چەپڵە لێدان

Tuesday, 01/05/2018, 23:46

2806 بینراوە


زانراوە ووشەی دکتاتۆر لە ووشەی لاتینی Dictator کە رۆمانییەکان بۆ یەکەم جار بەکاریان هێنا لە وەسفکردنی ئەو سەرکردەو سەرۆکانە کە خۆیان تەنیا ماڤی دەرکردنی قراریان هەیە لە کاتی جەنگ لە کاتی سەرکەوتن و لەکاتی دۆڕان.  لە زۆرینەی ئەدەبیاتی سیاسی دکتاتۆر بەم شێوەیە پێناسە کراوە لە کتێبە ئاینییەکان دا هەمان شێوەش باسی شیکردنەوەی ئەو کەسایەتییە ئەکرێت وەکو نمونە قورئان دا باسی فرعون ئەکا وەسفی ئەکات بەو کەسە کە نایەوێ خەڵک هیچ ببینێت تەنیا ئەوەی خۆی ئەی بینێت.  دکتاتۆر لە زانستی دەرونناسی دا کە ئەو تاکەسە یە کە بیری خۆی جیادەکاتەوە لە ئەو واقعەی کەشو هەوایەدا تیایدا ئەژی هەموو بیرەکانی بۆ خۆی تەرخان ئەکات کە خۆی تاکە کەسە کەسی تریش دوای ئەوە بۆی نییە بیر بکاتەوە. توندوو تیژی بەرامبەر میللەت بەکار دێنێ کاتێک هیرش ئەکرێتە سەری بۆیە دکتاتۆر پێ وایە ئەبێت ئەو تاکە کەس خۆشەویست بێت لای میللەت 
ترسناکترین دکتاتۆر ئەو سەرکردە سەربازییانەن کە دەست ئەگرن بەسەر دەسەلات. بەڵام پرسیار ئەوەیە کێ دکتاتۆر دروست ئەکا  ئەو ئامرازانە چییە? و چۆن? لەڕوانگەی مێژوودا زۆر ڕوون ئاشکرایە کە میللەت خۆی دکتاتۆر دروست ئەکا میللەتی
نەفام  لە یەکەم هەنگاوی دا لەگەڵ دکتاتۆر دا پیشەی چەپڵە لێدان بە دیاردەیەکی ئاسایی بەکاری ئەهێنیت لە ئەنجام دا تووشی نەخۆشی ئەبێت چارەسەری ناکرێت هەتاکو دەگاتە ئەوەی سەر دا کرێ هەتاکو ئەگاتە خانەی گوێلە خۆڤروشی و سیخۆڕ .. لە گەورەترین ترسناکترین هەڵسو کەوتی    مرۆڤەکان. چاک ئەزانین مرۆڤ وەکو شیشڵدانە چەند ڤوو تێ کەی گەورە ێەبێت دوای ێەبێتە دڕندە ێەبێتە دکتاتۆر . بۆیە لە میلەتانی پێشکەوتو بەهیچ شێوەیەک نابین ئەم جۆرە نمونە کەسانە دروست بن بۆیە وێنەی سەرکردەکان لەسەر شەقامەکان نابینین شۆینەکان بە ناویان نابێت شوێنە بەناوبانگەکان تەنیا بەناوی ئەو زاناو ئەو کەسانەیە کە لە خزمەتی مرۆڤدا ژیان یان بردووەتە سەڕ. بە پێچەوانەی ئێمەی کە میلەتەکان لەم ناوچەیە هێشتا بەکۆمەڵ بونەتە گۆیلەی ئەم دکتاتۆرانە  چەپڵە لێدان لە هەموو کاتێکدا.. بۆیە ێادەمیزاد  کاتێک ئەکەوێت ناو دۆزەخی دڕۆ کردن باوەڕ کردن بەخۆی کەئەو کردەوانەی ئەی کات ساخ و سەلیمە هیچ زەرەری نییەو زەرەری نابێت نە لەسەر خۆی نەلەسەر گۆمەڵگا لە سەر تاکەکانی کۆمەڵگا   یەکەم هەنگاو بۆ دروست کردنی دکتاتۆر لەم بوارەدا ێەبێت لە
ئێستادا بە هۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی دەرونی  لە ناو زۆرینەی کۆمەڵگا دیار ێەکەوێت بۆیە  دروست دەبێت بۆیە بەسیەتی چەپڵە لێدان..... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە