ئیسلامە توندڕەوەکان دزەیان کردۆتە ناو دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی

Monday, 30/12/2019, 15:32

9139 بینراوە


هاوڵاتییەک لە سەید سادق
لە سەید سادق تەقە لەو ژنانە دەکرێت، کە ئەندامانی کۆمیتەی یەکێتین، دەزگا ئەمنیەکانیەکانیش وەکو ئاسایش و دژە تیرۆر، هەروەها پۆلیس هیچ هەڵوێستێکیان نییە و بیدەنگن، بۆ نمونە لە ماوەی مانگێکدا لە سەید سادق بۆ دووجار، دەسترێژی گوللە کراوەتە سەرماڵی ئەندام کۆمیتەیەکی یەکێتی لە گەرەکی شێخان، کە لە کۆتایی هەفتەی رابردوو، رۆژی پێنجشەممە سەیارەیەکی ئۆپڵ بە پڕتاو دەستڕێژی گوللە کردۆتە سەرماڵی ئەو ئەندام کۆمیتەیەی یەکێتی، هەروەها ماوەی مانگێک پێشتریش دیسان لە شەودا دەسترێژی گوللە کراوەتەوە سەرماڵی ئەم ژنەی ئەندامی کۆمیتە، شایانی باسە ماوەی ساڵێکە ئەم ژنە لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە، هاوسەرەکەی کارمەندی ئاسایشە، وەکو خەڵکی قسەی لیوە دەکات لەبەر ئەمەشە، کە دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیسی سەید سادق هیچیان نەکردووە، تەنیا چوونەتە سەر شوێنی رووداوەکە و دوایی رۆیشتوون، هیچیان نەکردووە.
بۆ زانیاریتان سێ ساڵ پێش ئێستا کچێکی خەڵکی سەید سادق، کە تازە زانکۆی تەواو کردبوو، ئەویش ئەندامی کۆمیتە بوو ماڵیان لە گەرەکی حەسارە بوو، چەندین جار بە نارنجۆک فڕیدان بۆ ماڵەکەئی و تەقەکردن بە ماڵەکەیدا، ئەم کچەیان ناچار کرد، کە سیەد سادق جێبهێڵێت و لەگەڵ ماڵی باوکییدا روو بکاتە سلێمانی، ئیستا لەوێ نیشتەجێ بوون. دەنگۆی ئەوە هەیە، کەوا ئەم دەستدرێژی و تەقەکردن و پەلاماردانە، دەستی ئیسلامییە توندڕەوەکانیشی تێدا بێت، گوایە وەکو باسی دەکەن، پێیان خۆش نییە ئافرەت رۆڵی سیاسیی هەبێت لە دەڤەرەکەیان، دەیانەوێت ئافرەت تەنیا لە ماڵەوە دابنیشێت، بەڵام رووداوی ئەم دواییەش گومان دەخاتە سەر ئەوەی کە ئەو کارمەندەی یەکێتی، کە لە ژێرەوە کار بۆ ئیسلامە توندڕەوەکان بکات و کاری خۆی وەکو کارمەندی ئاسایش و دەستتێکەڵکردنی لەگەڵ رێکخراوە ئیسلامییەکاندا، هەرچەندە ئەوە کاری ئێمە نییە، دەبوو دەزگا ئەمنییەکان بە دواداچوون لەسەر ئەمە بکەن، بەڵام کاتێک یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکان لەمە بێدەنگ دەبن، ئەوا گومانەکان تێکەڵ بەیەکتر دەبن و ئەوەش دەسەلمێنێت، کە یەکێتی ئەوەندە کونی تێبووە، فریای ئەوە ناکەوێت ئەم کونەیان بگرێت، بۆیە بە پێچەوانەوە کونێکی تری تێ دەبێت. 
تەنانەت ئەو ئافرەتانەی کە باسمان کرد یەکێتییەکان خۆیان سوکایەتیان پێدەکەن لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ئیسلامیەکاندا هەوڵی تیرۆرکردنیان دەدەن، ئیستا حاڵی ئافرەتەکانی تری یەکێتی لەو دوو ئافرەتەی دراونەتە بەر دەسترێژی کوللە باشتر نییە.
هاوڵاتییەک لە سەید سادق

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە