دزەکان زیاتر ریسواتر دەبن و دەستیان دەکەوێتە روو

Wednesday, 11/09/2019, 12:13

5122 بینراوە


ئەو ڤیدیۆیەی کە دەیبینیت، بریتییە لە چەند سندوقی زەبەلاحی گەورە، کە لە هەر یەکەکەیاندا نزیکەی ملیارێک دۆلاری تێدایە، لە فڕۆکەخانەیەکی عێراقەوە رەوانەی دەرەوە کراوە،  ئیستا لە دوبەی دەستی بەسەردا گیراوە، دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ئەو پارە زۆرەی خۆی دەدات لە نزیکەی بیست ملیار دۆلار، لەلایەن نوری مالکی و چەند بەرپرسێکەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات کرابێت، جارێ دیار نییە و کەس خۆی نەکردووە بە خاوەنی، بە مەزەندەی من ئەمە یەکەـ جاریش نییە کاری وا روو بدات، بەڵام ئەمجارەیان دەستەکە کەوتە روو و دەستی بەسەردا  گیرا و ئاشکرا بووە.
جا ئەمە کاری بەرپرسە عەرەبەکانی عێراق بێت، ئاخۆ ئەوانەی لای خۆمان چەند جار و بەردەوام پارەی ئاوا  رەوانەی دەرەوە دەکەن، ئەوەتا ئەم دزانە پارەی ئەو خەڵکە دەبەن و میللەتەکەش بە برسێتی و بە هەژاری ژیان بەسەر دەبات.
  با بۆ یادگار و پاراستنی لە ئەرشیفی کوردستانپۆستدا ئەم چەند دێرە و ڤیدیۆکە بپارێزین، بۆ بەشی ئەوەی خۆمان، کە دزە بێشەرمەکانی خۆمانە، نەفرەتیش لە دەسەڵاتدارانی پارتیی و یەکێتیی و بەرپرسەکان بکەین.  مژدەش بەو خەڵکە دەدەین کە ئەمە داکوتانی بەردێکە بە سەر تابوتی لاشەی پیس و گڵاویان، لاشەی ئەو بەرپرسانەی کە خیانەت لە گەل و لە نیشتیمانی خۆیان دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە