كاریگە‌ریی و چۆنیە‌تی ئە‌جێندا لە‌ئێستادا

Friday, 27/03/2020, 3:07

2701 بینراوە


كۆنتڕۆڵ و بە‌كارھێنانی فریودە‌رانە‌ی راگە‌یاندن و ئە‌و دامە‌زراوانە‌ی تر كە‌ ئاراستە‌ی بیركردنە‌وە‌ و تێڕامانكردنی مرۆڤ دە‌كە‌ن، تە‌نیا بۆ بە‌دە‌ستھێنانی ھێز نییە‌ لە‌ پێناو ھێزدا، بە‌ڵكو ھۆكارێكی زۆر مە‌زنتر بۆ ئە‌م چە‌ندە‌ ھە‌یە‌ . مە‌بەست لە‌ ئە‌جێنداكە‌ كۆنتڕۆڵكردنی تە‌واوی جیھانە‌ لە‌ لایە‌ن مارمێلكە‌كان بە‌بێ ئە‌وە‌ی ھیچ كە‌س درك بكات كە‌ تە‌نانە‌ت چی ڕوویداوە‌.
"مە‌بە‌ستم لە‌ مارمێلكە‌كان ئە‌وانە‌ن كە‌ لە‌ ڕاپۆرتە‌كە‌ی دیكە‌مدا باسم كرد (ئیخوانی بابلی)".
ئە‌وان خە‌ریكە‌ بە‌م ئامانجە‌ دە‌گە‌ن، مە‌گە‌ر خە‌ڵك لە‌ خە‌وی گران وشیار بێتە‌وە‌ . پێكھاتە‌ی بنچینە‌ی لە‌ دە‌وروبە‌ری حكومە‌تێكی جیھانی كێشراوە‌ كە ھە‌موو بڕیارە‌ سە‌رە‌كییە‌كان لە‌وێ دە‌ردە‌چن،
بڕوانە‌...
حكومە‌تی جیھانی
(بانقی ناوە‌ندی- دراو- سوپا- دانیشتوانی مایكرۆچیپكراو)
|
یە‌كێتی زە‌ریای ھێمن یە‌كێتی ئە‌مریكا
یە‌كێتی ئە‌وروپا
|
وڵاتانی نە‌تە‌وە‌یی و ئایینە‌كان
|
خە‌ڵك
-------------------------
كاری سە‌رە‌كی ئە‌م پێكھاتە‌یە‌ بریتی دە‌بێت لە‌ كۆنتڕۆڵكردنی بانكی ناوە‌ندی، دراو (ئە‌لیكترۆنی نە‌ك كاش)، و سوپا . ڕێكارە‌كانی ئە‌م كۆنتڕۆڵكردنە‌ لە‌ڕێگای دانیشتوانی مایكرۆچیپكراو (microchipped population) پشتیوانی دە‌كرێت كە‌ بە‌ كۆمپیوتە‌رێكی جیھانییە‌وە‌ بە‌ستراونە‌تە‌وە‌ . لە‌ ژێر ئە‌م پێكھاتە‌یە‌، سێ گرۆی بە‌یە‌كە‌وە‌بە‌ستراوی بە‌ھێز دێن- یە‌كێتی ئە‌وروپا، یە‌كێتی ئە‌مریكا، وە‌ یە‌كێتی زە‌ریای ھێمن (ئاسیا، ڕۆژھە‌ڵاتی دوور، ئوسترالیا) . پێكھاتە‌ی ھە‌ڕە‌میی لە‌سە‌رە‌وە‌ بۆ خوارە‌وە‌ فە‌ە‌مان دە‌كات بە‌ وڵاتانی نە‌تە‌وە‌یی ئێستا كە‌ پلانێكی وایان بۆ داڕێژراوە‌ پارچە‌ پارچە‌ بكرێن بۆ چە‌ند ھە‌رێمێك بە‌ئامانجی لە‌یە‌كتر ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی ھە‌ر وڵاتێكی یە‌كگرتوو لە‌ھە‌مبە‌ر ئە‌و پێكھاتە‌یە‌ی باسم لێوە‌ كرد .
ئە‌م پێكھاتە‌یە‌ دە‌بێتە‌ دیكتاتۆریە‌تێكی فاشیستی جیھانیی وە‌ ئێستا ئێمە‌ لە‌سە‌ر لێواری ئە‌م ئامانجە‌ی ئە‌وانداین، مە‌گە‌ر شۆڕشێكی ھزریی مە‌زن لە‌ناو مرۆڤایە‌تییدا سە‌رھە‌ڵبدات !
ئە‌و تۆڕە‌ی لە‌م بە‌شە‌دا باسمكرد ڕێگا خۆش دە‌كات بۆ ئە‌و ئە‌جێندایە‌ بۆ ئە‌وە‌ی دە‌ركە‌وێت چونكە‌ چە‌ندین بریكاری ئیخوانی لە‌ناو ھە‌موو گروپە‌ سیاسی و ئابوورییە‌كانی جیھاندا بە‌ئامانجی كارئاسانیكردن بۆ ڕوودانی ئە‌م ئامانجە‌ كار دە‌كە‌ن . تا زیاتر بتوانرێت كێشە‌ی جیھانی دروستبكرێت، گوشاری زیاتر دە‌كە‌وێتە‌ سە‌ر چارە‌سە‌رە‌ جیھانییە‌كان — واتە‌: بە‌ ئاراستە‌ی كۆنتڕۆڵی بە‌ناوە‌ندیكراو . چینی دووە‌م، واتە‌ چینی 'یە‌كێتیە‌كان'، زیاتر ڕێگای بۆ خۆش دە‌كرێت ھە‌نگاوە‌كانی بە‌رە‌و ئە‌و ئاڕاستە‌یە‌ خێراتر بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە