چەند ئەتۆمی هاوبەش لە نێوانماندا هەیە؟

Thursday, 14/05/2020, 20:36

5232 بینراوە


ھەموومان ئەتۆمەکانمان ھاوبەشی پێ ئەکەین، مردوو بین یا زیندوو، لەسەر زەوی، زۆرترین ئەتۆم ھاوبەشی پێ ئەکەین زیاتر لەوەی کە بە مێشکت دا دێت.
کاتێک کە خواردن ئەخۆیت یا شتێک ئەخۆیتەوە ھەتا ئەگەر ھەناسەش بدیت لە ھەوادا، ژمارەیەک زۆر لەو ئەتۆمانە کە لەشت پێویستی پێیان نەماوە لە ڕێگەی عارەقکردنەوە یاخود پاشەڕۆ وە دەرئەدرێن لە جەستەت، ئەگەڕێنەوە بۆ ژینگە، مومکینە کە بگەڕێنەوە بۆجەستەی کەسانی تر، لەسەر ڕووی زەوی، ھەموو شتێک بەیەکەوە بەستراوەتەوە.
بەڵام چۆن بە یەکەوە بەستراوینەتەوە؟! بە شێوەیەکی تایبەتتر، چەند ئەتۆم ھەیە لەناو لەشمان دا کە لە جەستەی کەسانی ترەوە ھاتووە لە کاتێکی دیاریکراودا؟ ھەموو ئەو ئەتۆمانە بەژدار بوون لەگەڵ ھەریەک لە ئێمە لەگەڵ ھەموو ئەوانەی کە ئەمڕۆ ئەژین؟ یاخود ھەموو ئەوانەش کە ژیاون! پاشا توت، کیلۆپاترا، جۆلیۆسی قەیسەر، جۆرج واشنگتۆن لەگەڵ زۆرێکیتر؟ وڵامەکەی سەرنجڕاکێشە: نەک تەنھا لەشمان کە بلیۆنەھا ئەتۆمی تیایە کە پێشتر لە جەستەی کەسانی تردا بووە، بەڵکو ئەتۆمی لەشمان ھەیە کە پێشتر لە لەشی ھەموو مرۆڤ دا بووە کە ژیاوە پێش ئێمە.


با سەیرێکی ڕووکاری لەشی مرۆڤ بکەین، بیر لە بەشە مایکرۆسکۆبی و خانەکانی لەشی خۆت بکەرەوە کە پێکیان ھێناویت، تۆ ھیچ نیت جگە لە ماسولکە و گۆشت و پێستت لەگەڵ ئۆرگانەکانی ناوەوەت، بەڵام لە ڕوانگەی خانەییەوە سەیرکەین، تەنھا ٪‏٤ی لەشی تۆ لە خانە پێکھاتووە، ٪‏٩٦ەکەی تر بە نزیکەی پێکھاتووە لە خانەی خوێنیەکان و خانە بەکتریاییەکان کە لەناو جەستەی تۆدا ئەژین.
خانە خوێنیەکان (بە زۆری خانە خوێنیە سوورەکان) بۆ ماوەی ٤مانگ ئەژین بۆ ھەر یەکێک، پاش تێکشکانیان و دەرچوونیان، بە دروستکردنی خانەی تازە جێگایان پڕئەکاتەوە، بەکتریاش لە ھەموو شوێنێک ھەیە ئەتوانرێ نزیکەی ملیۆنێک بەکتریا لە ھەر چوارگۆشەیەکی پێستت بونیان ھەبێت لەگەڵ ١٠تریلیۆن بەکتریای گەشەکردووش لە کۆئەندامی ھەرست.


لە ڕووی ئەتۆمەوە، ئەم خانانە لە چەند پێکھاتەیەکی کەم پێکھاتوون، لەشی مرۆڤ پێکھاتووە لە:
- ٪‏٦٥ ئۆکسجین.
- ٪‏١٨،٥ کاربۆن.
- ٪‏٩،٥ ھایدرۆجین.
- ٪‏٣،٢ نایترۆجین.
بە نزیکەیی ئەو ٪‏٤ی کە ماوەتەوە ھەمووی کۆکراوەیە، کالیسیۆم لە ناو ئێسکەکانت دا، فۆسفۆڕ کە گریمگە بۆ گەردەکانی ATP، وە سۆدیۆم و پۆتاسیۆم کە گرینگن بۆ ڕێکخستنی خانە عەصەبەکانی لاشەت، سۆلفۆر و کلۆرین و ماگنیسیۆمیش کە دەورێکی گرینگ ئەبینن لە جەستەت دا.
ھەتا ئێستا تەنھا باسی چوار پێکھاتە سەرەکیەکەی جەستەمان کردووە، بەڵام ئێستا باسی ژمارەیەکی گەورەتر لە ئەتۆم ئەکەین، کاتێک حسابی ھەموو شتێک ئەکەین لە ناوەوەمان دا، لە ڕاستی دا تێکەڵەیەکی گەورەیە لە ئەتۆم: لەناو لاشەمان دا ژمارەیەکی زۆرترمان ھەیە لە ئەتۆم بە بەراورد بە ئەتۆمەکانی تەواوی ئەستێرەکانی گەردوون.


لەگەڵ ھەموو ساڵێک دا، لە ڕاستیدا، توشی سەرسوڕمان ئەبیت کاتێک ئەبیستیت لەسەدا ٪‏٩٠ی ئەو ئەتۆمانەی کە لە جەستەمان دایە چیتر بونیان نامێنێت، خانەکان تێک ئەشکێن، بە بۆری خوێنا ئەڕواتە خوارەوە، پاشان لەکایەن جگەر و گورچیلەتەوە ئەپاڵێورێن، پاش ئەوەش دەرئەھاویژرێن، لەھەمان کاتیش دا، لەگەڵ ھەر ھەناسیەدانێک دا ئەتۆمێکی تازە ئەڕواتە ناو جەستەی مرۆڤەکەوە، لە ھەر کاتێکیش دا جەستەت، توانای جەستەت بە نزیکەیی(بۆ مرۆڤێکی مامناوەندێ بریتیە لە:
١-
4 × 10²⁷ ئەتۆمی ھایدرۆجینی.
١- 2 × 10²⁷ ئەتۆمی ئۆکسجینی.
١- 3 × 10²⁶ ئەتۆمی کاربۆنی.
١- 8 × 10²⁵ ئەتۆمی نایترۆجینی.
ئەمانە ژمارەیەکی ئێجگار گەورەن تەنانەت لە ڕوانگەی ئەستێرەناسیشەوە، لەگەڵ ئەوەش دا ئەو پرسیارە ھەر ئەمێنێ کە لە کوێوە ھاتووین.


ھەموو ئەو ئۆکسجین و ھایدرۆجینەی کە لە جەستەمان دایە بە نزیکەی لە ڕێگەی خواردنەوەی ئاو و ھەناسەدانەوە ئەچێتە ناو جەستەمان، لەگەڵ ئەوەشا، زۆرێک لە کاربۆن و نایترۆجین کە لە جەستەمان دا بونیان ھەیە لە خواردن ەوەیە، ئەمە جیاوازیەک دروست ئەکات، ئاو و ھەوا لە تەواوی ھەسارەکەمان دا بەربڵاوە و تێکەڵبوون بە شێوەیەکی باش، وەکو زانراویشە کە کە ئەتۆم نە دروست ئەکرێت و نە لەناویش ئەچێت - بە نزیکەی ئەمەش شتێکی باشە، ھەر ئەتۆمێک کە لە ڕێگەی ھەناسەوە درابێت ئەگونجێت لە کەسێکی ترەوە ھاتبێت و ئەو ئەتۆمەش مێژوویەکی ھەبێت، ئەگونجێت ھیتلەر بێت یا ڕامسیس بێت یا ئۆتزی بێت یاخود لێچمان بێت.
بە سەرنجدان لەوەی ھایدرۆجین و ئۆکسجین گەورەترین ڕێژەی جەستەی مرۆڤ پێک ئەھێنن،ئەتۆمۆسفیری زەوی ئەو شوێنەیە کە ئەتۆمەکانی تێدا ئەوەستن، کە ئەمەش میتۆدێکمان ئەیاتێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لە ڕێگای سەرنجدان لە ژمارەی ئەتۆمەکان لە ئەتۆمۆسفیر و تەواوی ئاوی زەوی.


زەوی شوێنێکە گەورەیە بۆ ژمارەیەکی ئێجگار مەزن لە ئەتۆمەکان، بەڵام بەشە گەورەکەی لە ناوەوەی ھەسارەکەمان دایە، کە دیوی دەرەوەیەتی - ئەو بەشەی کە لەبارن بۆ ژیانی زیندەوەران، تاکە شوێنە کە ئەتوانی چاودێری ئەو تێکەڵ بوونەی ئەتۆمەکان بکەین بە یاسا، بە شێوەیەکی گشتیش، تەواوی ئەو زیندە ئاویانەی کە لەسەر زەوی دان، لەگەڵ ئەوانەش کە لە دەریاکان و زەریاکان و ڕووبارەکان و ھتد... %0,02 کێشی ھەسارەکەمان پێک ئەھێنێت:5 × 10²¹ kg، لە ھەمان کاتیش دا، ١ لەسەر ملیۆنێک ھەسارەکە تەواو ئەکات 5.15 × 10¹⁸ kg.
کاتێک ئەم کردارە ماتماتیکیە ئەگۆڕین بۆ ئەتۆم، ئەنجامەکەی بەم شێوەیە دەرئەچێت :
- 4.1 × 10⁴⁰ ئەتۆمی ئۆکسجینی (ئەتۆمۆسفیر)
- 4.5 × 10⁴³ ئەتۆمی ئۆکسجینی (ئاو)
- 9.0 × 10⁴³ ئەتۆمی ھایدرۆجینی (ئاو)
ئەمە ژمارەیەکی گەورەیە، بە تایبەت بە بەراورد بە ئەتۆمەکانی لەشی مرۆڤ بەڵام بەپێی پێویستیش گەورە نییە.
ئەگەر ھەموو ئەتۆمەکان جەستەی تۆ وەرگرین و پاشان دووبارە بگەڕێنەوە بۆ ناو ژینگەی سرووشتی زەوی، پاشان بە تەواوی تێکەڵ بە ھەوا و ئاوی سەر زەوی ئەبێتەوە، درک بە ھەنێک ڕاستی سەرنجڕاکێش ئەکەین:
١- ١ لەسەر ٢١ ھایدرۆجینی کوادرلیۆن(2.1 × 10¹⁶ ئەتۆم) لە جەستەی تۆوە ھاتووە.
٢- ١ لەسەر ھەموو ٢٦ێکی ئۆکسجینی کوادرلیۆن(2.6 × 10¹⁶ ئەتۆم) لە جەستەی تۆوە ھاتووە.
ئەمەش بۆ ھەموو جەستەیەک ڕاستە، لە ناوەند دا، کاتێک بیر لەو ئەتۆمانە ئەکەیتەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەرھەمت ھێناون.
بەڵام لەبیرت بێت، جەستەی مرۆڤێکی ئاسایی بۆ ئەتۆمی ھایدرۆجین بریتیە لە 4 × 10²⁷ وە بۆ ئەتۆمێکی ئۆکسجین بریتیە لە 2 × 10²⁷، ئەگەر بێتو ھەریەک لە ئێمە بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی ئەو ئەتۆمانە کۆبکەینەوە، ئەگەین بەوەی کە ھەتاوەکو ئێستاش ھەر یەکێک لە ئێمە، خاوەنی ملیاران ئەتۆمین کە پێش چەندین ساڵ لەوەوپێش لەناو کەسێکی دیکەدا بووە، سەدان ملیار ئەتۆم لەناو جەستەت دا ھەیە کە نەک لەناو من یاخود کەسێکی تر، بەڵکو لەناو ئەو دایناسۆڕانەش دا بووە کە پێشتر ژیاون لەسەر زەوی دا.


ئەمانە تەنھا ئەتۆمی زۆر بچوکن،کە لەناو ھەر یەکێک لە ئێمە دا بوونیان ھەیە، ئەمە شتێکی گونجاوە، ئەگەریش بێتو ئەتۆمەکان گەورەتر و قورستربن، ئێمەش بتوانین ھەنێکی کەمیان لێ بەرھەم بھێنین، کە خۆی پێشنیازێکی قورسە، چونکە ئێمە لە ئەتۆمی بچوک بچوک دروستبووین، کە لە ھەر یەکێکمان دا لەسەر زەوی بوونیان ھەیە، وە لە ئەستێرەکانی گەردوونی بینراو یش بەھەمان شێوە، لەگەڵ سیستەمی خۆری خۆشمان.
لەڕاستیدا ئەگەر ھەناسەیەک بە قوڵی ھەڵمژی و پاشان بیدەیتەوە، دوای ساڵێک، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەتۆمێک لەناو ئەو ھەناسەیەیی تۆ ئەڕواتە ناو سیەکانی ھەموو کەسێک لەسەر ڕووی زەوی، ئەگەر بە شێوەیەکی تریش سەیریکەین، لەوانەیە ئەتۆمی کۆتا قەیسەر لەناو تۆدابێت.
جەستەمان لەسەر بنەمای ساڵانەیە، بەڵام لە ڕاستی دا ئێمە تەواوی کاتەکان ئەتۆمەکان لە ناوەوەی جەستەمان دەرئەکەین :
- ئەو کاربۆنەی کە لە دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەرئەچێت، ئەو کاربۆنەیە کە لە جەستەمان دایە.
- ئەو ئاوەی کە لە کاتی میزکردندا دەرئەچێت، ھایدرۆجین و ئۆکسجینی جەستەمانە.
- وە پێکھاتەکانی تریش کە لە ڕێگەی عارەقکردنەوە و میز و پاشەڕۆ، لە جەستەمان دەرئەچن بە بەردەوام.
لەم کاتەشدا کەوا ھەناسە ھەڵئەمژین و ئاو ئەخۆینەوە و سەوزە و میوە و گۆشتی ئاژەڵان ئەخۆین، وە ئەمانەش ئەتۆمی تازە ئەھێننە ناو جەستەمانەوە لە جیاتی ئەو ئەتۆمانەی کە ئێمە بە بەردەوام لەدەستیان ئەدەین، ھەسارەی زەوی سیستەمێکی داخراوی ھەیە کە ڕێگەنادات ئەتۆمەکان زۆر دوور بڕۆن، ئەمەش واتایی ئەوەیە کە کاتێکی زۆر ھەیە بۆ تێکەڵبوون، مایکرۆسکۆبی زۆر بچوک بە بەردەوامی بڵاوئەبنەوە لە ئاو و ھەوا و بە تەواوی جیھان دا.


لەگەڵ ھەموو ھەناسەدانێک دا، ئەو ھەناسەیەت لە ڕێگەی ھەواوە ئەچێتە ناو کەسێکی ترەوە، لەگەڵ خواردنەوەی ھەر پەرداخە ئاوێک، تۆ ئاوێکت خواردۆتەوە کە لە کەسێکی دیکەش دا ھەیە، ھەموو ئەو خواردنانەشی کە ئەیخۆیت لە کەسانی تریشا بونیان ھەیە، ئێمە لە ھەسارەیەک دا ئەژین کە ھەموو شتێک کە تیامانایە ھاوبەشە لەسەر بنەمای ژیاندن و لەسەر بنەمای ئەساسی ھەتا چاندنی ئەتۆمیش.
لەسەر بنەمای ئەتۆمیش، بە شێوەیەکی وا قوڵ بەیەکەوە بەستراوینەتەوە کە باوەڕ ناکەیت، لەناو جەستەت دا ملیاران ملیار ئەتۆمی تیایە کە لە کەسانی تری سەر ئەم ھەسارەیش دا بونیان ھەیە، بە درێژایی نەوە لە دوای نەوە ئەم ئەتۆمانە بەردەوام ئەبن - ئەتۆمی دایناسۆڕەکان سەوزەکان بەبەردبووەکان، ھەتا لە بونەوەرە سەرەتاییە تاک خانەکان کە پێشتر لەسەر زەوی ژیاون ئێستا لە ناوە جسمی تۆدان.
ئێستاش نۆرەی تۆیە، زۆرێکیان لێ بەرھەم بێنە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە