لە زڕگوێزەڵەی باشووری کوردستان تا ئێرانی سکولار!

Sunday, 17/06/2018, 19:09

3242 بینراوە


کۆمەڵە (کۆمەڵەکان) ، دوای ئەوەی شای ئێڕانیان بۆ رووخاندین وەک قارچکی بێوادە سەریان هەڵدا. لەحالێکدا ناویان دە کولەکەی تەڕیشدا نەبیسترابوو.وشە گەلی وەک رزگاریی رەنجدەرو زەحمەتکێش ودرووشمی قەببە وگەنج فریودرە لە سەر ناوی ئەنوەر خۆجەی بیانی خۆیان هاویشتە سەر ملی خەڵکی ساویلکەونا هوشیار.زۆری نەگرت گەنجەکانیان بە دە بەرکردنی کەواوپاتۆڵی خاکی وتۆزلوق و کڵاوی قوچ وپشتێندی تایبەت وکەڵاشینکۆفی بە قەرز لە دەوری خۆیان کۆ کردوە!چما کەس دەیوێرا بە خراپی باسی / مائۆ / بکا.کومونیزمی سۆڤیەتیان وەرنەدەگرت، پێیان دەگووت: ئەوانە سوسیال ئیمپریالیستن! خەباتی ئێـمە لە شاخەوە بۆ شارە.ئەوودمەش جەلال تاڵەبانی کوردکوژ دەزاری هاویشتبون. فێڕی دەکردن بڵێن: بورژواوسەرمایەدارەکان با بچنە ریزی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ئێران ولایەنگری رەنجدەروهەژارەکانیش با ببنە کۆمەڵە!
تاقمێک فارسی گەجەرگۆجەروپیری پەککەوتە و دۆڕاوی سیاسی وگیرفان بەتاڵ ومێشک تژی لەشۆینیزمی فارس گەرایانە لە ویرجینای ئامریکا / ئەگەر هەڵە نەبم/ کۆبونەوە ولە رێگای دوورەوە بە بێ تەقە دەخوازن کۆماری ئیسلامیمان لۆ بڕووخێنن و ئێڕانێکی سیکولارمان بۆ داخەن کە نێڵە نێڵی گەرمای تەندووری ئەو ئێڕانە جیهان بگرێتەوە! لەوەش سەیرتر لەو ئێرانە نوێیەدا کوردیش دەگاتە مافی مێژوویی خۆی بەڵام لە رێگای بێچووە دەرەبەگێکی وەک عەوڵاغای موهتەدی.
" کۆمەڵەو لێفەی مەلا نەسرەددین!"
لە ساڵی ١٩٧٨ز سێ گرووپ پێکەوە ئاوێتەبون وکۆمەڵەیان لێ شین بووبە ناوی( سازمانی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران ). ناوی ئەو سێ گرووپە: گرووپی چاوە. گرووپی یەکێتی جووتیاران.حیزبی کومونیستی ئێران.زۆری نەگرت لە جوێ بوونەوە لە سەر جوێ بوونەوە روویدەداوهەر کەس لەو گوێ پچڕێنەیەدا زووترغاری دابایە دەبوو بە دەبیری یەکەمی یەکێک لەکەمەڵەکان!پێدا هەڵاکوتن بە مائۆییزم وسوسیالیزمی سوننەتی ورەنجدەری سەر بە قوڕی کوردستان وەک بنێشتە خۆشکەی لێ‌هاتبوو. گەنجی کاڵفام وخوێن گەرمیش کە ئاوریان لێدەباری دەستیان دایە کەڵاشینکۆفی بە قەرز تا سەرەتا مائۆییزم بچێنن وپاشآن رەنجدەری کوردستان ئازاد بکەن! کۆمەڵەکان وەک لێفەی مەلا نەسرەددینیان بە سەر هاتبوو کە هەر گۆشەیەکی بە دەست کەسێکەوە دادڕ دادڕکراوە!
ئەوەی کە لە رابوردوودالە لایان حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵاتی کورد بەرێوە چووە، فڕێ نە بە سیاسەتەوە هەبووە، نە بە چآرەسەریی کێشەی کورد.لە وڵاتێکی وەکو ئێڕان نە سەردەمی شآ، زەمینەی کۆمەڵگایەکی دێمۆکڕاتیک داڕژابوو، نە لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی بەرەو دێمۆکڕاسی هەنگاوی نا.ئایین وێنەی ئامرازێک بۆ لادانی بنەماڵەی پەهلەوی بە کار هێنراتا کۆماری ئیسلامی لە دایک بێ.کێشەی سەرەکی ئامریکای ئەو کات وکومونیزمی ئەو کات بوو.کارتی بەکار هێنانی ئامریکاو هاوپەیمانەکانی کەسێک بوو بە ناوی / خومەینی / کە کەڵكی لێوەرگیرا.بۆیە دەرگای فرۆشی چەک وچۆڵی هەمووجۆرە لە مەزن وچوک واڵاکراودرا بە ئێڕان وعێڕاقی سەردەمی شەڕی ئەو دوو وڵاتە!
" ئێڕانی سکولار یان ئێرانی چەکدار؟"
وەرن سەیری ئەو ڕاوە بەرازە بکەن. کەسێک ماوەی نزیک بە چل ساڵە نێوئاخنی کەمپەکانی زڕگوێزەڵە کرابێ، بە نوێنەرایەتی خەڵکی ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خۆ شیرین کردنی خۆی وتاقمەکەی بۆ داهاتووی ئێڕانی دوای کۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئێرانیكی سکولار بێ. ئێرانێک کە دین لە سیاسەت جودا بکرێتەوە! کەس هەیە لەو ئۆخلۆکڕاتە بپرسێ تۆ سەری پیوازی یان بنی پیواز؟ تۆ لە کوردستانی ئێراندا ئەوەت کارەت پێدەکرێ؟ دین لە سیاسەت جودا بکەیەوە؟ وڵاتیكی وەک ئێڕان سەرەتا پێش هاتنی شیعەی سەفەوی سوننە ئایین بون ودینی رەسمی لەو وڵاتە سەر بە ئایینی سوننە بووە.بەهاتنی زۆرە ملێی بنەماڵەی سەفەویەکان خەڵكی ئێڕان بە زۆرینە کرانە شیعە وشیعەگریش وەک ئایینی رەسمی کرا بە یاسا. بە هاتنی کۆماری ئیسلامیش ٤٠ ساڵی رەبەقە کاری پێدەکرێ.عەوڵای موهتەدی لەو ماوەیەی کە تووشێ ژیانی کەمپنشینی بووە / مێلاتۆنینی / مێشکی قەتیس کراوە وتووشی خەمۆکێی سیاسی بووە.نازانێ هوشیارە یان دەخەودایە!هەرکات پشت گوێی خۆی دیت، ئەوکات ئێڕانی سکولاریش دەبینێ.
" ئێڕانی چەکدارو رۆژهەڵاتی کوردستان"
ئەگەر هاتوو زلهێزەکان کۆماری ئیسلامیان بۆ رووخاندین، پێش رووخانی کۆماری ئیسلامی دەڵێم: هەر لە ئێستاوە مزگێنیتان بدەمێ، نە دێمۆکڕاتەکان ونە کۆمەڵەکان ونە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کاریگەرییەکان لە سەر رووخانی دەسەڵاتی هەیی لە ئێڕاندا نابێ. هەروەک چۆن سەردەمی شآی ئێڕان نەمان بوو، چۆن سەردەمی رووخانی سەددام حیزبەکانی باشوور نەیانبوو، کەس خۆی گیف نەکاتەوە وبڵێ: ئەوە ئێمە بوین دەسەڵاتی تارانمان رووخاند. بۆیە ئیمـە دەبێ نوێنەرایەتی کورد بکەین لە رۆژهەڵاتی کوردستان!؟ ئەوە خەونێکی حیزبانەیە کە هێشتا نەتانبینیوە.
" دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی"
چاو لەو جەهەننەمە بکەن کە چٶن خەڵک ماڵوێران دەبی:
لە رۆژهەڵاتی کوردستان: ٢ دانە دێمۆکڕاتی خەواڵوو، ٣یان ٤ کۆمەڵەی خەواڵوو،٢دانە سازمانی خەبات،٣ جۆر چریکی فیدایی، پژاک، حیزبی / پاک / سەر بە حوسێن یەزدانپەنا،سازمانی فیداییانی خەڵکی ئێران،داعش،چەکدارە عەشیرەتەکان،لایەنگرەکانی چەکداری سەر بە کوڕی / شآی / ئێڕان،بلوچی چەکدار، عەڕەبی چەکدار، چەکدارەکانی ئازەربایجانی خۆرئاوای ئێڕان کە سەر هەڵدەدەنەوە،،،تا ئێڕە من نزیکەی ١٥ حێزب وگرووپی چەکدارم جگە لە ئەوانی ئێڕان لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێ شک دێ! جگە لەوانەش دەست تێووەردانی بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی وەک رابوردووجێگای مەترسییەکی مەزنە.
ئەوبارودۆخە گرانەی کە لە پێش چاوە، پێش ئەوەی مانای سکولاریزم بۆ خەڵک شی کەنەوە، دەبێ بڕێار لەوە بدەن کە چەند ساڵ بۆ شەڕی خۆدرێنی ناوخۆیی دەبێ خۆ ئامادە بکەن! من غەیب زان نیم. بەڵام کەسێکی وەک موهتەدی کە منداڵەکانی لە هەندەران خەریکی ژیان وخۆش گوزەرانی خۆیانن،بۆ کوردوخەڵكی ئێڕان پێشنیاری ئێرانێکی سکولار لە دوورەوە وبە بێ تەقە ولە کەمپەکاندا بکا، دەبێ بۆ داهاتوو چۆن بیر لە مانەوەی خۆی وبنەماڵەکەی بکاتەوە؟ ئەو بێچووە دەرەبەگە پەنا بۆ بارزانی وبنەماڵەی تاڵەبانی و خوشکی، هێرۆی ژنی جەلال دەبا کە داوا لە کۆماری ئیسلامی بکەن تا دوای جەژنی رەمەزان رامین حوسێن پەناهی لە سێدارە نەدەن! لە لایەکی دیکەش داوای رووخانی کۆماری ئیسلامی ودامەزراندنی سیستمێکی سکولاردەکا!ئەو سیاسەتە تا کوڕبڕ دەکا؟ لە لایەک پاڕآنەوە بۆ نەجاتی گیانی رامین، لە لایەکی دیکەش درووشمی رووخاندنی کۆماری ئیسلامی!
" ئاکامی دانیشتنی واشینگتۆن"
گەجەرگۆجەرەکانی خۆش نشینی شوینیزمی فارس چەند رۆژ لەوەی پێش لە وڵاتی ئامریکا کۆبوونەوە. بێچووە دەرەبەگی خۆشن / عەوڵا موهتەدی/ لە سەر پێشنیاری عەلیرەزا نوریزاد / شآپەرست / بانگ هێشتنی کۆڕی سالار پیرەکانی بەشدار لە ویرجینیا کرابوو.کاتیک نۆرەی بەشدار بوویەکی زمان / عەڕب / ی خەڵكی خوزستان کرا،باسی زمانی عەڕەبی و کوردی و... کرد، فارسیزمی دواکەوتوو بە هەڕەشە وجنێودان جوابی ئەو کەسەیان داوە وگووتیان تۆ جودا خوازی / تەجزیەتەلەب/ پێتوایە دەبێ ئێڕان پارچە پارچە بکرێ. لە کاتێکدا هاواروقسەی نابە جێ وجنێوساڵٶنی کۆبونەوەکەی داگرتبوو، عەوڵای موهتەدی دەرەبەگ وەک مقەببا لە وێ دەنگی لێوە نەهات تا بڵێ: زمانی دایکی منیش کوردیە و دەبێ لە داهاتووی ئێڕانی دوای ئەو دەسەڵاتە بە رەسمی بناسرێ. دەست پێکی دامەزراندنی ئێرانێکی سکولارئاوا دەرباز دەبی؟؟ 
دوارۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک باشووری کوردستانی نابێ، هەزاران جار خراترمان بە سەردێ.بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامی هێشتا کات پێویستە وزلهێزەکان بڕێاریان نەداوە. لەوەش بترازێ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتودا کۆماری ئیسلامی وئامریکا بسازێن ودژایەتی یەکتر نەکەن دۆزی کورد لەو بەشە لە وڵات دەکەوێتە بەررەحمەتی کۆماری ئیسلامی. بۆیە یەکگرتوویە کورد لەو بەشە لە وڵات درنگ بووە، لە کەمپەکانی زڕگوێزەڵەی باشووری کوردستانەوە کۆماری ئیسلامی ناڕووخێ وسکولاریزم دانامەزرێ، بۆ خۆتان کەرن، خەڵك کەر نییە.
تێبینی:
مێڵاتۆنین چییە:لە مێشکی هەر کام لە مرۆڤەکاندا بەشێکی بچووک هەیە بە ناوی مێڵاتونین / غوودە یەکی بچووکە / کە باڵانسی خەووبێداری جێ بە جێ دەکا.بەوواتایە کاتی خەوتن وکاتی هوشیاریی مرۆڤەکان رادەگەیەنێ. سەردێوەزمەکانی باشوور ورۆژهەڵاتی کوردستان / جگە لە پژاک / کە خۆیان بە نوێنەری چارەسەریی کێشەی کورد ئەژمار دەکەن،ئەو بەشە لە مێشکیان ئاڵٶز بووە. یانی نازانن کەی هوشیارن و  نازانن کەی خەوتون!
" کۆتایی"
تەغارێک ...دە زاری عەوڵائاغای موهتەدی بۆ ئەو شێوە سیاسەتەی کە بۆ رزگاریی کورد دەیمەشێنێ.لە لایەک لە بەر بارزانی دەپاڕێتەوە کە تکا بۆ رامین حوسێن پەناهی بکا تا جارێ کۆماری ئیسلامی رامین ئێعدام نەکا.لە لایەکی دیکە لە ویرجینیای ئامریکا دەگەڵ شاپەرەستەکان کۆ دەبێتەوە ودرووشمی رووخانی کۆماری ئیسلامی دەدا وداوای ئێرانێکی سکولار ەکا بۆ داهاتووی ئێران پاس رووخانی کۆماری ئیسلامی.شآپەرەستێكی وەک عەلیرەزانووریزادەش دەڵێ: من دەنگ دەدەم بە عەوڵای موهتەدی تا لە داهاتودا ببێتە سەرۆک وەزیرانی ئێرانی دوارۆژمان!هێشتا هیچ نەبووە کە فارسەکان پلانیكی گەورەیان داڕشتووە بۆ شەڕی خۆترێنی ناوخۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان!با چآوەڕوان بین.
جەعفەر کەریمی
سندووقی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە