کۆتایی گەردوون : ئەگونجێت بەم ڕێگایانە گەردوون کۆتایی پێبێت

Sunday, 16/02/2020, 16:11

6490 بینراوە


یەکێک لەو قۆناغانەی کە پێشبینی ئەکەین کۆتایی ھاتنی گەردوونە . بەوەی کە ئێمە ئەیزانین کۆتایی ھاتنی ژیانێک نییە بە تەنھا بەڵکو کۆتایی ھاتنی ھەموو ئەو شتانەیە کە بونیان ھەیە . ماددە چیتر بونی نابێ ، ڕووناکی چیتر بونی نابێ ، گەردیلە چیتر بونی نابێ . ھیچ شتێکیتر بوونی نابێ . ئەمە ڕاستیەکی بە ئازارە . بەڵام پێویستیش ناکات زۆر نیگەرانی بین .
ئەگەر گەردوون کۆتاییش بێت . ئەوا لە ماوەیەکی زەمەنی وەھادایە کە ناتوانین بە تەواوی پێشبینیشی بکەین کە تریلیۆنان تریلیۆن ساڵی تر ئەکات . ئەبێ تووشی شۆک بین لە کەناری گەردوون دا لە کاتێکا کە دەزانین چارەنوسی گەردوونەکەمان چی ئەبێ.
لە لایەکی ترەوە کۆتایی زەوی . مومکینە کە لە ھەر کات و ساتێک دا بێ ڕووبدات . لێرەدا کۆمەڵێک ڕووداوی گەردوونی ھەن کە ئەتوانن ڕاستەوخۆ ئەم ھەسارەیە لەسەر نەخشەی جیھانی (گەردوون)ی بسڕنەوە . پیاکێشان و ڕێ گۆڕینی ئەستێرەیەک.تەقینەوەی تیشکی گاما.تەقینەوەی سوپەرنۆڤایەک . کونێکی ڕەش . ھیچ پێوەرێک و سنوورێک نییە بۆ دیاردە کوژرەکانی بۆشایی.
یەک شت بە دڵنیاییەوە ئەزانین کە رۆشنایی خۆر ھەموو ١ بلیۆن ساڵ ٪‏٦ ی ھێزەکەی لە دەست ئەیات. واتا دوا ١ بلیۆن ساڵی تر ھەسارەکەمان بە کەڵکی ژیان نامێنێت. ئەگەر ٦ بلیۆن ساڵی تر حساب کەین ئەو زەویەیی ژێرمان ئەچێت بە ھەوایا ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە چارەنوسی گەردوون کەوایا نەتیجەکەی چی ئەبێ؟
زانست ھەموو شتێکە جگە لە دڵنیایی. ئەگونجێت گەردوون بێ سنووربێت و ھەرگیز کۆتایی نەیەت .
بۆشی ھەیە ھەرگیز دەستی پێ نەکردبێت بەڵام ھەمیشەیی بێت . ئەگونجێت ئەم خولەی سرووشت لەگەڵ تەقینەوە گەورەکەیا (big bang) وەکو مۆمێک بسوتێت و بە ھێواشی ڕووبدات و بەردەوام بێت . یاخود لە بۆشاییەکی ڕاستیابێت.
ئێمە بە درێژایی ھەموو ساڵەکان کۆمەڵێک تیۆریمان پێ گەیشتووە لە فیزیا دا لەگەڵ ھەنێک بیرۆکە و پێشنیاز کە کۆمەڵێک ھەڵبژاردنمان ئەیاتێ بۆ تۆفانێکی گەردوونی . باوەڕیش وا ھەنێک تەکنەلۆژیای یارمەتیدەر و گوێزەرەوە مرۆییەکان (لێرەدا زیاتر مەبەستی لەوە گواستنەوەی مرۆڤە بە ناو بۆشایی دا لە خاڵێکی گەردوونیەوە بۆ خاڵێکی تر نمونەشمان کونە کرمیەکانی گەردوونە) کە ئەگونجێت ڕزگارمان بکات لە کۆتایی گەردوون بمان بات بۆ جیھانێکی تر . ھەموو ئەمانەش ئەوەستێت لەسەر تیۆریەکان کە ژمارەیەکی کەمن لێرەدا شیان ئەکەینەوە .

داڕمانە گەورەکە The big crunch 


داڕمانە گەورەکە ئەتوانێ ببێ بە کۆتاییەک کە بچێتەوە بۆ ناوی تەقینەوە مەزنەکە (big bang) . ڕوودانی ئەم نمونەیە لە مردنی جیھان لە کاتێک دا ڕوو ئەدات کە گەردوون لە فراوان بوون بوەستێت . کاتێک کە چڕیی گەردوون ناگاتە ڕادەی ئەوەی کە بە ھۆیەوە گەردوون لە فراوان بوون بەردەوام بێت . گەردوون ئەمجارە بە پێچەوانەوە ئەگەڕێتەوە بۆ ناوو یەک وەک چۆن لە سەرەتا دەستیپێکرد.
میچۆ کاکو Michio Kaku لە بارەی ئەمەوە لێدوان ئەیات کاتێک تاوتوێی ماددەی تاریک و کۆتایی ھاتنی گەردوون ئەکات . لە ئاخرین مەرحەلەدا ئەوە ئەبێ کە ھەموو بەشەکانی گەردوون لە کونێکی ڕەش دا کۆ ئەبێتەوە پاشان. ئەتەقێتەوە . ئەگونجێت ئەوە بەڵگەیەک بێت بۆ سووڕی گەردوونی وە ئەمە پشت ئەبەستێت بە تیۆریە کۆنەکان بۆ چارەنوسی گەردوون کە لە کاتێک دا گەردوونێک لەناو ئەچێت . گەردوونێکی تر دروست ئەبێت. وەکو تەقینەوەیەکی ئاسمانی گەورە کە شەپۆلەکەی بۆ تریلیۆنان ساڵ بەردەوام ئەبێت پاشان ئەچێتەوە ناوو یەک و پاشان دووبارە فراوان ئەبێتەوە بەردەوام و بەردەوام دووبارە ئەبێتەوە (ھەنێک لە زانایانیش فراوان بوونی گەردوون بۆ ئەم تێڕوانینە ئەگەڕێننەوە)
ئەگونجێت کە تەجروبەی جیھانی ئێستامان ھیچ ئەنجامێکی وامان بۆ نەیات بە دەستەوە بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان پێ ئەچێت بانگەشە فەلسەفیەکان تاکە شتێک بێت لە ئێستادا کە ھەمانبێت.

بەستنە گەورەکە The big freeze

بیردۆزێکی تری بەناوبانگی کۆتایی ھاتنی گەردوونیە کە پشت ئەبەستێت بە یاساکانی داینامیکی گەرمی ،بەستنە گەورەکە یاخود بە پێچەوانەوە مردنی گەرمی گەردوون کاتێک ڕوو ئەیات کە گەردوون بە خێرایەکی زۆر فراوان و گەورە ئەبێ . ئەگەر گەردوون بەردەوام بێت لە فراوان بوون چەن شتێکی فیزیایی ھەن کە ڕوو ئەدەن. ئەو ئەستێرە و ھەسارانەی کە بونیان ھەیە ئەچنە قوڵایی گەردوونەوە . بۆی ھەیە لە داھاتوودا کاتێک سەیری ئاسمان ئەکەیت ھیچ شتێک نەبینیت بە ھۆی ئەوەی کە ئەستێرە و ھەسارەکان ھێندە لە یەکتریەوە دوورکەوتونەتەوە ناتوانی ھیچ شتێک ببینیت تەنانەت تیشکیش.
پەیوەندیەکی درێژی نامۆ . لە کۆتایی دا . ھەموو ئەستێرەکان پاڵ بە یەکتریەوە ئەنێن لەبەر ئەوەی ھیچ وزەیەک نەماوەتەوە بۆ دروستکردنی ئەستێرە و بەشەکانی تری گەردوون. ڕووناکی نامێنێت . جارێکیتر دەرناکەوێتەوە . پاشانیش کات تێک ئەشکێت و ئەچێتە دوای بۆشاییەوە لەوە بە دواشەوە شتێک بوونی نابێت بە ناوی کات.
تەنھا ھەندێک پارچە و پڕاکتی ئەستێرە و ھەسارەکان ماون تاوەکو بە تەواوی ئەوانیش ئەچنە حاڵەتی نەبوونەوە. ساردتر و ساردتر ئەبێت ئەو گۆڕانە داینامیکیەیی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ژیانی بە خۆر و تەواوی ھەسارەکان بەخشی ئەبێت بە سفر ی تەواو . لەم حاڵەتەش دا ھەموو جوڵەیەک ئەوەستێت.
ھیچ شتێک لە سفرا بوونی نییە و بونی نامێنێ گەردوون وەکو ئەوە وایە کە ھیچ کاتێک بوونی نەبوبێت..

ھەڵوەشانە گەورەکە The big rip

بژاردەیەکی تر ھەیە ئەویش بە ھۆی فراوانبونی ماددەی تاریکەوەیە بریتیە لە The big rip ئەم تیۆریەش بە ھەمان شێوە بەرەو فراوانبوونێکی بێ سنووری بەردەوامەوەیە تاکو ھەموو شتێک دابەش ئەبێت ھەتا پێکھاتەی ناوەکیش شێوەی خۆی لەدەست ئەیات . ئەوان خۆیان نزم ناکەنەوە بۆ ناو تیۆری big freeze ، بەڵکو ئەوان دا ئەبەزنە ناو ئەم تیۆریەوە وە ناسەربەخۆ پشت ئەبەستن بە چڕی - یاخود وەکو نمونە داخراوەکان لە نێوانی یەکتری دا ئەکرێنەوە یاخود بۆ ھەتا ھەتایە لە گەردوون دا دائەڕوخێنەوە. بە شێوەیەکی بنەڕەتیش ئەگەر وزەی تاریک ئەوەندە بەهێز دەست بكەوێت ئەو دوور لەيەك هەموو شتێك ھەڵەوەشێنێت لە ماوەى كاتى كورتى نزیکی ٣٥-٥٠ بليۆن ساڵی داھاتوو .

دووبارەبونەوەی ھەمیشەیی Eternal recurrence

ئەم بیرۆکەیە زیاتر تایبەتە بە ئاینەکان و جیھانی فەلسەفە لە تەواوی جیھان ، بەوەی ئەم ژیان و ئەم گەردوونەی کە ئێمە ئەیزانین بە شێوەیەکی ھەمیشەیی دووبارە ئەبێتەوە بۆ ھەتاھەتایە .
لە ئاینی ھیندۆسی دا . براھمان ڕاستی کۆتایی گەردوون و سەرەتایەتی وە ئەو تەواوی جیھانی کرد بە یەک خێزان. ئەو دائەبەزێت بۆ ئەوەی بونەوەر و گەردوون دروست بکات لە گیانی خۆی بۆ ئەوەی بیریان بێ کە ئەو تاکە . بۆیە ئەمە بەردەوام ئەبێت و تەنھا ئەویش توانای ئەوەی ھەیە درێژەی پێبدات.
زۆرێک لە شارستانیەتە کۆنەکان بیرۆکەی ھاوشێوەی ئەمانیان ھەبووە کە ناویان نابوو دوبارە سرووشتی دوبارەبوونەوەی جیھان لە ساڵی مەزن دا. ھەنێک کۆمەڵگاش وەکو بابلیەکان ھەوڵیان داوە کە ئەوە پێشبینی بکەن بە چاودێریکردنی ھەسارەکان ، ھەرچەندە ئەم بیرۆکانەش لەسەر بنەمای کەسی بووە.
لە کتێبەکەی فریدریک نیتچەدا بە ناوی Thus Spoke Zarathustra . لە لایەنی ئاشکرا کردنی مەفھومی خودا و خەلق و جۆری بەرزتر لە مرۆڤ نیتچە باسی لە گەڕانەوەی ھەمیشەیی کرد . لە گۆڤاری The Gay Science کە ئەمە پوختەکەیەتی:
ئەگەر جنۆکەیەکت لێ پەیدا بێت و بڵێت ھەموو ژیانت دووبارە و دووبارە ئەبێتەوە بە ھەموو ئەو ڕۆتینیاتانەی کە تیایەتی بۆ ھەمیشە . ئایا تۆ جنێوی پێ ئەیەییت و نەفرەتی لێ ئەکەی کە ئەمەی بە تۆ وتووە یان سوپاسی ئەکەیت و بە خوای ئەزانیت و ئەڵێیت: من ھیچ شتێکم نەبیستووە . ئەگەر وای دا بنێین ئەم بیرکردنەوەیە خاوەنداریەتی تۆ بەدەست ئەھێنێت یاخود ڕەنگە تێکتبشکێنێت.
پرسیارەکە لێرەدا ئەمەیە ئایا ئەتەوێ کاتێکی زیاتر لەم ژیانەت دا بەسەربەریت؟
ئەگەر ئەم باوەڕەی نیتچە ڕاست بێت یاخود نا . ئەم تەجروبە فکریەیی نیتچە شایەنی باسکردن و گفتوگۆیە . گرنگ ئەوەیە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم کۆتاییە ڕاستیە کەسیەدا ئەکەیت یاخود ڕاستر کۆتاییە گەردوونیەدا؟
وای دابنێ کە تۆ دڵخۆشی بەم ھەواڵە وە قبوڵی ئەم ھەمووکات دوبارە بونەوەیە ئەکەیت لەو تەمەنەی کە ماوتە و لات گرینگ نییە چی ڕووئەیات.
باسکردنی کۆتایی گەردوون لەوانەیە تەوژمی عەدمیەتی تیابێت. بەڵام پێویست بە ترسیش ناکات . بە پێچەوانەی بیروباوەڕی بەناوبانگ و خوێندنەوەی نیتچەوە. ئەلبێرت کامۆ ی مەزن ھەرگیز نا ئومێد نەبوو لە ژیان دا و لە جیاتی ئەم باسانە بە ڕووی کۆتایی ھاتنی گەردوون دا پێکەنیون.
ھەرچۆنێک بێت ھەڵوەشانە گەورەکە (big rip)یاخود ھەر لێدانێکی تر . پێشبینی زاناکانی فیزیان 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە