لە سادەترین پێناسەی دا ، زێدەڕەویە لە سەر ھێما و ڕەوشت و پیرۆزیەکانی کۆمەڵگا

Monday, 15/06/2020, 23:52

3237 بینراوە


دەسەڵاتی کوردی لە بیست و نۆ ساڵی ھاتنی بۆ ناو شارەکان لە شاخ و پێ دەشت و نێو ئەشکەفتەکان ، ھەر زوو نەیتوانی لە ناو شارەکان لەتەک شارستانیێتی خەڵک ڕێ بکات و کەوتە منەت کردن و خۆ بە حەق زان لە ھەرشتێک کە حەزی لێ بو یان لێی بێ بەری بو بەدرێژایی ژیانی ( نەزانی و نەبونی ) ئەو دەمەی ئەشقیا بوە بە پێکی کوردایەتی جا چەپ و نەتەوەیی و ھەتا نوێژکەر و بەناو جەنگاوەرەکانی خوا .
لێرە دەبینین راو ڕووتی پێشان لە بەرگی چەتەگەری بەناوی شۆڕشگێڕی لە سەر بەکوشت دانی کوڕی کوردی بێ ئاگا و دزی ھەوکەی مافیایی ئەویش لە بێ ئاگایی خەڵکە بێ ئاگاو خەوتوەکە .
یاسای ژیان بە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤی یاسای خۆی ھەیە تا بەشێوەیەک ھاوسەنگی ژیان تێک نەچێ .
ئەو بیست و نۆ ساڵە ئەو ھاوسەنگیە نەماوە و ژیان بە تەواوی لەنگ بوە .
چونکە زێدەڕەویەکانی دەسەڵاتی کوردی ھەمو سنورێکی تێپەڕاندوە .
• ئیفرات لەھەر ھەمو شێوازەکانی ژیانیان و حەز و ویستیان کراوە کە وێنای نەبوە و نیە لە کۆی فەرمانڕەوایەتی جیھان .
---------------------------
• ئیفراتی مەسئولەکان لە سەکس بێ گوێ دانە ھیچ پرینسیپەکی کۆمەڵ لە پایەکانی ڕەوشت و ئایین و عەشیرەت و ڕێساکانی دەوڵەت داری وڵات .
• ئیفرات لە بەکار بردنی سامانی گرنگی نیشتمانی نەوت و داھاتی گومرگەکان .
• ئیفرات لە بەدەست ھێنانی پارە و دەوڵەمەند بونی خێرا و پێش بڕکێی یەک بۆ گەیشتن لە ملیۆنێر بۆ ملیاردێر لە کۆمپانیا بۆ گروپی کۆمپانیاکان .
• ئیفرات لە دامەزراندن و دەست بەسەراداگرتنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ڕۆژنامە و ڕادیۆ و کەناڵەکانی تەلێفزیۆن و ھەتا تۆڕەکانی ئینتەرنێتیش بێ ڕەچاو کردنی کولتوری خەڵک .
• ئیفرات لە بەدەست ھێنانی زەوی نیشتەجێ و کشتوکاڵی و گردەکان .
بۆیە: وێرای دەست خۆشی بۆ ئەلەی و ھەمو ئەو خەڵکانەی ھاوکاری دەکەن لە پێدانی زانیاری ( لە بنەوە بە دزی ) و شەرمەزار کردن ڕیسوا کردنی سەرانی دەسەڵاتی کوردی لە ژێر ھەر بیانویێکی شەخسی یان وڵات پارێزی بێ .
پێویستە کەسانی تریش دەست لە ھیچ لەو بەناو سەرکردە و ھەمو ئەو کەسانەی سامانی نیشتیمانی بەھەدەر دەدەن نەپارێزن لە ھەر پلە و پایەک دابن و لە ھەر لایەنەک دابن .
چونکە لە کۆتایی دا نیشتیمان لە ھەر ھەموان پیرۆز ترە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە