پرۆژەی ئیسلامی و ئایدۆلۆژیای بەوەحشی بوون

Friday, 24/01/2020, 17:07

5988 بینراوە


نوسینی: زارا زاگرۆس Zara Zagros
وەرگێڕانی: جۆ ولیام Joe William
----------------------------------------

ئیسلام بیروباوەڕ (ئایدۆلۆژیا)يەکی گەردوونی داگیرکاریە، هیچ جیاوازیەکی نییە لەگەڵ ئایدۆلۆژیا فاشستەکانی دیکەدا، کە ویستوویانە دەستبگرن بەسەر جیهاندا. کاتێك شێخەکانی تەکفیر و سەرکردەکانی ڕێکخراوە ئیسلامیەکان هاواردەکەن بۆ زیندووکردنەوەی دەوڵەتی خەلافەت (دولة الخلافة)، ئەوان هیچی تازەیان پێ نییە جگە لە زیندوکردنەوەی ئەوەی کە باپیرانیان بەدەستیان هێناوە بە ناوی ئیسلامەوە لە سەدەی حەوتەمی زاینيدا. ئەو داگیرکاری و تاڵانکاریانه، كه بۆ جوانكردنیان ناونراون (فتوحات)، ڕێگایەکی خێرا و پڕ توندوتیژی بوو بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئیسلامی گەردونی، وە باشترین ڕێگا بوو بۆ بەعەرەبکردنی گەلان و لەناوبردنی كولتورەکەیان و گۆڕینی بە كولتوری عەرەبی.

لەراستیدا، ئیسلامیەکان هزر و تێڕوانینیان دەربارەی پرۆژەی بەئیسلامکردن/بەعەرەبکردن، پشت دەبەستن بە کۆڵه‌کەى ئایدۆلۆژیاى ئیسلامى. ئەو کۆڵه‌کانە زۆر ڕوونن و دووبارە کراونەتەوە لە قورئان و ووتەکانی محەمەد و سەرگوزشتەی هاوەڵانی سەرەکی (سيرة كبار صحابته)، کە دادەنرێت وەك سەرچاوەی ئیلهامى هەمیشەيى بۆ ئیسلامیەکان، كە دەستی پێكردوە پێش هەزار و چوارسەد ساڵ لەمەوبەر، و ئەوانیش زۆر وابەستەن پێيەوه، لەبەر ئەوەی هەر گۆڕانێك لەم کۆڵه‌کانە واتاى لادانە لە ئیسلام و شایەنی غەزەبی خوداوەندە.

قورئان چەندین جار بەجیهانی بوونی ئیسلامی دووپات کردۆتەوە، وە بەئیسلامکردنی جیهانی کردوە بە ئەرکێك لەسەر هەر موسوڵمانێك، کە لە محەمەدەوە دەست پێ دەکات هەتا محەمەدی مەهدی (مەهدی ڕزگارکەر) وە فەرزى جیهادکردنی كردوه بە ماڵ و گیان و منداڵ لە سەر موسوڵمانان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی بەئیسلامکردنی جیهان. خودا به محەمەد دەڵێت: {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلاّ كَافَّةً لِّلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا} (سورة يونِس/آية 28)، واتە: ئێمە تۆمان ناردوە وەك مژدەدەر و ئاگادارکەرەوە بۆ هەموو خەڵك. محەمەد خۆی دەڵێت : "أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَقُولُوا لا إِلَهَ إِلاّ اللَّهُ. فَمَنْ قَالَ: لا إِلَهَ إِلاّ اللَّهُ عَصَمَ مِنِّي مَالَهُ وَنَفْسَه" (سُنَن النَّسائي، ج 6، ص 7). واتە: فەرمانم پێکراوە لەگەڵ خەڵك بجەنگێم هەتاکو دەڵێن (لا إِلَهَ إِلاّ اللَّهُ)، و ئەوەى بێژێت (لا إِلَهَ إِلاّ اللَّهُ)، ماڵ و گیانی لە من حەرامە. هەروەها محەمەد لە خوتبەیەکدا دەڵێت: "وَإِنِّي أُعْطِيتُ مَفَاتِيحَ خَزَائِنِ الأرْضِ" (سُنَن النَّسائي، ج 7، ص 222)؛ بەو مانایەی کە خودا کردویەتی بە گەورەی جیهان.

ئایەتی قورئان و حەدیسی پێغەمبەر زۆرن، کە موسوڵمان هاندەدەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی (بەئیسلامکردن)ی جیهان. لەبەر ئەوە جیهاد پەیدا بووە، وه لە ژێر کاریگەری ئەو ئایەت و حەدیسانەدا، عەرەب لە بیابانەکانیانەوە پڕدەکران (پەمپ دەدران) و داگیرکاری و تاڵانکاریان کرد بە چواردەوری خۆیاندا، وە پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە ئاینی ئاشتی و ڕەحمەت بڵاو دەکەنەوە لە نێو خەڵكدا، بەڵام لەڕاستیدا ئەوان ئیسلامیان بە زۆر و توندوتیژی دەسەپاند بەسەر گەلاندا، وە داگیرى نیشتمانەكانیان دەکرد و تەفروتوناى كولتور و بیروباوەڕ و نیشتمانپەروەریەکانیان دەکرد، وە كولتورى بیابان و نەریتی خێڵەکی بیاباننشینیی وەحشیگەریان دەسەپاند بەسەریاندا.

ئایەتەکانی قورئان و حەدیسەکانی پێغەمبەر و ڕەفتار و کردەوەکانی محەمەد و هاوەڵەکانی و سیاسەتەکانی هەر چوار خەلیفەکانی (ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان وعەلی) و فەتوای یاساناسە موسوڵمانەکان و قسەی بانگخوازان و پاڵەوانێتی موجاهیدەکان و هۆنراوەی شاعیرەکان، کە بەسەر موجاهیدینەکاندا هەڵدراون، بوونەتە کەلەپورێکی پیرۆز لای موسوڵمانان، وە بوونەتە بناغەی ئایدۆلۆژیایەك، کە موسوڵمانان بە گەورە و بچوکەوە ڕۆژانە وەك ئاو دەیخۆنەوە وە وەك با هەناسەی پێدەدەن.

ئەم پڕکردنە (پەمپ لێدانە) ئایدۆلۆژییە جیهادیە وەحشیگەرانەيە، پێش چواردە سەدە دەستی پێکردوه، و تا ئێستاکەش لە زۆربەی بوارەکانی ژیانی ناو کۆمەڵگا موسوڵمانەکاندا بەردەوامی هەیە، و لە بواری خوێندكارییدا، دەستپێدەكات لە دایەنگە و قوتابخانە و پەیمانگە و هەتاکو زانکۆش، و لە ڕێگەی خوێندنەوەی قورئان، پێنج فەرزەی نوێژ، ووتارە ئاینیەکانی ڕۆژانی هەینی، بۆنەکانی حەج و چەژنە ئاینیەکان، فەتوا ئاینیەکان، هەڵمەتەکانی بڵاووکردنەوەی ئاین (تەبشیریەکان)، لە کتێبخانەکان، دەزگاکانی چاپکردن و میدیاکان، بەردەوامی هەیە، وە ئامانجی سەرەکی لە ئەمانە هەمووی داڕشتنی مێشکی موسوڵمانە بەم ئایدۆلۆژیا جیهادیە، کە لەسەری بونیات نراوە.

ئەمە ئەو بنکە هزری و ویژدانیەيه کە عەرەبە موسوڵمانەکانی سەرەتا دەستیان پێكردوە، كاتێ شمشێريان هەڵكێشا وە بە چواردەوری خۆیاندا داگیرکاری و تاڵانیان کرد. ئەمە ئەو بنکە هزری و ویژدانیەیە، کە عەرەبە موسوڵمانەکانی ئێستا لەم سەردەمەدا هەوڵدەدەن لە پێناویدا. ئەم بنکە ئایدۆلۆژیەیەتا، کە دەرچوانی تێرۆری ئیسلامی پەروەردە لەسەری دەکرێن، هەر لە منداڵیەوە، نەوە دوای نەوە، و سورن لەسەر بڵاوکردنەوەی پەتای ئیسلام لە جیهاندا، بە بەکارهێنانی دڕندەترین جۆری وەحشیەت.

بۆیە سوودی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و پارێزگاری دژی تێرۆری ئیسلامی تەنها لە چواچێوەیەكی دیاریکراودا دەمێنێتەوە، ئەوە وەك دەرمانی ئازارشکێنە، کە چۆن نەخۆشەکە هەڵدەخەڵەتێنێت و دەردەکەی چارەسەر ناکات. دەرمانی بەسوود بۆ لە ناوبردنی پەتای ئیسلام لە ڕەگەوە، شەڕی بیروباوەڕ (ئایدۆلۆژی)ە، و دەبێت شەڕێك بێت لەسەر ئاستی هەموو جیهان بێت و یەکەم کار دەبێت ڕزگارکردنی گەلانی موسوڵمان بێت لە بیروباوەڕی وەحشیگەری.

بەلـێ، ئەمە تەنها چارەسەرە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە