هەناسەدانت بگۆڕە ژیانت دەگۆڕێت

Saturday, 14/09/2019, 10:32

9170 بینراوە


تۆ چی دەڵێیت ئەگەر پێت بڵێم شێوازی هەناسەدانت دەتوانێت PH لە خوێنتدا بگۆڕێت، واتە ژەهراوی بکات، کحولاوی بکات بە چەند خولەکێک.. بە هەمان ڕێگا دەتوانیت فشاری خوێن داگریت و لێدانی دڵ کەمبکەیتەوە بۆ ئەو ئاستەی کە بە ئاسانی بخەویت.
شیوازی هەناسەدا دەتوانێت جەستە وا لێ بکاتکە جەستە بگاتە حاڵەتێکی وەک ئەوەی کە تۆ LCD بەکار دەهێنیت، یان هەست کردن بە دەرچونی ڕۆح لە جەستە..
ئەم راهێنانەی ئێستا من بۆتانی دەخەمە ڕوو تۆ ئێستا لە کاتی خوێندنەوەی ئەم بابەتەدا ئەنجامی دەدەیت، ئەوەی من باسی دەکەم ڕاهێنانی هەناسەدانە، ئەگەر هەناسە بە باشی بدەیت هەناسە دەبێتە بە‌هێزترین کۆنترۆڵی مێشک و جەستە.
هەناسەدا بۆ ئێمە بۆتە ئۆتۆماتیک ، بەڵام زۆرێک لە ئێمە هەناسەکەی تەنها لەسەرەوەی قەفەسەی سنگیدایە واتە تۆ هەناسەی تەواو نادەیت، وە هەناسەکەش زوو دەدەیتەوە کەواتە لەم حاڵەتەدا جەستە ئۆکسجینی تەواو وەرناگرێت و ناتوانێت ئۆکسجین دابەش بکات بەسەر هەموو جەستەدا، ئەمەش توشی بێتاقەتیو سەرئێشەو بێزاروی تەمبەڵیت دەکات. ئەم جۆرە هەناسەدانت کۆنترۆڵ کراوە لە لایەن هەستە ئۆتۆماتیکەکانی جەسەتەوە.

نمونەی ١:
تۆلەجادەیەک دەپەڕیتەوە سەیارەیەک دێت خەریکە لێت دەدات، تۆ چی دەکەیت هاناسە دەردەکەیت یان هەناسەت دەگریت؟
بە دڵنییایەوە تۆ هەناسەت دەگریت، ئەمە پێی دەڵێن فڕینی شەڕکەر..واتە تۆ جەستەت ئامادە دەکەیت بۆ ئەوەی ئازاربچێژیت یان بۆ ئەوەی زوو ڕزگای بکەیت، یان ڕابکەیت. زۆرێک لە ئێوە بەم ڕۆژگارە بەم شێوەیە هەناسە دەدات وەک ئەوەی کاتێک خەریکە سەیارە لێی دەدات، بیر بکەوە ئەمە چی لە جەستەت ، مێشکت یان ژیانت دەکات کە تۆ دایم لەم حاڵەتی ئامادەباشیەدا بیت؟ ئەمە بە دڵنیایەوە جەستە و مێشک هیلاک دەکات.

نمونەی ٢:
لە کاتێکدا تۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەچیتە دەرەوەو ئێوارەیەکی خۆش بەسەر دەبەیت، لەپڕ خۆشەویتەکەت دەمی دێنێتە لای گوێتەوەو دەڵێت خۆشم دەوێیت، لەم کاتەدا چی لە هەناسەت دەکەیت بە ئۆتۆماتیکی؟ بە دڵنیاییەوە هەناسەت دەردەکەیت..بەم شێوەیە دڵت دەکەیتەوە و تەواوی هەستەکانت دەکەیتەوە بە ڕوی خۆشەویتەکەتدا هەست بە هەموو شتێکی خۆت وئەویش دەکەیت.
زۆرێک لە ئێوە ماوەیەکی زۆر زۆرە بەم جۆرە هەناسەی نەداوە، بیر بکەوە ئەمە چی لە جەستەو مێشکی تۆ دەکات؟
بۆیەم ئەم دوو نمونەیەم هێنایەوە تا بزانیت جەستەت ئەو جۆرە هەناسەدانە دەناسێتەوە بە ئۆتۆماتیک دەیکات بێ ئەوەی پرس و ڕا بە تۆ بکات. کەواتە بۆ ترس هەناسە دەگریت و بۆ خۆشەویستی هەناسە دەدەیتەوە، ئەمە هەموو یەکێک لە ئێوە دەیزانێت، بەڵام ئەوەی کە ئێوە نایزانن ئەوەیە کە تۆ توانای ئەوەت هەیە ئەو پڕۆگرامە ئۆتۆماتیکە دوبارە بنوسیتەوە بەو شێوەیەی کە خۆت دەتەوێت، کەواتە تۆ دەتوانیت کۆنترۆڵی هەموو هەستەکانت بکەیت، ئێستا دەمەوێت بەو تەکنیکەتان ئاشنا بکەم کە کۆنترۆڵی هەناسەی پێ دەکەیت.
ئەم جۆرە هەناسەیە دابەش دەکەین بە سەر سێ جۆر هەناسەدا.
1- هەناسەدانی ئاو
2- هەناسەدانی ویسکی
3- هەناسەدانی کۆفی، یان قاوە.

هەناسەدان لەسەر شێوازی ئاو هەمیشە باشە وەک ئاو چۆن ئاو خواردنەوە هەمیشە باشە بۆ جەستە هەناسەدانیش لەسەر شێوازی ئاو هەمیشە باشە بۆ جەستە، هەرکاتێک ئەم جۆرە هەناسەیە بدەیت باشە، ئێوارە، بەیانی، لە کاتی بێتاقەتی لە کاتی ترس لە کاتی هیلاکی، ئەمەش بە ڕاهێنان دەکرێت لەبەر ئەوەی کە هێشتا تۆ ئەم جۆرە ئاشنا نەبویت دەبێت ڕاهێنان بکەیت تا بتوایت کۆترۆڵێ هەناسەت بکەیت. لە کۆتایی نوسینەکە هەرسێ جۆرە هەناسەکەتان بۆ باس دەکەم.
هەناسەدانی ویسکی وەک ئەوەیە تۆ پێکێک ویسکی بخۆیتەوە، ئەمەش هیچ کێشەی نیە بۆ جەستە ،بەڵام ئەگەر زۆر ئەم جۆرە هەناسەیە بدەیت ئەوا وەک ئەوە وایە هەموو ڕۆژێک بوتڵێک ویسکی بخۆیتەوە، ئەم هەناسەدانە بۆ کاتی خەو بەکار دێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بخەویت.
هەناسەدانی کۆفی/قاوە ، ئەمەش ئەگەر جار جار بێت هیچ کێشەی نیە نمونە هیلاکیت و زۆر سەیارەت لێخوڕیوە بەمجۆرە هەناسەدانە جەستەت ئەکتیف دەبێت و وەک ئەوە وایە کۆفیت خواردبێتەوە، ئەم جۆرە هەناسەدانەش زۆر بەکار بهێنێت لە کۆتایدا زەرەری زیاترە لە سود، هیچ کەس لە ئێمە نایەوێت جەستەی زەرەرمەند بێت لەبەر ئەوە بزانە کەی ئەم تەکنیکە بەکار دەهێنیت..
ئێستا کە فێر بوین کەی دەتوانین ئەم سێ جۆرە هەناسەدانە بەکار بهێنین ، کەواتە کاتی ئەوە هاتوە کە پێتان بڵیم چۆن ئەم جۆرە هەناسانە دەدەیت و چۆن جەستەی خۆت بەم هەناسەیە ئاشنا دەکەیت.

هەناسەی ئاو:
دانیشە لەسەر کورسیەک دەستەکانت بخەرە سەر ڕانت، جەستەت شل بکە و چاوت دابخە. ئەم جۆرە هەناسەیە زۆر ئاسانە پێی دەڵێن ، چوار بە چوار واتە هەناسە هەڵدەمژیت لە ڕێگای کونە لوتەوە و تا چوار دەژمێریت پاشان هەناسە دەدەیتەوە لە ڕێگای کونەلوتەوە و بەهەمان شێوە تا چوار دەژمێریت، بەم شێوەیە دەبێت بیست جار دوبارەی بکەیتەوە. ئەمەش گرنگیەکەی لەوەدایە ٤ بۆ ٦ هەناسە دەدەیت لە خولەکێکدا، ئەمە هاوسەنگی دروست دەکات لە سیستمەکەتدا، کەواتە ئەگەر بێتاقەت بیت ئارامت دەکاتەوە هاوسەنگیەکت بۆ دروست دەکات، دەبێت زۆر جار ڕاهێنان بکەیت تا بتوانیت کاتی پێوسیت سودی لێوەرگریت.

هەناسەدانی ویسکی:
ئەم جۆرە هەناسەیە بۆ ئەو کەسانە باشە کە کێشەی خەویان هەیەو ناتوانن بە ئاسانی بخەون.
هەناسەدانی ویسکی تەنها بۆ پێش خەو بەکاری دەهێنین تا زوو خەومان لێ بکەوێت، بە هەمان شێوە دانیشە لەسەر کورسیەکەت یان لە ناو جێگای خەودا پاڵبکەوە، دەستت لەسەر ڕانت دابنێت جەستەت شل بکە ، بە هەمان شێوە لە ڕێگای لوتەوە هەناسە دەدەین ، بەڵام ئەمجارە تا چوار دەژمێرین هەناسە هەڵدەمژین و تا هەشت دەژێرین هەناسە دەدەینەوە، بە هەمان شێوە سێتێکی بیست جاری واتە دەبێت بیست جار ئەمە دوبارە بکەیتەوە. دوای ١٠ جار دڵت هێواش دەبێت و فشاری خوێن دادەبەزێت، ئەمەش وا دەکات هێواش هێواش خەوت لێ بخات.

هەناسەدانی کۆفی:
ئەمەیان جیاوازترە لەو دوو جۆرەی کە ئێستا باسم کرد، تەنها تەرکیز دەکەینە سەر هەناسە دانەوە. تەنها لە ڕێگای لوتەوە هەناسە دەردەکەیت وەک چۆن پژمەیەکی سوک دەکەیت. فو، فو ، فو ، فو.. لە بەشی خوارەوە سیەکانتەوە هەناسە بە خێرەی دەردەکەیتە دەرەوە واتە تەرکیز دەکەیتە سەر هەناسە دەرکردن.محاولە بکە جەستەت ئارام بێت هەموو هێزەکە لە خوارەوی سکتەوە بهێنە بۆ دەرکردنی هەوا لە سییەکانت، ئەمە شێوازێکی نائاسیە لە هەناسەدان، لە یادت نەچێت ئێمە هەناسە وەرناگرین ئەوەیان خۆی ئۆتۆماتیک ڕوودەدات تەرکیزت تەنها بخە سەر هەناسەدانەوە بەو شێوەیەی کە باسم کرد.ئەم جۆرە هەناسەیە تا بیست دەژمێریت بۆ هەر جارێک وە بیست جار ئەم ڕاهێنانەن دوبارە دەکەیتەوە.
کەواتە ئێستا فێروبوین هەناسەدانی ئاو بۆ هەموو کاتێک دەبێت، هەناسەدانی ویسکی بۆ ئەو کاتەی دەتەوێت ئیسراحەت بکەیت، هەناسەدانی کۆفی بۆ ئەو کاتەی دەتەوێت وزەت زیاتر بکات..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە