بە سەدان هەزار خۆپیشاندەر شەقامەکانی تارانیان تەنیوە

Tuesday, 26/06/2018, 13:51

4532 بینراوە


ئەی.بی.سی گەلێک کەناڵی دیکەی بیانی دەنووسن
 دژ بە ڕژێمی ئیران لە تاران بە هەزاران خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقام . خۆپیشاندەران گران بازاری ئەو شارەیان داخستوە، وەک مانگرتنێک دژ بە خراپی باری ئابووری ئیران. لە پێش بینای پەرلەمان خۆپیشاندەران و پۆلێسی ئیران ڕووبەڕووی یەکتربوونەتەوە. پۆلیس بە مەبەستی بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسکی بە کار هێناوە. هەروها ماڵپەری بی.بی.سییش ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم خۆپیشاندانەی تاران بە گەورەترین خۆپیشاندان هەژمار دەکرێت لە دوای خۆپیشاندانی ساڵی ٢٠١٢. 
میدیای ئیرانی هەوڵیداوە هەواڵی ئەو خۆپیشاندانە بڵاو نەکاتەوە تەنیا بە شێوەیەکی لاوەکی ڕووماڵی بکات  و هۆکارەکەشیان گەراندۆتەوە بۆ ئەوەی کە گوایە خۆپیشاندەران دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا هاتوونەتە سەر شەقام. بەڵام لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵک بە ڤیدیۆ و وێنە هەواڵی  ئەو خۆپیشاندانەیانە بڵاو کردۆتەوە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە