حکومەتی مافیا و خیانەتکاری کوردی له پێناو به رژەوەندی کام چین و توێژی کۆمەلایەتیدایه؟

Wednesday, 30/01/2019, 19:50

6090 بینراوە


هە موو خە ڵکی کوردستان بە گشتی و حکومە ت و خە ڵکی دونیا بە تایبە تی دە زانن کە لە ساڵی ١٩٩١ وە تا ئێستا کوردستانی عێراق لە لایە ن دوو حیزبی سە رە کی کوردستان "پارتی و یە كێتی" بە رێوە دە بریت .
ئە م دوو حیزبە کە بە هیمە ت و تێکۆشانی خە ڵکی گوند و شارە کانی کوردستان لە شاخە وە گڕانە وە نێو شار هە ر وە کو گورگی برسی کە چۆناچۆن خۆیان دە کە ن بە ناو حە وش و مۆڵگە ی حە یوانە کاندا و هە موو بزن و مە ڕە کان شە ل و پات دە کە ن ، ئە مانیش هە ر وە ک ئه و گورگه برسی و درندانه هه ر له یه که مین ڕۆژی هاتنه وه یان بۆ نێو شار ده ستیان به سه ر هه موو موڵک و ماڵ و زه وی و نه وت و غاز و گومرکات و سه روه تی ناخۆی ئه و کۆمه ڵگایه دا گرت و هۆنجڕ هۆنجریان کرد و له نێو خۆیاندا دابه ش و ته قسیمیان کرد.
جگه له مه بۆ به ده ست هێنانی هه ر چی سه روه ت و سه رمایه ێی زۆرتر له گه ل ده وڵه ت و گروپه فاشیزم و ئیسلامیه کانی ناوچه که دا وه ک "تورکیا و ئێران و داعش" به ته واوه تی ده ستیان تێکه ڵ کرد و ده ستیان به حه راج کردنی سه روه ت و ماڵی گشتی خه ڵکی هه ژاری کوردستان وه ک نه وت و غاز و دهاته گشتیه کانی دیکه ی کوردستانیان کرد و له م ڕێگاوه کۆشک و تالاری خه یاڵی و باوه ر پێنه کراویان دروست کرد و سه روه ت و پاره یه کی مافیایان کۆ کردوه ته وه که خۆیان له شانی میلیاردره کانی جیهانی زوڵم و سته می سه مایه داری ده ده ن.
به هه ر ئه ندازه ئه مانه ده ۆڵه مه ند و پاره دار بوون ، به هه مان ئه ندازه کرێکار و ده ست فرۆش و موچه خۆر و خه ڵکی زه حمه تکێشی کوردستانی عێراق هه ژارتر و برسی تر و بێکارتر و ئاواره تر بوون.
جگه له مانه ئه م حیزبه ده سه ڵاتدار و مافیا و ئیسلامیانه ئیجازه یان به وه ڵاتانی ئێران و تورکیا داوه که به مه یل و ئاره زوی خۆیان له نێو خاکی کوردستاندا بنکه و باره گای عه سکه ری و جاسوسی دابنێن بۆ ڕاو کردنی نه یارانی سیاسی و ڕۆشنبیران و ئوپۆزسیون و هه ر ئێستاکه ده یان باره گای عه سکه ری و ئه منی ئه م دوو وه ڵاته جنایه تکاره هاوکات له گه ل کونسۆڵخانه ی ئه وان له ته واو کون و قوژبنه کانی کوردستاندا مه وجودێتی هه یه و ئیشی ئه مانه تیرۆر و کوشتنی نه یارانی سیاسی و مه حدود کردن و به رته سکردنی هه ڵوسوڕانی سیاسی ئوپوزسیونه و به س.
به درێژای ئه م ٢٧ ساڵه ئه م حکومه تانه به هه مهه نگی ئه م دوو حیزبه مافیا و ده سه ڵاتداری کوردستان هه ر کات و ساتێک ئاره زویان کردبێت له پێناو به رژه وه ندی سیاسی و ئابوری خۆیان له بۆردوومان و تۆپ باران و موشه ک بارانی ناوچه کانی کوردستان درێغیان نه کردووه و له م ڕێگاوه بونه ته هۆی کوژرانی هه زاران ژن و پیاو و منداڵی بێ گونه و سڤیلی گوند و شار و شارۆچکه کان.
جگه له مه ، به سه دان گوند و دێ خاپوور و وێران کراون و به سه دان گوند و دێ دیکه له ترسی بۆردوومان و تۆپ بارانی ئه م "جڕ وجانه وه ره دوو پێیانه " موڵک و ماڵ و ره ز و زه وی خۆیان به جێ هێشتووه و ئاواره ی ناوچه کانی تر بوون.
ئه م کرده وه که سیف و سه خیفانه ی ده وڵه تانی ناوچه که هه موو به هه مهه نگی و یارمه تی ئه و دوو حیزبه ده سه ڵاتداره کراوه چونکه به رژه وه ندی بنه ماڵه یی و حیزبی ئه وانیشی تێدا بووه.
هه ر ئه ندازه کوردستان ناسه قامگیرتر بێت له به رژه وه ندی ئه و دوو حیزبه ده سه ڵاتداره دایه و ڕێگا بۆ دزین و تاڵان کردن و کوشتن و بڕین و سه ر کوت کردنی نه یارانی سیاسی و ناره زایه تی خه ڵک ئاوه ڵاتر ئه کات.
ئه وان دژی هه ر چه شنه یاسا و ڕێسایه کن، ئه وان دژی ده ستورێکی مه ده نی و سکۆلارن بۆ کوردستان، ئه وان دژی سه قامگیری و په رڵه مانێکی بی لایه ن و دادگه و مه حکه مه یه کی سه ر به خۆ و بێ لایه ن و مودێرنن.
چونکه هه موو ئه مانه به زه ره ری خۆیان ئه زانن.
هه موو چاک ده زانن که له م چه ند ڕۆژه ی ڕابردوودا خه ڵکی زه حمه تکێشی شیلادزێ له سه ر بۆردوومانی کردنی سیسته ماتیک و هه میشه ی ده وڵه تی فاشیزمی تورکیا له ناوچه که یاندا که بوه ته هۆی زه ره ر و زیانێکی گه وره ی گیانی و ماڵی ده ستیان به خۆ پیشاندان و ناره زایه تی کرد.
بڵام سه بازه نازیه کانی تورک ته قه یان له خۆپیشاندران کرد و دوو نه فه ریان کوشت و ١٦ که سی دیکه یان بریندار کرد.
خه ڵکی زه حمه تکێش و توڕه ی شیلادزێش هێرشیان کرده سه ر بنکه یه کی عه سکه ری تورکیا و زه ره و زیانێکی باشیان به و بنکه عه سکه ریه گه یاند.
ئێستا لێره دا چه ند پرسیار دێته گۆڕێ : یه که م، ئه م هه موو بنکه عه سکه ریانه ی تورکیا له نێو جه رگه ی خاکی کوردستاندا چی ئه که ن و کێ ڕێگایانی پێداوه که ده یان کیلومێتر بێنه نێو خاکی کوردستان و بنکه دابنێن؟ یان بوچی به درێژای ئه م ٢٧ ساڵه تورکیای نازیزسم به شێوه یه کی وه حشیانه و به دوور له هه ر چه شنه یاسا و رێسایه کی نێو ده وڵه تی ئه م گوند و ناوچانه ی کوردستان بۆدوومان ده کات و حکومه تی مافیای کوردستان و په رڵه مانه کارتۆنێکه ی یه ک ووشه و ناره زایه تی له ده می بۆگه نیان ده ر نایه ت و ڕێگایان خۆش کردووه بۆ ئه م هه موو ده ست درێژی کردنه بۆ سه ر خه ڵکی زه حمه تکێش و هه ژاری گوندنشینه کان و خه ڵکی سڤیلی ناوچه کان.
؟ ئه مه ئه بێت بۆ چی وا بێت و تا چه ند ساڵی دیکه ئه م ده سه ڵاتداره مافیانه ی کوردستان ده بێت له ئاستی ئه م هه موو ده ست درێژی کردنه ی تورکیا و ئێران بێ ده نگ بن؟ له سه ر رووداوه که ی شیلادزێ جه نابی سه رۆکی حکومه ت نێچیروان بارزانی فه رموویه تی ( ئه گه ر "په که که" له هه رێمدا نه بێت تورکیاش بۆردوومان ناکات).
باشه من پرسیارێک له جه نابی نێچیره وان بارزانی ئه که م.
ئایا باپیر و باوک و مام و تۆ و هه موو عه شیره تی بارزانی له دوای "ئاش به تاڵه که ێ" ١٩٧٥ دا له ئێڕان نه بوون و ئایا ئێوه نه بوون که له ئاوای "دزڵی" مه ریوان و چه ند ناوچه یه کی دیکه ی کوردستانی ئێران بنکه و باره گاتان دانابوو و نێوتان "قیاده موقته " بوو؟ ئایا ئێوه نه بوون که به سه رکرده گی " ناله هه ورامی" له ئاوای دزڵێ مه ریوان یه ک مانگی ته واو هه ۆڵتان دا که به هێزی عه سکه ری مه ریوان بگرنه وه و ته حویلی کۆماری سێداره ی ئیسلامی بده ن، بڵام خه ڵکی شۆڕشگێری مه ریوان به چه ک و دار و به رد ڕێگری لێ کردن؟ ئایا هه ر ئێوه و یه کێتی نه بوون که به درێژای چه ندین ساڵ هه موو باره گه و بنکه کانتان له سنوور و حدودی ئێران و ئێراق و ناو خاک و گونده کانی کوردستانی ئێراندا بوو؟ بۆچی ئێستاش بنکه و باره گاکانی به شێک له حیزب و ئوپۆزسیونی ئێرانی له ناو خاکی کوردستان عێراق دا نیین؟ ئوسلوب و یاسای هه موو شۆرشه کانی کوردستان به درێژای مێژوو هه ر وا بووه که ئه م دیو و ئه دیو کردن شتێکی ئاسایی و خه سڵه تی هه موو شۆڕشه کانی کوردستان بووه.
جا ئێستا بۆچی ده بێت پارتی له به ر خاتری به رژه وه ندی ئابوری و سیاسی حیزبی و بنه ماڵه یی خۆێ له گه ل تورکیا ، بوونی "په که که " بکات به بیانوو بۆ ئه و هه موو وحشیگه ریه که تورکیا نیسبه ت به خه ڵکی هه ژاری گوند و شار و شارۆچکه کانی کوردستان ئه نجامی ده دات؟ نه خێر ئه مه ده لیل و به ڵگه یه کی مه نته قی و ئوسوڵی نییه ، به ڵکو پاساویه کی بێ ناوه ڕۆک و بێ ئه ساس و پووچه له پێناو به رژه وه ندی سیاسی و ئابوری تاکه حیزبی و بنه ماڵه یی "پارتی و یه کێتی" که ئه یانهه وێت حیزب و ریکخراوه کانی دیکه و خه ڵکی کوردستان بکه نه قوربانی سیاسه تی که سیف و بنه ماڵه یی و مافیایی خۆیان.
بۆیه کا وو شه ی مافیا به کار ده هێنم چونکه ووشه یه کی دیکه م له وه باشتر ده ست ناکه وێت.
چونکه به بڕوای من ئه مانه له رێکخراوه مافیاکانی جیهانیش خرابترن، ئه وان هیچ نه بێت له ئه ندام و شوێنکه وتووه کانی خۆیان دیفاع ده که ن بڵام پارتی و یه کێتی حازر نین که له میلله ته که خۆیان که سه دان هه زار قوربانیان له پێناو ئه مانه دا داوه یه ک زه ره ش دیفاع بکه ن .
خه ڵكی شیلادزێ به یارمه تی هه موو خه ڵکی کوردستان و به تایبه ت ئازادیخۆازان و رۆشنبیران و رێکخراوه مه ده نێه سه ر به خۆکان هه یه! دوای ئه وه ی که تورکیا به شێوه یه کی وه حشیانه و نایاسایی خه ڵکی زه حمه تکێشێ شیلادزێ بوردوومان کرد و زه ر و زیانێکی گه وری گیانی و ماڵی لێدان ، خه ڵکی ده ستیان به ئێعتراز و ناره زایه تی کرد که دیسانه وه له لاین جه یشی تورکی فاشیست به ر ده ستڕێژ و فیشه ک دران و دوو که سیان لێکوژرا و ١٦ که سی دیکه ش بریندار بوون .
ئه مه بووه هۆی ئه وه که خه ڵکی زه حمه تکێسی شیلادزێ رووبه رووی بنکه یه کی سه بازی تورکیا ببنه وه و چه ندین دبابه و سیاره ی ئه وان بسوتێنن.
ئیستاکه "پارتی" به جێگای ئه وه که له سه ر ئه م هه موو جنایه ته له ده وڵه تی تورکیا شکایه ت بکات و ناره زایه تی خۆی ده بڕێت ، به پێچه وانه بۆ رازی کردنی دڵێ ناسکی سه رکرده نازیزمه کانی ده وڵه تی تورکیا که وتوه ته گیانی خه ڵکی زه حمه تکێشێ شیلادزێ و له ژێر دروشمی گێره شێوێن و ئاژاوه گێڕ ئیهه وێت که جه ماعه تێک له گه نج و خه ڵکی شیلادزێ بگرێت و بیانکاته قوربانی سیاسه ته مافیا و ئابوری و هاوبه شه کانی خۆی و تورکیای فاشیست.
له هه ل و مه رجێکی ئاوادا خه ڵکی شؤڕشگێڕی کوردستان، ڕۆشنبیران و ریکخراوه مه ده نی و سه ر به خۆکان ده بێت بێ دواکه وتن به هانای خه ڵکی ئازای شیلادزێ وه بڕۆن و ئێعتراز و ناره زایه تی خۆیان دژ به کرده وه نایاسای و مافیایه کانی "پارتی" و تورکیا ده بڕن و ئیجازه نه ده ن که پارتی له ژێر دروشمی ئاژاوه گێڕی گه نجان و خه ڵکی شیلادزێ بکه نه قوربانی .
ئه وه ی که ئاژاوه گێر و داگیرکه ر و ئینسان کوژه پارتی و ده وڵه تی تورکیای فاشیزمه نه ک خه ڵکی زه حمه تکێشی شیلادزێ که قاره مانانه دژی داگیرکاری و بنکه و بودوومانی تورکیا ڕاوه ستاون.
هه ر بژی گه نجان و خه ڵکی شیلادزێ مه رگ و نه مان بۆ ده وڵه تی فاشیزمی تورکیا و حیزبه مافیایه کانی کوردستان.

عێزه تی دارابی ٢٨ ژانویه ٢٠١٩ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە