ژێنڕاڵ حوسێن یەزدانپەنا!

Monday, 02/07/2018, 14:47

6618 بینراوە


دەقی راگەیاندنی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان... رۆژهەڵات... لە شاری ورمێ:
سڵاووڕیز دەنێرن بۆ: پاڕتی ئازادیی کوردستان / پاک / .
بۆ ژنێڕاڵ حوسێن یەزدانپەنا!
بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان!
چاوەڕیی بڕیاری ژێنڕاڵ حوسێن یەزدانپەناین بۆ ئەنجامی هەر چالاکییەک دژی داگیرکەرانی کوردستان لە شاری ورمێ!
ئەو بابەتەی سەروو قسەی من نییە، لە فەیسبوکی سەر بە / هەڵٶکانی... / وەرمگرتووە.چەند جارێکم خوێندەوە، چون باوەڕم نەدەکرد نەتەوەی کورد ئەوەندە چووک وساویلکە بێ کە لۆمپەنێکی وەک حوسێن یەزدانپەنا کە کاتی خۆی تۆبەنامەی لە کۆماری ئیسلامی وەرگرتووە،ئێستێ لێمان بۆتە ژێنڕاڵ!ئەوە دەستکەوتی بەرۆک مەسعود بارزانییە بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان تا دەگیانی خەڵکی بێتاوانی کوردی بەردا!
ئەوەی کەمن لە بەرپرسان وبەڕیوەبەرانی کورد دەبینم لە سەر چیاکانی سەربەرزی قەندیل ئەوەیە کە ئەو جلوبەرگەی کە گریلایەکی ئاسایی دە بەریدایە ئەو پێڵاوەی کە ژن وپیاوی گریلا دە پێی دەکەن، هیچ جیاوازییەکی دەگەڵ جلوبەرگو پێڵاوی ریزداران قەرەیەیلان وجەمیەل بایک ودوران کاڵکان و... ئەوانیدیکەدا نییە.ئەوە یەکێکی لە نیشآنەکانی مرۆڤی شۆڕشگێڕکە خۆی لەوانیدیکە بەزلتر نابینێ. لە قەندیل پێشوەچون وجیاوازیی لە زانست وخۆپەروەردەکردندایە.کێ لە کێ چالاکترە ودڵسۆزترە بۆتە دەستمایەی رێىازێکی نوێ.
بنەماڵەی کوردفەۆشی بارزانی وەتی هەن خۆیان لە کوردی هەژار پێ سەرووتربووە.سەردەمی مەلای باوکیشیان هەروابووە.لەوسەردەمەشدا کۆشکا تەلاری جێ ژیانی ئەو بنەماڵەی چی وای کەمتر لە هی ئەردۆغان نیە. لە حالێکدا ئەوەش ژیانی خەڵکی ئاساییە لە باشووری کوردستان.
حوسێن ەزدانپەنا دوای شۆڕشی گەلانی ئێران چەکداری چریکەکان بون لە ئێران،ئەوانیش نکۆڵێان لە مافی کورد دەکرد،ئەوکات هزری چەپی سووننەتی ئاوای بیر دەکردوە. پاشآن کە شاری بۆکان ودەورووبەری گیرانەوە حوسێن یەزدانپەناوزۆر کەسی دیکەش بوونە / تۆبەکاری / کۆماری ئیسلامی وخۆیان رادەستکرد.!
زۆری پێنەچوو رەگی کوردتایەتیان زەق بۆوە، بۆقەرەبووکردنەوەی رابوردوویان لە بنەماڵەی بارزانیان باشتر نەدۆزیەوە. روویان لە هەولیر کردوبوونە چەکداری بارزانی وکوڕە گێژەکەی قازی موحمەممەدیشیان / کوڕی رەش / بۆ گاڵتەی رۆژگار دەگەڵ خۆیان خست وپاڕتی ژیانی ئازادی کوردستانیان دامەزراند!
 ریفراندۆم بارزانی لەگەڵ ژەنەڕاڵ حوسێن
داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک سەردەمی حەججاج کوڕی یوسف دێتە بەرچاو، کە پۆل پۆل خەڵكیان قەتڵوعام دەکرد بە بێ لێپرسینەوە.دەیان تاقم وگرووپ بۆ کوشتاری خەڵکی بێتاوان وەک قارچکە گولە لە سەر عەرز هەڵدەتۆقیون بە بێ ئیزن.بارودۆخێک دروست دەبێ کە جەهەننەم لێی دەبەزێ.
راگەیاندنی هەڵٶکانی ئازادیی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان چەکدارەکانی ژێنڕاڵ حوسین یەزدانپەنا لە شاری ورمێ تەنیا گاڵتەجارییەکە بۆکوردی ساویلکە وخۆش باوەڕ.لە باشووری کوردستان ٢٧ بنکەکەی سەربازی دەوڵەتی فاشیستی تورکی لێیە، کەچی پیاوەکانی بارزانی غاردەدەنە ورمێ وچاوەڕوانی دەستوری ژنێڕاڵ یەزدانپەنا دەبن تا شاری ورمێ لە داگیرکار پاک بکەنەوە وپاتەختی کوردستانیش لەوێ دامەزڕێنن!
لە کاتی خۆیدا قاسملوو تووشی مەزنترین هەڵەی سیاسی بووکە شەڕی نەغەدەی بە سەر ئازەری و کورددا سەپاند. ئێستیش ئاسەواری ئەو شەڕە نیگریسە هەرماوە.کوردوئازەری کە بۆ ماوەی ٢٠٠ساڵ دەبوو لەو شآرە پێکەوە دەژیان،بەڵام شەڕی نەغەدە بە سەرکردایەتی قاسملوو وایکرد کە کورد د وای ٤٠ ساڵ نەتوانێ ژیانی ئاسایی خۆی دەست پێبکاتەوە.بەشی کورد نشینی ئەو شارە زۆر جیاوازترە دەگەڵ بەشی ئازەری نشینی ئەو شارە!
بارزانی خاک فرۆش لە ڕێگای پڕوپاگاندە ودروستکردنی ژێنڕاڵی کارتۆنی وحیزبی کارتۆنی دخوازێ لە ئاوی لێڵ ماسی بگرێ.ئەوراگەیاندەنە درۆزنانەیە بە مەبەستی تایبەتی تیدایە تەنیا بۆ هەڵخڵەتاندنی کوردی ساویلکەیە.لێدانی چەخماخە وبزووتی ئاوڕێکە کە ژیانی گەلان دوچاری گومان وبێڕێزی دەکا بەرانبەر بە یەکتر.
حوسێن یەزدانپەنا نە تەنیا ژێنڕآڵ نییە، بەڵكوم لۆمپەنێکی دەستکردی کۆماری ئیسلامی وبارزانییە.یەکێک لە کارە هەڵەکانی رەوانشآد قازی موحەممەد ئەوە بوو کە بە بێ هیچ بنەمایەکی زانستی وسەربازی وئاکادیمیایی دەرەجەی ژێنڕاڵی دا مەلا مستەفایەکی نەخوێندەواری سەرۆک هۆز کە توانای نووسینی وتارێکی سیاسی نەبوو. رەنگە مەسعودی کوڕی بۆ ئەوەی کە لە باوکی جێ نەمێنی خەریکی دروستکردن زڕتاوای بێچووە ژێنڕاڵانە وخۆشکردنی پيگەی لۆمپەنیزمە بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان.تۆبەکارو ژێنڕاڵ!
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە