کەکراوی شوڤینیزمی فارس!

Tuesday, 17/07/2018, 23:38

3396 بینراوە


پێشگووتن:
وەتی لە تاران فارس دەسەڵاتی بە دەستەوەبووە، هیچکات بە چاوی بەرابەروبە سیاسەتێکی وەک هەوی لە کوردی نەنەڕێوە! داییم کوردیان پێ بیانی ودەستکەللای وڵاتانی جیران پێناسە کردوە. هەرکاتێکیش ویستوویانە دە فەکری چارەسەریی کێشەی کورددا بن بە بێ یەکودوولێکردن رێکار، ڕێکاری فێل وتەڵەکەی سیاسی بووە. لە مێژوودا ئەو جۆرە سیاسەتەمان زۆر بینیوە. خانی لەپزێڕین و قازی موحەممەدوسمکۆی شکاک، قاسملووودەیان کەسی دیکە بە لە سەر دانانی تاسکلاوی سیاسی وگزەی سیاسی لە ناو چون. هەر چەند ئەو کەسانەش نە بۆ خۆیان ونە حیزبەکەیان ، خاوەنی سیاسەتێکی ژیرانە وبە هێز نەبوون.لە سەدەی رابوردودا سەرهەڵدانەکانی کوردیش لە ئێڕان قەت خاوەنی ئەو هێزوتوانایە نەبوون کە فارس حیسابیان بۆ بکاو لێیان بترسێن.ئەوەندی رەگەزپەرەستیی دەسەڵات فارس لە ئێڕان لە ئاست کورد خۆی پێگەیاندووە، دووئەوەندەش هێزە کوردیەکان لاواز بون کە نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی ستڕاتیژیەکی نەتەوەیی. لە بواری سیاسەتی ناونەتەوەییش بۆ ناساندنی دۆزی کورد بە جیهان یەکجار زۆر کەمتەرخەم وبێ بەرنامەبون!ئەو بابەتەی خوارووبە زمانی فارسی نووسراوە،بیروباوەڕی کەسێکە بەناوی موحەممەد عەلی فروغی لە ٩٠ ساڵ لەوەی پێشە. چۆنیەتی بیرکردنەوەی فارسێکی رەگەز پەرەستە لە حاند پرسی کورد.ئەو مێشک بۆگەنیوە مافی خۆیەتی ئاوا بیر بکاتەوە، چون حیزب وسەرکردەی کوردیش هەر هیچ نەبون تا بتوانن بەرەنگاری دەسەڵاتێک بنەوە چوون نەتەوەی کوردیان پێ مرۆڤ نەبووە.بیر لەداهاتووی ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی دەکەمەوە، تۆ بڵێی حیزب ومیزبی ئێستێی ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان ببنە پارێزەری مافەکانی گەلی کورد لەو بەشە لە وڵات؟ من دەڵێم: ( نا ).
" رووپەرێک لە نووسینەکانی موحەممەد عەلی فروغی لە ٩٠ ساڵ لەوەی پێش دەربارەی سەربەخۆیی کوردستان"
موحەممەد عەلی فروغی ( زەکائۆلمولک) یەکەمین سەرۆک وەزیرانی سەردەمی بنەماڵەی پەهلەوی / رەزاخانی قولدور/ کە کەسێکی مەشرووتە خوازوسیاسەتمەدارێکی بە ناو بانگی هاوچەرخی ئێڕانە.ئەو کەسە نزیکەی ٩٠ ساڵ لەوەی پێش هەڵویستی خۆی لە بارەی سەربەخۆیی کوردستان ئاوا نووسیوە کە ئێستیش هەر ڕاستە / ئەو پێێ وایە راستە/ ورێکارێکە بۆ سیاسەتمەدارانی ئێران.فروغی ئاوادەڵێ:
چاندنی تۆوێکی نەزۆک بە ناوی کوردستانی سەربەخۆ، ئینگلیزیەکان دەزاری کوردەکانیان هاویشتووە!بۆیە دەسەڵاتدارانی تورکیە تووشی دڵەڕاوکێ هاتوون.بێ گومان ئێمەش پێویستە ئەو دڵەڕاوکێیەمان هەبێ!ئەو نەفتەی کە کوردستان هەیەتی، ئینگلیزیەکان ئارام دانانیشن تا رێگا بدەن تورکیە دەستی بە سەردا بگرێ.بۆ پێشگرتن لەو مەترسیە،کوردەکان هاندەدەن هاوڕابن دەگەڵ خۆیان بۆ دامەزراندنی سەربەخۆیی کوردستان.
وایدانێ ئێمە / مەبەستی دەسەڵاتدارانی ئێڕانە / گوێمان نەدا بەو سیاسەتە، بەڵام ئەگەر ئەو قسەیە بکەوێتە سەرزاری کوردەکان، چون ئەوان خەڵكانێکی زیرەکن، بێ گومان وەدووی ئەو ڕیکارە دەکەون.بە تایبەت غیرەتیان قەبوڵ ناکا کە ژێر دەستەی عەڕەبەکان بن. بۆیە ئێمە دەبێ فکرێک بۆ کوردەکانی خۆمان بکەینەوە / مەبەستی رۆژهەڵاتی کوردستانە /. ئەگەر ئەو کارە رووبدا دەبێ تورکەکان دەگەڵ خۆمان بکەینە دۆست، بەڵام نەک بۆ ناوبردنی کوردەکان.چون ئەوە خەیاڵێکی خاوە.پێویستە دەگەڵیان خۆش رەفتار بین وبیانکەینە هۆگری دەوڵەتی ئێران، هەروەها وەک ئێرانییەک پەروەردەیان بکەین.!چون ئەو کارە بۆ ئێمـە هاسانترە تا تورکەکان.
کوردەکان لە ئێڕان لە بواری زمان ونیژاد ئێرانین، دەبێ دۆستایەتی ونەتەوەپەرەستی لەواندا بەرزڕابگرین( مەبەستی ئەوەیە بیانخەینە ژێڕ کاریگەریی ئێرانیچییەتی) هەتا سرنج بدەنە خوێندنەوەی شآنامە وداستانی جەمشید وفەرەیدون!
ئەگەر بەرپرسانی دەوڵەتی ئێڕان بڕێک ئاقڵ بن وتەماحی خۆیان کەم کەنەوە ودەستدرێژی سەر کوردان کۆتایی بێنن وژیرانە بیر بکەنەوە، لە نێوان کوردوفارسدا دوژمنی نامێنێ. رۆژێکی کە سەودای کوردستانی گەورە بە هێز بێ، کوردە ئێرانییەکان هیچ گرفتێک بۆ ئێمە دروست ناکەن. بەڵام ئەگەر رەفتاری بەرپرسانی ئێرانی وەکو رابوردوو بێ وکوردەکان بە هۆی کەمتەرخەمی وەلابنرێن، بە باوەڕی من مەترسی نزیکە.!
" ئەو بابەتەی سەروو / جگە لە پێشگووتن / رووپەرێک بوولە نامەی فروغی کە لە فارسیەوە کردوومەتە کوردی"

( سێ خاڵی گرینگی دیرۆکی)

یەک:
موحەممەدعەلی فروغی خوێندەوارێکی رەگەزپەرەستومێشک بۆگەنیو بووە، نەتەوەی فارس بە درێژایی سەدەی رابوردووی خۆی لە ئاست کێشەی کورد لە ئێڕان ئاوای بیرکردۆتەوە!جێگای داخە کە کەسێکی ئاکادیمیسیەن بەو شێوە دەڕووانێتە نەتەوەی کورد، سیاسەتی فێڵ وگزە دەکاتە سەردێڕی کاری رۆژانەی دەسەڵاتی تاران لە سەردەمی رەزا شای ئێڕان./ رەزاشآی نەخوێندەوار/. رەزاشآیەک کە لە سەەربازیڕا دەستی بە خۆ پێگەیاندن کرد وتوانی دوودەیە زیاتر دەسەڵات بگرێتە دەستی خۆی.

دوو:
ئەوەی کە جێگای سرنجە هەر تەنیا سیاسەتی نیگریسی دەسەڵاتدارانی تاران نییە. هەر نەبێ ، لە سمکۆی شآکەوە تا دەگاتە قازی موحەممەدوکۆماری مهاباد وهەروەها حیزبی دێمۆکڕاتەکان و٧٢ ساڵی رابوردوو،هیچکامیان بە کاری چارەسەریی کێشەی کورد نەهاتوون لە رۆژهەڵاتی کوردستان.تەنیا ئەوەندەیان بە ئێمـە گوتووە کە شەڕی چەکداریمان کردوە دوژمنمان زۆر کوشتووە!بۆیە کورد لە ئێڕان نابێ زۆر سکاڵا لە سەر دووژمن تۆمار بکا،ئەوی کە جێگای نەهامەتییە ئەو حیزبە کارتۆنیانەن کە توانای بەرەنگار بوونەوەی داگیرکاریان نەبووە لەو بەشە لە وڵات.چەسپاندنی وشەی / ئێڕان / بە حیزبی دێمۆکڕات لە سەردەمی رێىەرایەتی قاسملوودا یەکێک لە ئاواتەکانی کەسانی وەک فروغی وفەرۆغییەکانی رەگەزپەرست.

سێ:
فروغی کەسێکی زاناو خوێندەوار بووە،سەرەڕای ئەو زاناییەی کەسێکی ئەحمەق ودەمارگرژ بووە. چون ئەوکات وئێستێش لە وڵاتێکی وەک ئێڕان جگە لە فارس، هەر کوردی لێ نەدەژیا. ئێڕان لە کوردوئازەری وعەڕەب وبلوچ وفارس ودەیان ئایین و مەڕآم پێکهاتووە. تۆ بڵێی هەستی بەو جوغڕافیایە نەکردبێ؟ من دەڵێــم: هۆیەکەی شوڤینیزمێکی لە رادەبەدەربووە لە ئاست نەتەوەی کورد.
دوایین قسە: کورتەیەک لە ژیانی موحەممەد عەلی فروغی:
فروغی لە ساڵی ١٢٥٤ هەتاوی لە شآری تاران لە دایک بووە ولە ساڵی ١٣٢١ هەتاوی کۆچی دوایی کردوە. دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بنەماڵەی قاجارەکان لە ئێڕان وهاتنە سەرکاری بنەماڵەی پەهلەوی وەک راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی دەستی بەکار کردووە. فروغی دۆستی نزیکی مستەفا گەماڵ ئاتاتورک بووە. بە پێی پێداگری ئەو بووە کە رەزاشآی ئێڕان چۆتە تورکیەو دۆستایەتی دەگەڵ ئاتاتورکداسازکردوە.

سەرچاوە:

پەڕتووکی سیاسەتنامەی موحەممەد عەلی فروغێ / زەکائۆلمولک / بە هاوکاریی ئیرەج ئەفشآر.
لاپەڕەێ: ١٢٣ و١٣٠.
وەرگیراو لە: مێژووی فەرهەنگی ئێڕان وجیهان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە