کوردستانپۆست رووە شاراوەکەی هێرشی سەر پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات

Monday, 23/07/2018, 20:54

18967 بینراوە


بەدەر لەو زانیارییە دروستکراوانەی، کە دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن پێی راگەیاندنین، کەوا ئەم هێرشەی سەر پاریزگای هەولێر بەرنامە داریژراو بوو، بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی)ی و براکەی بارزان قەساب، کە بە قسەی سەرچاوەکە، ئەم دوو برایە پیسترین کەسایەتیی و تاوانبارتیرین کەسن لە هەولێر، بۆ بەرژەوەندی خۆیان و پارتیی، بەربوونەتە گیانی هاوڵاتیان لە هەولێر، لەماوەی ١٦ ساڵی رابردوو ئەم دوو کەسە پڕن لە دزیی و ئیرهابی فکری و جەستەیی و ئەشکەنجەدان، هەمیشە ناویان لە پێشی پیشەوەی تاوانبارەکاندایە لە هەولێر. نەوزاد هادی وەکو دزێکی باڵا لە هەولێر، براکەشی وەکو تیرۆرستێکی جەستەیی و ئەشکەنجە، لێدان و سوکایەتی بە خەڵکی هەولێر، رۆژ نییە کارەساتێک بەسەر هەولێرییەکاندا نەهێنن، ئەم سێ کوڕە گەنجەش هێندە قین و رقیان بەرامبەریان خواردۆتەوە، بۆیە بێ ئەزمون پێکەوە ئەو پلانەیان داناوە.
سەرچاوەکە دەڵێت دوێنی شەو ٢٢/٢٣ /٧/ ٢٠١٨ لە ئێوارەوە تاوەکو بەرە بەیان شارۆچکەی کەسنەزان، کە دەکەیتە رۆژهەڵاتی هەولێر لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بەسەرپەرشتی بارزان قەساب گەمارۆدراوە و هەڵمەتی پشکنینی چڕوپڕیان تیادا ئەنجامداوە، تەنانەت هەلیکۆپتەریش بەکار هاتووە، بەڵام هیچ شتێکیان دەست نەکەتووە، وەکو سەرچاوەکە دەڵێت یەکێک لە ئامانەکانیان گەڕان بووە بە دوای ئەم سێ کەسەدا، بەڵام نەیاندۆزیونەتەوە و بۆیە بەرەبەیان کۆتاییان بە هەڵمەتەکە هێناوە. بۆیە ئەمرۆش بەرەبەیان ئەو سێ چەکدارە، کە هەرسێکیان خەڵکی هەولێرن، کاتژمێر ٧.٣٠ بەیانی دەست بەسەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێردا دەگرن، ئامانجیان تۆڵەکردنەوە بووە لە نەوزاد هادی پاێزگاری هەولێر، بەڵام نەوزاد هادی بەرناکەوێت، چونکە لەو کاتەدا لەو شوێنە نەبووە، بەڵام پۆلیسێک، کە لە هەمانکاتدائیشی چایەچێتی پێدەکەن، دەبێتە قوربانی .
شەرە قسەی نێوان ئاسایشی هەولێر و دژەتیرۆری پارتی
دوای ئەوەی ئاسایشی هەولێر هەوڵدەدات بینای پاریزگار رزگار بکات، بەڵام لە هەوڵەکەی سەرکەتوو نابێت، چونکە ئەو سی چەکدارە شەڕێکی تووند دەکەن و هێزەکانی ئاسایش نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی بار و دۆزەکە بکات پاشەکشە پێدەکەن، دوایی ئاسایش و دژەتیرۆر دەکەوتنە شەرە قسە لەگەڵ یەکتر، دواجار ئاسایش پاشەکشە دەکات و دژەتیرۆر هەوڵدەدات دووبارە دەستبگریت بەسەر بینای پارێزگار لەم هێرشەدا سی گەنجە چەکدارەکە، تا دوا فیشەک شەڕدەکەن، لە ئەنجامدا هەرسێکیان دەکوژرێن، سێ کەسیش لە دژەتیرۆریش بریندار دەبن، بەڵام ئەم راستییە لە راگەیاندنەکان دەشاردێتەوە. شایانی باسە وەکو سەرچاوەکە دەڵێت، کە پارەی خەیاڵی لە بودجەی هەرێم بۆ ئەم دوو دەزگایە خەرج دەکرێت، کە خۆی دەدات لە ٦٠ بۆ ٧٠ هەزار چەکدار ، لەگەڵ ئەوەشدا وەکو پێویست ناتوانن رۆڵی خۆیان ببینن، سەرچاوەکە دەڵێت سێ کوڕی گەنج بە نەعل و یەکی بە دەمانچەیەکەوە گەر بتوانێت کارێکی وا ئەنجام بدات، داخۆ ئەگەر ئەوانە سەر بە داعش و رێکخراوێکی تیرۆریستی بن، ئایا ناتوانن کاری گەورەتر لە هەولێر ئەنجام بدەن!؟ ئیستا خەڵکی هەولێر لەمە دەترسن! بەتایبەتی ئەم دەزگایانە بەرەو رووی گەورەترین رووداو و کارەسات بوونەتەوە، بەڵام وەکو پێویست نەیانتوانیوە رۆڵی تەواو ببینن. لەوانە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە ، لە ٥ی شوبات مەڵبەند و لقی پارتی داگیرکرا و تەفروتونایان کردن، ئەمانە نەیانتوانی بەربەستی بکەن. هەروەها سەیارە لەبەر دەم وەزارەتی ناوخۆ تەقییەوە و تیرۆریسەکە خۆی تەقاندەوە، ئەمان نەیانتوانی هیچ بکەن، ئەمە سێیەمین جارە پارێزگا هێرش دەکرێتە سەری و بەڵام ئەم دزگا فشەڵانە نەیانتوانیوە رێگری بکەن. هەموو ئەوانەی سیموڵن، کە تیرۆریستان دەتوانن بچنە ناو قوڵایی دەسەڵاتی پارتیی و بنەماڵەی بارزانییەوە، ئەمجارەشیان تەواو ئابڕووچوونە کە سێ منداڵی نەعل لەپێ، هەر یەکە دەمانچەیەکی رووت و سەرو دە- دوانزە فیشەک، توانیان ئەو داستانە بۆ خۆیان تۆمار بکەن.
کێن ئەوانەی دەیانویست تۆڵە لە نەوزاد هادی و براکەی بکەنەوە؟
یەکێک لەو سێ گەنجە ناوی رەهێڵ موحەمەد رۆستەمە، لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٢، باوکی موقەدەمە لە هێزی زێڕەڤانی لە یەکەی تەواری فڕۆکەخانە کار دەکات. رەهێڵ بۆ خۆی چەکەکانی بۆ دوانەکانی دیکە ئامادەکردووە، خۆشی دوایین کەس بووە کە کوژراوە.
دوانەکەی دیکە بە ناوی بیلال سلێمان عەبدولڕەحمان لە دایکبووی ٢٠٠، هەروەها عەبدولڕەحمان ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٢، خاڵۆزا و پورزای یەکترن، بە ئەسڵ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان.
سەرچاوەکە دەڵێت، دوای کوشتنی هەرسێکیان ئاسایش و پاراستن و دژە تیرۆر هەر یەکە بە جیا چونەتە سەر کەسوکاریان بە شێوەیەکی ناشرین و توندوتیژ هەموویان دەستەبەرس کردوون و ئازاریان داوان، لەناو کەسوکارەکانیاندا، ژنی پیر، منداڵی ساوا و ئافرەتی دووگیانەی تێدایە، سەرچاوەکە دەڵێت من لە نزیکەوە دیومن، یەکسەر ئەنفالی سەردەمی بەعسم بیرکەوتەوە، کە چون بەو شویە سەربا و ئەمنە بەعسییەکان کوردیان کۆدەکردەوە و بەرەو کوشتن و ئەنفالکردیان دەبردن.
سەرەتا و کۆتایی ئەم رووداوە وەک سینارێیەکی پاراستن!
هەرچەندە ئەو رووداوە بۆیە مایەی کوشتنی ئەو سێ منداڵە و برینداربوونی چەند چەکدارێک و لەدەستدانی پۆلیسێک بەڵام بە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە کە کەناڵی ٢٤ بڵاوی کردۆتەوە، ئیستا هەموو لایەک کەوتوونەتە گومانەوە کە پێیان وایە ئەمە هەموو سیناریۆیەکی پۆخڵی پارتیی، و دەزگای پاراستنە، هەمیشە گیانی خەڵکیان کردۆتە ئامانج تا پلانەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئامانجیان لەم کارەی ئەمڕۆش ئەوەیە، کە پارتیی دەیەوێت لایەن و حیزبێک بۆ ئەو رووداوە تاوانبار بکات، هەموو ئەمانەش پەیوەستە بەو راپەڕین و خۆپیشاندانەی بەغدا و ناوچەکانی خوارووی عێراق، تا لە باشوور خەڵکی بەم جۆرە رووداوانە سەرقاڵ بکەن.
لەو گرتتە ڤیدیۆیەی بڵاو کراوەتەوە، کە لەسەرەتای هێرشەکەوە تا کۆتایی هێرشەکە کە بە کامێراکانی چاودێری بینای پارێزگار گیراوە.
سێ کەس دەبینرێن ئەڵێی بۆ تەراویح دەچن! نەک بۆ گرتنی بینای پارێزگاری هەولێر!
هەر لە سەرەتاوە هەست پێدەکەیت کە لەم ڤیدیۆیەدا چەند شتێک هەیە جێی باوەڕ نییە.
١: کووشتنی پاسەوانەکە! کە هیچ پاسەوانێک نەکوژراوە!
٢: شێوازی بەکار هێنانی چەکەکانیان و نا ڕێکوپێکی لەهەڵسووکەوتیان. هەرچەندە وەک دەردەکەوێت لەگەڵ ئەو سێ دەمانەیەدا کڵاشینکۆفێکیان بەدەستەوەیە، دیارە هی پاسەوانەکەیە. 
٣:چۆڵی شوێنەکە! هیچ پاسەوانێکی تر نابینرێت، کە ئەمەش لە خۆیدا جێگای گومانە ناکرێ هەڕەشەی داعش هەبێت و پارێزگای پایتەختی کوردستان پاسەوانی نەبێت! رۆژێکیش پێش ئەوە بەدوایاندا بگەڕێن و خۆیان ئامادەنەکردبێت.
٤: لە هەمووی گرنگتر! کاتژمێری گرتە ڤیدیۆیەکە زۆر جیاوازە! سەرەتای هێرشەکە کاتژمێر
12:29:02 کەچی لە کامێرای چونە ناو پارێزگا 07:20:31


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە