاستەو خۆ یە کە بە کار دێت بۆ  راکێشانی تاک لە کۆمەڵگایەکی سەربەخۆ کە  یاساکان رێگر نابن لە سەربەخۆی تاکەکان..
بونی تاکە کەس خۆی بەتەنیا کە بە هیچ لۆجێکەوە لە گەل کۆمەلی کەس دا ناژێ بە هیچ شێوەیەک تێکەڵ بە کەسەکان نابێت پرسیار ئەوەیە ئایا بوونی ئەم تاکە کەسە کاریگەر ئەبێت لەسەر شەقام کەسە زۆرینەیان یاخود کۆمەلە کەسەکان ئەتوانن کار بە کەنە سەری. لە سالی 1898 زانایەکی دەروون ناسی فرەنسی کە زۆر ئارەزووی پاسکیل سواری هەبوو دوای چەندەها لێکۆلینەوە بۆی دەر کەوت کەە کاتی یاری پاسکیل سواری دا دەر کەوت کە پاسکیل سوارەکان زیاتر بە هیزو خێراتر ئەبن لە کاتێک دا لە سباق دا لە گەڵ کەسانێکی تر دابن (سباق مع آخرين)  نە وەکو لەگەڵ سباق لەگەڵ کات دا (سباق مع الزمن). 
ئەمەش لە بواری کۆمەل ناسی ناسراوە بە کاریگەری
کۆمەڵی.. کاریگەری کۆمەلی ێە و کەسانەی کە تووشی کاری نەزانراو ئەبن هیچ پێشکەوتنی ژیان بە خۆیانەوە نابینین ێەگەر زاناش بێت لە کارەکەی دا بۆیە یاری زانی تۆپی پێ لە ئامادە بونی کۆمەلی کەسی ناو یاریگا دا جوان یار  ئەکات بە پێچەوانەش ئەگەر یاری زان
ئەکەن بە پێچەوانەوەش.. وێنەیەکی زۆر جوان  بەر دەست مان بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە کۆمەل کاتێک هەوڵ بدأ سەر کەوتوو ێەبێت لە هەموو ئارەزوویەکی تایبەت بە خۆی دا تاک ئەچێتە ژێر ڕکێفی دا بە ئارەزووی خۆی ئەی سورێنێت تووش نەخۆشییە سایکۆلۆجی کانی ئەکات کاری پێ ئەکات بۆ هەموو کردەوەیەکی نادیارەو نادرووست. بۆ نمونە لە ڕاپەڕینی شەعبانی 1991 لە عێراق تاڵان و لە ناو بردنی مولکە نیشتمانییەکان بە بەشداری کردنی هەزاران عێراقی لە کاری خراپ ناشایستە لە کاتی ڕاپەڕینی شەعبانی دا لە سەر جەم پارێزگەکان سەری هەڵدا بە ناوی ڕاپەڕین. هەروەها تێوەگڵانیان لە کاری تاڵان و بڕۆ دزی و لە ناو بردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لە فەرمانگەکانی حكوومتدا وەکو تاپۆ تۆماری خانوو بەرە تاڵان کردنی پارەی بانگەکان تاڵان کردنی پارەی بانگەکان هەروەها بە تاڵان بردنی شوێنە وارە ناومۆزەخانەکان بە قاچاخ دەرکردنییان فرۆشتنیان بۆدەرەوەی ئەم نمونەیە  یەکیکە لەنموونانەی کە کاتێک خەلکانی هەستی کەسایەتی خۆیان بە تاکی کەسایەتییان تێکەل ئەبەنە ناو کۆمەل لەگەڵ کۆمەڵ نمونەیەکی تاک پیشان ئەدەن بۆیە لەو کاتەدا کۆمەڵ تاک کۆیان دەکاتەوە لە یەک شێوەدا ئەوەش کۆمەڵەکە خۆیەتی بۆیە تاکە کەس خۆی بە تەنیا تاڵان ناکات بەڵام کۆمەلگا خۆی بەتەنیا تاڵان ئەکات ئەمەش لە کاتێک دا کۆمەله هەستی تاکەکانێ ێە کەۆێتە ناو دۆزەخی کۆمە
ل ئەکات کە کە وجودی لە ناو کۆمەل دا زیاتر بە هێز ترە لە تاکی خۆیان بۆیە کە تاکەکان مل کەچ ئەبن بۆ کۆمەڵ ئەبنە دا ڕوو دەستەی  کۆمەلەکان بەمەش ئەو سەرکردە    قیادییەکان دروست ئەبن دیکتاتۆرەکان دروست ئەبن تاکە کەسەکان وون ئەبن و هەموو هەستەکانیان بەڕە و یەکا هەست ئەڕوات ئەچنە ژێر دەستی دەسەلاتداران.. سەرۆک سەرکردە دەسەلات دکتاتۆر ئەمانە یەکێکن لە بەرو بوومی کۆی تاکەکان دوای ساتەکۆتاییەکانیان بە بوونت خۆیان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە