کاتێک مرۆڤ پرسیار لە بوونی خۆی دەکات، ئیتر ئازادیی خۆی لەدەست دەدا

Saturday, 16/06/2018, 20:18

2963 بینراوە


لەم دوایانەدا 25.000 پۆلیسی فەڕەنسی چوونە سەر کۆمەڵێک کە خۆیان ناونابوو (Zad) ئەو کەسانە لە شوێنێکی فەرەنسا گربووبوەوە، هەتاوەکو ژیانێکی تر بژین لەم ژیانە جەنجاڵەی شارستانی دروستی کردوە، خۆیان ڕزگاربکەن لە یاسای سیاسی و ئێۆکۆنۆمی کۆمەڵگەی مۆدێرن. ئەم کۆمەلە کەسە کە خۆیان ناو نابو zad واتە ئەو شوێنەی کە دەبێت بەرگری لێبکرێت، هەمو چینێکی کۆمەڵگەی تیابوو؛ کەسانی بێکار، هەندێکیان لە زیندان هاتبوونەدەرەوە، هەندێکیان کەسانی بەرەی چەپ بوون، یان هەندێکیان خاوەنی خوێندنی باڵا و هەندێکیشیان بەمەبەستی بیری ئێکۆلۆژیستی و لەهەموو تەمەنێکدا.
لە سەرەتاوە ئەم کەسانە دژی پرۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەیەک بوون کە حکومەتی فەرەنسی دەیویست لەو ناوچەیەدا بیکات، ئیتر لەساڵی 2009 ەوە نزیکەی 700 کەس لەم شوێنەدا گرد بوونەوە بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی جیاواز و ژیانێکی جیاواز، بە ئۆرگانیزاسیۆنێکی جیاواز لە سەر پارچە زەویەک کە ڕووبەرەکەی 20 کیلمەتر چوارگۆشەبو. کۆتایی هەمویانبە شەڕێکی زۆر لەگەل پۆلیسدا دەرکردن، کە چەند هەفتەیەکی خایاند، بەلام توانرا پرۆژەی فڕۆکەخانەکە ڕەتبکەنەوە.
ئەمڕۆ لەفەرنسا نزیکەی 15 شوێنی ئاوا هەیە کە هەمیشە حکومەت دژیان دەوەستێتەوە و پێیان چۆڵ دەکات، بەتایبەتی کاتێک دەزانێت شوێنەکە بەناوبانگ دەبێت و خەڵکی رووی تێدەکەن.
سانتۆگوستان (354- 430). دەڵێت لەو کاتەوەی، کە مرۆڤ یەکەم گوناحی کردووە ئیتر هەمو ئازادیەکی لە کیس داوە.
ئەگەر سانتۆگوستان بە زمانی تێۆلۆژی باسی ئەم ئازادیە دەکات کە یەکەم گوناح وای کردوە، مرۆڤ ئازادی لەدەست بدات ئەوا بە زامنی ئێمە مەبەست لە هۆشە. کاتێک مرۆڤ بۆ یەکەم جار وەک بوونەوەرێک پرسیار لە بوونی خۆی کرد، ئیتر لەو کاتەوە ژیان بۆتە جۆرێک لە کۆیلایەتی و ئازادیی خۆی لەدەست داوە.
من هەرگیز لەژیانمدا باسی ئازادییم نەکردوە و خۆشم بەکەسێکی ئازاد ناونەبردوە، ئەمەش پەیوەندی بە ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتەوە نییە، هەروەها پەیوەندی بە بەشوێن و کاتیشەوە نییە.
لە چاوەڕونیدا خەو بە ژیانێکی ترەوە دەبینم؛ کە ڕۆژیک ئەم ژیان و شارستانییە بەجێ بهێلم، بڕۆم لە جەنگەڵستانێکدا لەگەڵ گورگ و ئاژەڵی کێویدا بژیم، بەلام گرفتەکە ئەوەیە، دەڵێم ئەگەر بۆ نمونە ڕۆژێک لەو چۆڵەوانییەدا دانێکم هاتە ئازار، یان گیروگرفتێکی تەندروستیم بۆ هاتە پێشەوە، ئەوسا من چی بکەم؟ ناجار ئەو کاتە دەبێت بگەڕێمەوە بۆ خاڵی سەرەتا و دەستپێک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە