ڕاپۆرتێکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە هەولێر، باس لە ڕوخانی کابینەکەی مەسرور دەکات


جیاوازیی دوو دەسەڵاتی شکەنجە گەر!

Tuesday, 02.18.2020, 12:26

3072 بینراوە


پێش بابەت:

کەس چاوەڕوانی ئەوە نابێ کە هەرکات کوردێکی رزگاریخوازتووشی زیندانیی نەیار بوووشکەنجە کرا،گلەییوگازەندەی لە شێوەی رەفتاروهەڵسوکەوتی دوژمن هەبێ بەرانبەر بە خۆی.چاوەڕوانی لە دووژمنی کوردوکوردستان چاوەڕوانییەکی بێ سوودە.ئەوان بە مافی خۆیان دەزانن بێ رێزیی بە تاکی کورد بکەن.شکەنجەوئازاری ناو زیندانەکانی بەعس بۆ تاکی ئازادیخوازیی کورد جێگای شآنازیە.سەردەمانێک بووهەر کەس بە دەستی جەلادەکانی سەددام نێوئاخنی زیندان کرابایە وەک قارەمانێکی نەتەوەیی حیسابی بۆ دەکرا.بە هەزاران تێکۆشەریی کورد لە ناو زیندانەکانی بەعسدا یان شەهید بون یان کاتێک کە ماوەی زیندانیەکەیان تەواو دەبولە ناو کۆمەڵگادا دەبوونە سومبولی ئازایەتی وکوردپەروەریی.لەووتارەدا ئاماژە بە دوو دەسەڵات ودووزیندان دەکەم.یەکەمیان سەردەمی بەعس ودەسەڵاتداریەتی سەدام حوسێنە،ئەوی دیکەشیان سەردەمی دوای رووخانی بەعس وهاتنە سەرکاری دەسەڵاتدارانی کوردە لە باشووری کوردستان.ئەوە نە داستانە ونە خەیاڵ ونە پەخشانە شێعر،رووداوێکی تاڵ ودڵتەزێنی ناوچەی زەردی سەر بە بنەماڵەی بارزانییە،باس،باسی شکەنجەوئازاریی ناو زیندانەکانی بەدناوی پاراستنی سەربەو بنەماڵەیە.وەتی بیرم دێ هەرکات کێشەی کورد تۆزێک بەرەو پێشکەوتن هەنگاوی نابێ،یەکەم کەسانی ناو بنەماڵەی بارزانی بون کە بە تەواوی توانای خۆیانەوە بارودۆخەکەیان بە قازانجی خۆیان قۆستۆتەوە تا بەرد باوێژنە بەر دەم چارەسەریی کێشەی کورد.ئاخر ئەوان راسپاردەن.ژیاننامەی خۆیان لە شەڕوئاژاوەدا دۆزیوەتەوە.نەتەوەیەک سەرکوتوودەبێ کە سەرەتادەست بە لە ناوبردنی دیکتاتۆڕە خۆماڵییەکان بکا.شەڕدەگەڵ دزوچەتەی سیاسیی لە ناو خۆی وڵاتدازۆر قورسترە شەڕدەگەڵ داگیرکاریی کورد.لە باشووری داگیرکراوی دەستی چەتەکانی دەسەڵاتی هەیی هەنگاوی سەرەکی بەربەرەکانییە دەگەڵ ستەمیی ئەو دوو بنەماڵەیە،دەسەڵاتێک کە لە دەرەوەی کوردستان وێنەی ڕێوی لە ئاست دووژمندا سەری دانواندووە کە چی لە ناو خۆی وڵات لە سەر خەڵكی هەژاربێ زیندان ورفاندن وکوشتنی مرۆڤی ئازادیخوازی کورد ناژی!

زیندانێکی سەردەمی بەعس

لەوتوووێژێکی کورتدا دەگەڵ بەڕێز عوسمان نەبی شآوری کە یەکێکە لەو کەسانەی کە سەردەمی بەعس وسەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی زیندان وئازاری چێژتووە ئاوای بۆ من باسکرد دەڵێ:
کاتی خۆی لە زیندانی موزومەی شەرقی لە کەرکوک گیراین.ئەو کەسەی کە شکەنجەی ئەداین ناوی کاوە سەعیدباریکە بوو.کاوە خزمێکی نزیکی شاڵاوعەلی عەسکەری بو،ئەوەندە دڕندەوبێ رەویشت بو،هەر زیندانییەکی سیاسی ئێعتڕافی نەکردبایە،سێکسی لە گەڵ دەکرد،ئەم ناکاوەیە بە دەستی خۆی ئوتووی کارەبایی لە لەشی من داوە کە ئێستاش شووینەواری ئەم ئوتوویە بە لەشمەوە ماوە.وەک ئێستا لە یادمە هەڵیان واسیبوم،کاوە لێی ئەدام.
زەنگیی تەلەفون لێیدا،خوشکی کاوە بو،دیاربوکاوە وتی ها کوردە دۆلمـەمەمان هەیە بۆ نیوەڕۆ.تەلەفونەکەی داخستەوە.منیش گوێم بۆ شل کردبو وتی نەقیب کەریم نقیب کەریم باشە وتی سەیدی کوردە دەڵێ: دۆڵمەمان هەیە نەقیب کەریمیش بهێنەوە،تەبعەن دۆڵـمە بە گۆشتەوەیە.
ئێستێ کاوە سەعید باریکە زیندوویەو لە وڵاتی نۆڕوێژدەژی،بە پلەیەکی گەورە خانە نشینە.هەڵە نەبم کوردەی خوشکیشی لە ئامریکایە وبەرپرسی کومیتە بو لە ئامریکا.ئەویش کاتی خۆی شکەنجەگەر بووە.بۆئاشکراکردنی ئەو بابەتەش من ئامادەم بۆ سەلماندنی ئەو راستیانە،کە سەدان زیندانی سیاسی بە دەست ئەم کاوەیە سوکایەتی پێ کراوە!
زیندانێکی سەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی

عوسمان نەبی شاوری ئاوای بێ گووتم:
کاتێک گە گیرام بۆ ئەوەی شکەنجەم بکەن،قەپاڵیان لێ دەگرتم،کارەبایان لە شوێنە هەستیارەکانی جەستەم دەدا،شێتیان کوردم،تووشی نەخۆشیی دەروونیان کردم،ئەوکارە قێزەونانە بە دەستی ئەندام پارڵمانێک لە سەرم ئەنجام دەدرا!
شکەنجە گەرەکەی پاڕتی دێمۆکڕات بو، ناوی حوسێن پارڵمانە وخەڵكی شاری سلێمانییە. ببوو بە جەلادی پاراستن لە مەکتەبی سەرۆک.
لە مرۆڤ نەدەچوو ئەوەندە زەبەلاح بو،دەستەکانی لە دەستی مرۆڤ نەدەچوووئاسایی نە بوو!ئەو شکەنجە گەرە هەر دووک گوێچکەی تەقاندم بە دەستی خۆی!

تێبینی:

مرۆڤی نەترس وراستبێژی کورد دەبێ بزانێ زیندانەکانی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بۆ مرۆڤی ئازادیخوازی کورد چێ وای کەمتر نیە لە زیندانەکانی سەردەمی بەعس ورژیمی سەددام.سەددام دۆستی کورد نەبووە ودووژمن بوو،بەڵام بنەماڵەی بارزانی لە هەر قۆناغێکی دیرۆکی بە شێوەیەک دەبنە لەمپەر لە ئاست چارەسەرکردنی کێشەی کورد.نەزانترین وبێ شەرمترین تاکی کورد ئەو کوردەیە کە چەکی بۆ ئەو بنەماڵەیە دەشآن کردوە وناوی خۆی ناوە پێشمەرگە!ژیاننامەی ئەو بنەماڵەیە قازانجیی بۆ دووژمن زیاتر بووە تا نەتەوەی کورد.ئەوە دیرۆکە،هیچکات حاشای لێناکرێ.لێرەدایە کە جیاوازیی ناکەوێتە بارودۆخی زیندان،زیندانی سەددام وزیندانی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی.کامیان بۆ مرۆڤی تێکۆشەر بەژانترە؟

سەرنج:

کاوە سەعید باریکە خزمێکی نزیکی شاڵاوعەلی عەسکەری بوو لە کەرکوک کە ساڵەکانی ٨٨و٨٩و٩٠و٩١ بەر پرس بووە. یەکێکی دیکە لە شێوەی شکەنجەکانی ئەوە بوو کە کیری دەردێنا رووبەڕووی گیراوەکان هەڕەشەی دەست درێژی لێ دەکردن تا ئێعتڕاف لە زیندانیی وەربگری!ئێستێ لە وڵاتی نۆڕوێژ دەژی.
ژنێکیش بە ناوی کوردە کە خوشکی کاوەیە وئێستێ لە ئامریکا دەژی،شکەنجەگەریی ژنان بووە ولە زینداندا کاری لێدانی ژنان بووە تا ئێعتڕافیان لێ وەربگرێ!

سندوقی کوردستان پۆست




(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 4.5/5)