یەکێتی و پارتی لە ماوەی ٢٧ ساڵدا ئاوا خاک ئەفرۆشن ئاوا تاڵانیانکرد!

Thursday, 31/05/2018, 21:01

2964 بینراوە


كوردستان دەڵێی ترافیکە و
پـارتـیش مـرور
لە سی و یەکی هەر مانگێک دا
داگیرکەرێک دێنێتە ژوور
ئومێد ئەحمەد
------------------
پارتی و یەکێتی دوو حزبی مۆدێرنن لە خیانەت و تاڵانی، جاشی داگیرکەرانی کوردستانن بۆ مانەوەی خۆیان چونکە ھەتا ئەوان دەستیان بەئاوەدانی شارنەگەیشت تاڵانکردنی فەرمانگەکانی حکومەت داھێنان نەبوو، ھەتا ئەوان نەگەیشتنە ناو شارەکان گومرگ دزین داھێنان نەبوو. ھەتا چەتەکانی پارتی و یەکێتی مۆدێرن نەگەیشتنە ناوشار
شەڕی براکوژی نەبوو بۆ ڕازیکردنی ئاغاکانیان لەتاران و ئەنقەرە
ھەتا ئەم دووحزبە مۆدێرنە دەستیان نەگەیشت بەئاوەدانی ڕۆم و عەجەم زۆڵە کوردێکی جاشیان دەسنەکەوتبوو ھەتا بەکوردێکی خاوەن ھزرو فکری وەک پەکەکەو ڕێبەرەکەی بڵێ 
تیرۆریست و دواتر وەک کەوڵەسوری بەرلەشکر شەڕی بەوەکالەت و بەکرێگیراوێتی لەدژیان ھەڵگیرسێنن
یەکێتی حزبێکی کلاسیک و بۆگەن نیە مۆدێرنە چونکە لەگەڵ ھاوئاوازەکەی داھێنانیان کرد لەدوو ئیدارەی دا لە تەنھا ٣شارد کەبە ناشکوری نەبێت تائێستا ھەر شار نین بەڵکو زیاتر لەگوندێکی گەورە ئەچن لەبەرزۆرھۆکار ، یەکێتی و پارتی دوو حزبی مۆدێرنن چونکە دژی قەتیس کردنی ئازادی و کوشتنی ڕۆژنامەنوسن.
پارتی و یەکێتی مۆدێرنن چونکە دژی دواخستنی کۆنگرەو مانەوەی سەرۆک و سکرتێری حزبەکانیان لە چوارساڵ زیاتر ھەروەھا زۆریش دژی کوتڵەو باڵ و قاچ و دەستی دەرەکین لەحزبی پێشکەوتووی ڕۆژاوایدا تەزویرو ساختەکاری و چاوسورکردنەوەو نان بڕین و سوێندو تەڵاقخواردن بەخەڵک و ھێزی چەکدار قەدەغەو ئابڕووچونی سیاسەتی حزبی مۆدێرنە ھەربۆیە یەکێتی مۆدێرن و ھاوئاخوڕەکەی خۆیان بەتەزیرو ترساندن و چاوسورکردنەوە خەریک نەکردوەو ناکەن ، یەکێتی و پارتی  تڕۆکراوو ڕسوا نین چونکە دژی چەواشەکاری و بەکۆیلەکردن و بەحزبیکردنی کۆمەڵگەو خوێندنگاو زانکۆو پەیمانگاو مزگەوتەکانن ،یەکێتی حزبێکی مۆدێرنە وەکچۆن ھەموو فەرەنسا ئەگەڕێی وێنەیەکی سەرۆک ماکرۆن نابینی لەشوێنێک ھەڵواسرابێ ئاواش ھەموو زۆنی تەڕەماش و تەڕەساز بگەڕێ وێنەی سەرکردەیەکی نە یەکێتی و نەپارتی نابینی چونکە پێیان شورەییە ڕێبازی بەعس دوبارە بکەنەوە و ئەمان مۆدێرنن،
یەکێتی و پارتی دوو حزبی مۆدێرنن چونکە داھێنانیان لەخەڵک برسیکردن و خاکفرۆشتن و سیناریۆ بۆیەک داتاشین کرد ، تەنھا بۆئەوەی کۆیلەکانیان لێیان دورنەکەونەوەو بڕوایان پێبکەن ئەمانە خاکفرۆش و تاڵانچی و کرێگرتەی دوژمن نین 
ئەم دووحزبە مۆدێرنە کەھیچ سیفاتێکی حزبیان تیانیە بەشایەتی دۆست و دوژمن زیاتر لەخێڵ ئەچن نەک لەڕێکخراوێکی سیاسی خاوەن پرۆژەو بەرنامەو فکر... ھتد، ھەربۆیە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسەکانی ئەم حزبانە جگە لە مردن ھێزنیە  لەسەر کورسی لایانبات چونکە مۆدێرنن ،لەو ڕۆژەوەی ئەم دوو حزبە وەک سەرەتان و دوومەڵ لەسەر جەستەی ئێمەی کوردی نەگبەت دەرھاتوون جگە لە ماڵوێرانی جگە لە ئۆقیانوسێک درۆو تاوان و چەواشەکاری و خەڵەتاندن و تاڵان و کورد کوشتن و برسیکردن ،،ھتد ھیچ بەرھەمێکی دیکەیان نەبوەو نیە و ناشیان بێت
مۆدێرنە و داھێنانی ئەم دوو حزبە داڕزیوە ئەوە نەبووە کۆمەڵگەی کوردی لەسەر ئەوە ڕابێنن و فێرمانبکەن کەئەبێ ئێمە بەھەموو شێوەیەک دژی دوژمنەکانمان بین بەڵکو لەسەر 
ئەوە مێگەلێکیان بەرھەم ھێناوە ئەبێ لە ٣شاردا ھەموومان دژی یەکتربین بەتایبەت پارتی دژی یەکێتی و بەپێچەوانەشەوە تەبعەن ئەمەش تەنھا بۆچەواشەکاری و خەڵەتاندنی خەڵکی قوڕبەسەرو کۆێلەو ناحاڵی کەخۆیان ٢٧
ساڵە ئیشیان لەسەر کۆیلەکردنیان کردووە ،ئەگینا ئەوان لەژێرەوە بەڕێککەوتنی ئاغاکانیان ڕێکن لەسەر ھەمووشتێک وەکچۆن بینیمان پێکەوە بەڕێککەوتن کۆتا جار خاکیان فرۆشت و دواتر ھەوڵی خەڵەتاندنی کۆمەڵگەی ئێمەیاندا بەیەکتر تۆمەتبارکردن ،وەکچۆن تاڵان و ئاودیوکردن و شەڕی ناوخۆو دوو ئیدارەی و گومرگ دزین و نەوت دزین و تەنازولکردن بۆ ڕۆم وعەجەم و دنیا ئەکەن و کردیان ھەرئاواش بەپشتیوانی یەکتر درێژە بەمانەوەی یەکتر ئەدەن و داگیرکەران و دەرو دراوسێ بەجاشایەتی و ملشۆڕی و تەنازولکردن لەمافەکانمان ڕازیئەکەن 
بۆئەوەی ھەتا ئەم پارچەیە سەد لەسەد دانەڕزێنن وازی لێناھێنن 
ئەمەیە حزبی کوردی کلاسیکی شەرقی داڕزیوی بۆگەنی مۆدێرنی بێ پێناسەی بێ فکرو بێ سیستەمی خێڵ چێتی .
پیرۆزتان بێ ھێنانی سوپای تورکی پیس بەڕێککەوتن و ئاگاداری ھەردوولاتان بۆ ناودڵی خاکی ھەرێمی فرۆشراوو کۆیلە کراوو برسیکراوو لەدنیا تڕوکراو ،
وێنەکە سوپای تورکیایە ئەمڕۆیە لەگوندەکانی قەزای سۆران بەڕێککەتنی پارتی و یەکێتی و ئێران و تورکیا  بەبێدەنگی میدیای لاکۆڵان و تڕۆھاتی ھەردوولایان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە