بەختیار عەلی و کاوە ئەمین دووانی جیاواز، لێ یەک رێگا و یەک ئامانج

Tuesday, 31/07/2018, 9:48

6752 بینراوە


هەرکە شەڕ کۆتایی هات، جرجەکانیش لە زێرابەکان دێنە دەرێ و ئاهەنگی سەربەخۆیی دەگێڕن، ئەمە قسەی جیڤارایە رێک بەسەر ئەو دوو کەسایەتییە درۆزن و ناشەریفانەدا دەگونجێت و بە قەد باڵای خۆیان پێیان دادەڕێت.
بەختیار عەلی دەڵێت: من ئەوەندە دژی دەسەڵات نووسیومە و قسەم کردووە، هەڕەشەم لەسەر بوو،  بۆیە ناچار لە ترسی گیانی خۆم وڵاتم جێ هێشت! (درۆی زل و قەبە لە نێو رووخسارێکی بێشەرم بۆ نووسینەوەی مێژوویەکی ساختە).
کاوە ئەمینیش، کە بەرپرس و بێژەرێکی سووکی کەناڵی رووداوی نەوتاوییە،  لە باسی مەسعود بارزانییدا دەڵێت و بەناونیشانی (گۆڵەکەی بارزانی) وەها بە شان و باڵییدا هەڵیداوە، خستبویەتە رێزی کەسێکی پیرۆز، بە رێزەوە  باسی دەکات، کە چۆن چاوی پێی کەوتووە. (دەبوو کەسێکی خاوەن ویژدان شەرم لە دیدار و بینینی کەسێکی وەکو مەسعود  بکات، بەڵام ئەم گەیاندوویەتە رێزی کەسایەتییە دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرانی گەلان)
چی ئەم دوانەی لەلای من پێکەوە بەستۆتەوە لە خوارەوە بەردەوام بە بۆ خوێندنەوەی نووسینەکەم، کە یەکێکیان لە بنەمالەیەکی شیوعی، ئەویتر پاسۆک، لەیەک رێگادا یەکتریان گرتۆتەوە، هەردووکیان لە خزمەتی دەسەڵات و بنەماڵەی بارزانیدا خۆیان ماندووکردووە:
-----------------------
باش بیرم نییە ئایا مەحمەد مەحەمەد باقر سەدرە یاخود، سەید موسا سەدرە کە لە باسی  باری جیاوازی ئابووری نێوان شیعە و سونەدا، دەنووسێت دەڵێت: دزیی و جەردەیی لەسەردەمی عوسمانییەکاندا بەئاستیک گەیشت، ئیتر خودی سوڵتان نەیتوانی چاو پۆشی لێبکات، بۆیە یەکەم جار کۆمەڵێک دروست دەکات بەناوی "سەرسەری" هەڵبەت ناوی سەرسەری لەمەوە هاتووە و کەوتە نێو زمانی کوردیش، ئامانجیش ئەم کۆمەڵە کەسەش ئەوەبوو کە بتوانێت کۆنترۆڵی بازرگانەکان بکات و کۆتایی بەدزیی و جەردەیی بەرتیل بهێنێت، بەڵام بازرگانەکان ئەم سەرسەریانە تێوەدەگلێنن، بۆیە سوڵتان ئەمجارە کۆمەڵی" شەلاتی" دروست دەکات، کە بتوانن دزەکان و بەرتیلخۆرەکان کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام دیسان بازرگانەکان شەلاتیەکانیش دەکڕن، پاش سەرسەری و شەلاتیەکان عوسمانیەکان کۆمەڵەی "خوێری"یەکان دروست دەکەن، دیسان ئەوانیش لەلایان بازرگانەوە بەرتیلیان دەدرێتێ، بۆیە ناتوانن کە بارە خوارەکە ڕاست بکەنەوە، بە واتایەکی دیکە سەرسەری و شەلاتی، خوێڕی سێ دەستەواژەی تورکین، بەواتای سێ کۆمەڵی هەڵبژێردراو کە چارەسەری کارەساتەکان بکەن، کەچی خۆشیان تێوە دەگڵێن.
مەسعود بارزانی چونکە بۆ خۆشی بە درۆ و خیانەتکاری و ساختەچێتی پەروەردە و فێرکراوە و جوانمێریەکی لێناوەشاتەوە خۆی وا پیشان دەدا کە وەک جیڤارا بووە، بۆیە ئەڵێ: ئەگەر پێمان بڵێن بینایەک دروست بکەن، ناتوانین، بەڵام ئەگەر پێمان بڵێن پردێک بڕوخێنە ئەوا بە باشی دەیڕوخێنین. واتا مەسعود هەر خەریکی ڕوخاندنی پردەکان بووە کە ڕیگری لە دوژمن بکەن، لەلایەکی دیکەوە ئەم لێدوانە ئەوە دەسەلمێنێت کە مەسعود سەرەواوێک لەسەریدا نیە، ئەگەر ڕاستیش بکات ئەم جۆرە لێدوانە دژ بەخۆی دەوەستێتەوە، چونکە دوای نیمچە ئازادی کوردستان دەبوو بیووتایە من لەبەڕێوەبەری ووڵات نازانم، پردەکانم هەموو تەقاندەوە، ئێستا نۆرەی کەسانی پسپۆڕە وەرن ئێوە ووڵات بەرن بەڕێوە.
ئێمەی کورد خەڵکی هەر پاچەیەکی نیشتیمان بین و درۆ لەگەڵ خۆمان نەکەین، ئاگادارین کە خێڵی مەلا بارزانی هەر وەکوو عەزیز عەقراوی ئەڵێ ئەم بنەماڵە لەهەر چوار پارچەکەی نیشتیمان بوونەتە سەرەتان، هەربە کردەوەش دیتمان کە دەستی دوژمنی هەر چوار ووڵاتە داگیرکراوەکەمان، ئەمان هێناویانەتەوە سەر سەنگەرەکان و دەستیان گەیشتۆتە شەهید کردنی سەرکردەکانی هەر چوار پارچەی نیشتیمان، سەرەڕای هەزاران پێشمەرگە و گەریلا، هەر هەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین بە گەمژەترین کۆیەلە و ئێسک لێسەرەوەکانی بنەماڵەی بارزانی، بە دڵنیایەوە دەزانین کە ئەوە بنەماڵەی مەلا بارزانیە بۆتە گابەردێک لەسەر ڕیی ئازادیی گەلەکەمان و بۆ دەیان ساڵ کێشەی نەتەوەکەمانیان ڕاگرتووە و گرێکوێرەیان لێداوە. هەر ئەمڕۆ بەشار ئەسەدی سوریا خەریکە دان بەوەدا بنێت کە کوردستانی خۆرئاوا ببێتە خاوەن ستاتوویەک، بەپەلە خێڵی مچە خۆیان گەیاندە دیمەشق، نازانم باسی کامیان بکەم، سەرکردایەتی و پێشمەرگانی حدکا، یان سەعید ئاڵچی و هاوڕێکانی، یان دۆڕاندنی نیوەی خاکی نیشتیمان بە حەسەن پلیس! باس ناکرێن و باسیان کۆتایی نایەت.
سەرەڕای ئەمانە، هەموو سەرسەری و شەلاتیەیەکی وەک کاوە ئەمین وەک ئەوەی نیلسۆن مەندێلای دیبێت باس دەکات کە یەکەمجار مەسعودی دیووە!
ئەگەر کاوە ئەمین نەخوێندەوار بوایە مافی ڕەخنەمان نەبوو، ئاخر ئەندامێکی سەرکردایەتی حەمەی مەلا قادریش بە دیوێکی تردا وا دەڵێت و ئەڵی چۆن ئێمە دیموکراتیی نیین!؟ ئەی مەگەر حیزبەکەمان ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان نییە!
کاوە ئەمین وەکوو هەموو کوردێک قولانج بە قولانج ئاگاداری خیانتەکانی بنەماڵەیە و کەچی لە ئەوروپاوە هەڵتەتیزێنیت بۆ ناوباوشی پارتیی، ئەمە پاش ئەوەی کە دیتمان بست بەبست بنەماڵە لەگەڵ تورکیای فاشی دژایەتی خۆرئاوای نیشتیمان و پاڵپشتی وەحشيیەکانی داعشیان کرد، کاوە ئەمین لە هەموومان باشتر ئاگادار بوو کە بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی دەیان خۆبەخشی ئەوروپیان گرت، کە بەنیاز بوون بە خوێنی خۆیان پارێزگاری لە کوردستان بکەن، کاوە لە هەموومان باشتر ئاگاداربوو کە بنەماڵەی مچە هەموویانی فرۆشت بەتورکیا.
http://www.rudaw.net/sorani/opinion/16112017

شەلاتی دووەم بەختیار عەلی ئەڵێ لەبەر ئەوەی ڕەخنەی تووندمان لە دەسەڵات دەگرت، ژیانمان لە خەتەردا بوو، بۆیە ڕامان کرد، چاو لەو درۆ گەورە و قەبەیە بگرن!؟ تۆیەک کە وێنەت لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەجەر و گوجەری پاراستندا هەیە، ئیستاش بتگوشن پارە و بەخشیشی دەزگای باسنیوزت لێدەچۆڕێت، لە ١٧ی شوباتدا تۆیان بردەوە بۆ سلێمانی تا خەڵکی سارد بکەیتەوە و واز لە خۆپیشاندان بهێنێت، تۆیەک لە دەزگای سەردەمی شێرکۆ بێکەس پارەت وەردەگرت، بە ددانپێدانانی حاکم قادر پارچە زەوییان پێدایت، پارتی رۆمانەکانی تۆیان بۆ چاپ دەکردیت و لە تورکیا بۆیان دەفرۆشتیت، ئیتر تۆ چ گرفتێکت هەبووە تا دەسەڵات لێت بێزاربووبێت و مەترسییان لە سەر ژیانت دروست کردبێت، تا کوردستانت بۆیان جێهێشتبێت، ئیستاشی لەسەر بێت، هەر کاتێک بتەوێت  نەک بۆ سلێمانی بەڵکو دەتوانیت بچیتە هەولێریش و لە گوڵ کاڵترت پێناگووترێت!
هەموومان دەزانین کەبەختیار عەلییەکان بە رابردوو و بە ئیستاشەوە، پێیەکیان لە ئەوروپا و ئەوی دیکەیان لە کوردستانە، لە سیمینار و ئاهەنگەکاندا بەشادار بوو، ئیتر کام هەڕەشە؟!

ئیستاش چونکە پارتیی و یەکێتیی ئەوەندە سوک و ریسوا بوون، هەرچی هەڵدەستێت رەخنە و جنێو و قسەیان پیدەڵێت، وا  تۆش کەوتوویتە خۆت و وەسڵی خۆپاککردنەوەتان بەو جۆرە قسە و نووسینانە دەردەکەن! باو باوی ئەوەیە هەموو خۆتان ساغ بکەنەوە هەر کە شەڕ کۆتایی هات، ئیتر جرجەکان لە زێرابەکان دێنە دەرێ و ئاهەنگی سەرکەووتن دەگێڕن.
بە داخەوە بەختیار عەلی قەڵەمێکی بەتوانایە، خۆ هێتلەریش قەڵەمی بەتوانای هەبوو، هەزاران و ملێۆنەها قەڵەمی بەتوانای سەربە بلۆکی سەرمایەداریی بوونیان هەیە لە تەنها چەواشەکاری، بە ملێۆنە هافلیم لە ڕۆنامەکانەوە وەرگیراوە و کراوە بە فلیمی بازرگانی، هەر بۆ نموونە هەزران فلیم دەربارەی شەڕی ڤێتنام نمایشکراوە کەسەرەتا ڕۆمان بووە دوایی بووە بە فلیم، لە زۆرێک لە فلیمەکاندا ئەمەریکا وەک فریادڕەس و فریشتە دەجوێندرێت، لەکاتێکتدا ئەمەریکا تەنانەت چەکی کیمیاوی بەکار هێنا دژی خەڵکە بەشمەینەتەکە. جگە لەمە من دڵنیام لەناو کوردی خۆماندا کەسانی بەتوانا هەن، بەڵام چونکە سەر بە دەسەڵات نیین و سۆزیان بۆ پارتیی و یەکێتیی نییە، فەراامۆش کراون و بە زیندوویەتی ناشتویانن، چونکە ئەمانە وەکو بەختیار عەلی دوو روو، خاوەن ماسک نیین، بە دڵی دەسەڵات و بۆ دەسەڵات و لای دەسەڵات نانووسن، ئیتر وەکو بەختیارەکان گەورە نەکراون، ئەگەر بەختیار بە راستی دژی دەسەڵات بوایە، ئاوا ناویان زل و قەبە نەدەکرد بە مانشێتی گەورە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ریکلامیان بۆی نەدەکرد!
وەک گیڤارا دەڵێت نووسەر هەر ئەوە نییە کە یاری بە دەستەواژەی بریقەدار هەستبزوێن بکات، ئەگەر هەست بەئازاری زللەی پەناگوێی کەسێک نەکەیت. 
ئەرێ لە بەختیار بپرسن کێ بوو هەڕەشەی لێکرد، کوا پارچە نووسراوێکی خۆتمان پیشان بدە،  کە باسی چەتەیی و مافیایی جەلالی و مەلاییت کردبێت! کوا لەکام جێگەدا باسی شەهید کردنی گەریلات کردوە بەدەستی خێڵەکەی بلەی ئەحەڕەش و مەلا مستەفایبارزانی.
خۆ بکوژەکانیش دەچنە ماتەمینی بۆ قوربانیەکانی دەستی خۆیان و فاتیحا دەخوێنن، تۆ ئەوەشت نەکردووە، نەخێر نووسەری گەل دەبێت بنووسێت، تۆ بۆ شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان تەنیا نووسیت: ( ئەو غەدرەی لەسەردەشت کرا لە عیساش نەکراوە).
ئێستا خێڵی بلەی ئەحەرەش و بارزانی قەڵەمەکان لە داردەدەن، قەڵەمەی تۆش لە ناویاندا دەگەشێتەوە، سبەینێ سەردەشتەکان پێویستیان بە ئێوە نیە، چوونکە سبەینێ هەموو گەل دەبێتە پارێزەری سەردەشتەکان.
کۆمەڵێک شەلاتی و بازرگان سووکایەتی بەگەلێک دەکەن، ئێوەش هەر کاک مەسعود و کاک مەسعودتان لەسەر زمانە!
جیهان بەوانە وێران نابێت کە مەیلی وێراکاری لە هزریاندایە، بەڵکوو بەوانە وێران دەبێت کە بێدەنگن، وەک چۆمسکی دەڵێت:
دەمێکە گووتوومە
زمانم لە بیخەوە
وەک ملی کێشکە
هەڵدەکێشم،
پەنجەکانم
وەک کەوەر جومگە بەجومگە
دەجنم
وێژدانم وەکوو دوعا
وەکوو ئیسلام
بەردەباران دەکەم
گەر بوێرێ خوانەخواستە
لەگوڵ کەمتر
بەڕووی جیڤارا، مامە غاندی،لالە ماندێلا
خۆسیە مورخی، بلدۆزەرەکەی تەنزانیا
لی کوا لی سنگافورە و
قاسمی عێراق شتێک بڵی،
بە پێچەوانەوەشەوە
گەر بترسێ و نەوێری
کە جەلالی ومەلای نەگەینێتە
ئاستی پێڵاو
شەلاتی و زێراب
بەس خۆم دەزانم
چی لێدەکەم 
قەڵەمەکەم

تێبینی: وشەی سەرسەریی، شەلاتیی و خوێڕی، کە ئیستا لە زمانی کوردییدا و لەسەر زاری خەڵکی وەکو جنیو و سوکایەتیی بەکار دەهێنرێن، تورکییە لەو سەردەمە مێژووییەدا هاتۆتە ناو زمان و کۆمەڵگای کوردیی و عەرەبی، ئەو گروپانە بوون کە عوسمانییەکان بۆ ریفۆرم و چاکسازیی و کۆنرۆڵکردنی بازرگانە دزەکان دروستیان کردن و داینابوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە