قورئان و تێکشکاندنی مرۆڤەکانی خۆرهەڵات

Saturday, 06.20.2020, 14:48

2017 بینراوە


"نوبوئاکی نوتوهارا" گەڕۆکی ژاپۆنی کە ٤٠ ساڵ هاتووچۆی ووڵاتانی عەرەبیکردوە، خۆی مامۆستای زمانی عەرەبی بووە لەزانکۆ تۆکیۆ، پاش ئەوەی کە سەردانی ووڵاتانی عەرەبی دەکات، کۆڵان بە کۆڵان دانیشتوانی ووڵاتانی عەرەبی دەبینێت و لەگەڵینادا دەدوێت و دەبینێت کە ژیانێکی کولەمەرگی وکارەسەتاوی دەژین، تا ئەو ئاسەی مرۆڤ چاوەکانی پڕدەبێت لە فرمێسک، خۆی واتەنی ئەم کتێبە بەرهەمی ٤٠ ساڵ گەڕۆکی و هات وچۆی ووڵاتانی عەرەبی ئیسلامی خۆیەتی کە ساراپای تراژیدیایە، باشترە خۆت کتێبەکەی بخوێنەوە و لەئازار ومەینەتی دانیشتوانی ووڵاتانی ئیسلامی تێبگەیت، هەربۆیە نامەوێت ووردەکاری لەسەر ئەم گەڕۆکە ژاپۆنیە بنووسم، چوونکە هەموومان ئاگاداری پۆخڵەواتەکەین، تەنها چەند نموونەیەکی لێباس دەکەم، نوسەر ئەڵێ"  کەلە فڕگەی "ڕبات" دابەزیم یەکسەر داوای١٠٠ دیناریان لێکردم منیش بە ئاسانی ١٠٠ دینارەکەمدا و وامزانی کە گشتیە، کەچی دوای دەرکەوتت بۆخۆیەتی نەک ڕیو ڕەسمی دەوڵەت، لەبانقدا پارەی گۆڕیوەتەوە دوای دەرکەوت کە دزی لە گۆڕینەوەکەشدا کراوە، ئەڵێ دوای جارێکیان کە گەڕامەوە هەندێک دۆست و هاوڕێ عەرەب پێداگیریان کرد کەهەتا فڕگە لەگەڵیا دەڕۆن، بەلام زانیمان کە فڕۆکەکە ٥ کاژمێر دوا دەکەوێت، یەکێک لە هاوڕیی هاوڕێکانم بە عەرەبی ووتی با پولێکی پێوە نێین.
دەبا واز "نوبوئاکی بهێنین، ئەوەی کە خۆمان بە دیدی خۆمان دیتوومانە بخەینە ژیر تیشک و لێکۆڵینەوە، ببینە هەرکەلە سنووری ووڵاتانی ئیسلامی دەچیتە دەرەوە یان سنوور دەبڕیت، ئەفغاستان بۆ چین، تورکیا بۆ یۆنان، پاکستان بۆ هندستان.....هتد، دوو دنیای ئێجگار جیاواز دەبینن، هەرکە لە سنووری ووڵاتانی ئیسلامی دەترازێنن ئیتر وا هەست دەکەیت کە سنووری دۆزەخت تێپەڕاندووە، تەنانەت هەر لەناو ئیسرائیلیدا عەرەبی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و عەرەبی ژێر دەسەڵاتی عەرەبی ئیسلامی وەک سنووری نێوان دۆزەخ و فەردۆسە، دووسێ دێڕەی کۆتاییم هیچ کەس ناتوانێت بڵێ وانیە، چوونکە هەموومان ئەو دۆزەخەمان دیووە.
ماوەیەک پێش ئێستا هاوکاری وەرگێڕانم بۆ فەلەستینیەکە کرد، پاش تەواوبوونی وەرگێڕانەکەم کەووتینە گفتووگۆ، ووتی خاڵۆم و باوکم پێکەوە ٣٠ ساڵ لە سعودیە کرێکاریانکرد، پاشان هاتین بۆ سوید، بە ٥ ساڵ خاڵۆم و باوکم و ئێمەش کە تازەهاتووین بووین بە هاوڵاتی سویدی، خزمێکی دیکەمان پاش ٣ ساڵ لە ئوسترالیا بوون بە بەهاوڵاتی ئوسترالی، کەچی ٣٠ ساڵ کارکردن لە سعودیە، وەک نووسراوی سەر بەفر توایەوە.
ئەو عەرەبەی کە ئیسرائیلەیەک دەکوژێت لە سێدارەی نادەن ماوەیەک لە زیندان دەمێنێتەوە، بە دڵنیای لە کۆتایدا ئازادی دەکەن، تا ئێستاش کەس  نەبیستووە کە عەرەبێک بەفەرمانی جوولەکە لە سێدارە درابێت، بەڵام هەر خۆمان سەدان عەرەبمان لەت و پەت کردووە، تەنها بەگوومانی کە هاوکاری ئیسرائیلی کردووە.
تورکیا سیستێمی وەحشیگەری لە دڕنندەیدا هاوشێوەیان نیە، تا دوا قۆناغەکانی سووکایەتی لەوێ سووکایەتی بە مرۆڤ دەکرێت، بێگوومان ئەمەریکاش سیستێمێکی دڕنندەی هەیە، کەبەهیچ کەس پەردەپۆشی ناکرێت، بەڵام هێشتا دڕنندەی لە ووڵاتانی ئیسلامیدا هەرگیز ناگاتە تۆزی پێی هیچکام لە ووڵاتانی جیهانی عەرەبی، تەنانەت مافیاکانیش هێشتا مرۆڤانەترن هەتا دەسەڵاتی ووڵاتانی ئیسلامی.
هەر هەموو لە ووڵاتانی پەروەردەی داب و نەریتی ئیسلامی هەڵدێنن، "عەلی وەردی" واتەنەی کەسایەتی ئیسلامی وا تێك شکێندراوە، لە ووڵاتانی ئیسلامی هەڵدێت، کەچی دەنگ بە دەسەڵاتی ئیسلامی دەدات!
ئەڵێن دادوەرێکی ئەڵمانی گووتوویە کە باشترین کەرەسەی نووسینی ڕۆمان سەرگوزشتەی ئەو کەسانەیە کە داوای پەنابەریان کردووە لە ووڵاتانی ئیسلامی، هەروەک هەموو دەزانینن دادوەرێک گووتوویە لەدوای "بەرازیلیە سوورەکە" وەم بۆ باس بکە، یان لای ئەو پایە ڕاوەستە هەتا نانێک دەخۆم، باتەقەت لێنەکەن، واتا درۆکردن هێندە ئاسان بووە، کەوەک ئاو خواردنەوەی لێهاتووە.
لە ڕووی مرۆڤایەتیشەوە، ئەوەی شارو پایتەختەکانی جیهان بۆ "جۆرج فلۆید" کرا هەرگیز لە ووڵاتانی ئیسلامی نابیندرێت، نەک هەر نابیدرێت بەڵکوو دەستخۆشیش لە جەلاد خۆوێنخۆرەکان دەکرێت، ببینە کە کەسێک بەناوی "جەمیل محەمەدی" بە جۆرێک

داکۆکی لە وەحشیەکانی داعش دەکات، ئەم کابرایە لەخۆمانە و خوێندەواریشە و سەردەمێکی دووروودرێژیش خۆی واتەنەی دیموکرات بووەو تووشی زیندانی بووە. ئەی داخۆ ئیخوانیەکەی عەرەبی عەیارە٢٤ چ بۆچوونێکی لەسەر کورد دۆزەکەی و بە گشتی مافە ڕەوای مرۆڤی دەبێ چۆن بێت؟!
لەبەر ئەوەی کە کەمێک شارەزایم لە ئایندا هەیە، زۆر جار مامۆستای ئاینی و دەرووناسی زۆرێک لەمامۆستاکانی دیکە یەخەم دەگرن، بۆ نموونە دەپرسن چۆنە، کە تەمەنی نێر ڕەچاو ناکرێت، بەلام کچی نۆ سالانە دەدرێت بەشوو؟
زۆرجار دەپرسن ئایا هەر بەڕاستی ئەوە ڕاستە کە ٩ سالانە دەدرێت بەشوو؟
دەپرسن چۆن دەکرێت ٤ ژن و ٥ ژن یەک پیاویان هەبێت؟
زۆرێکیش لە مامۆستاکان کە بەهیچ شیوەیەک ئاگادار نین و بۆشیان مەبەست نیە، کە هۆکار بزانن یان دروستە یانە، دێنە پێشەوە لێم و ئەڵێن کە کۆمەڵگاکانتان چۆن دەتوانن قبوڵی ئەو جانەوەرییە بکەن؟
زۆر جاریش ناچار دەبم کە بڵێم کە من لەوێ نەبووم کە حەلاجیان پارچە پارچەکرد وەک قوربانی و خێر وسەدەقە.
سەرەتای دروست کردنی ووڵاتی ئیسرائیل ژمارەیان نەدەگەیشتە ملێۆنێک کەس، سەرەرای ئەوەی لە نیوە زیاتری ئابووری جیهان بەدەست ووڵاتانی ئیسلامیەوەیە کەچی ملێۆنێک کەس زەلالەتیەتی بەدەست ئیسرائیلەوە، تەنانەت گیاندارەکانیش لە دڕنندەی ڕزگاریان نەبووە، ووڵاخ سەردەبڕن، جیهانی دەرەوەی ئیسلامی بێهۆشی دەکات تا ئازاری پێنەگات، زۆر ڤیدێۆمان بینیووە کەتەنها بۆخۆشی بە کێردی تیژ دەماری مانگاو گیاندارەکانی دیکە دەبڕن، لە جیهانی دەرەوەی ئیسلامی وەک ئەندامی خێزان تەماشای دەکرێت.
مێژوویەکی خوێناوی و دڕنندەیان هەیە، بەهیچ کەسێک پێنە ناکرێت، بەسەرپەرشتی محەمەد خۆی تیرەی بەنی قورەیزە یەکە بەیەکە سەربڕێندران، ئێستا ئەوانەی کاریگەر مرۆڤ دۆستی جیهانی دەرەوەی ئیسلامیان لەسەرە، بەکارێکی قێزەونی دەبینن، بەڵام ئەوانەی کە هیچ کاریگەریەکی دەرەوەی ئیسلامیان لەسەر نیە، شانازای دەکەن بە کۆمەڵ کوژیەکەی بەنی قورەیزەوە.
سەررجەم ووڵاتانی ئیسلامی خاوەن بەهێزترین سەرچاوەی سروشتی ئابوورین، کەچی لەپەنا کابە دا سۆماڵ و سودان یەمەنە بەملێۆنان برسێتی ‌هەڕەشەیان لێدەکات.
لە جیهانی دەرەوەی ئیسلام، کیژ و کوڕان پێوستیان بەدرۆکردن نیە، کە خۆی بشارێتەوە کەلە کوێ بووەو نەبووە، کیژەکەیان ئەڵی لای فڵان کوڕی برادەرم بووم، بەڵام موسڵمانەکە یەک تەنەکە درۆ دەکات و پاساویش بۆ درۆکەی دەهێنێتەوە، نەک هەر هێندەش بەڵکوو چەندین کەسی دیکەش لە درۆکردن بەشدار دەکات، کە گەواهی بدەن لای دەستە خوشکی بووە.
دووکانداری یان بازرگانی دەرەوەی ئیسلامی بەهای شتومەکەکانی نرخی لەسەر داندراوە و مامڵەی پێوە ناکات، بەلام ئیسلامی هەزار سوێند و قورئان دەخوات، کە بۆ نموونە سوێند دەخوات کە خۆی ١٠ دۆلاری پێداوە، بەلام دەیفرۆشێت بە ٩،٥ دۆلار، کەواتە هەر لێرەدا دەرکەووت کە کۆمەڵگای ئیسلامی ناچار دەکرێت کە درۆ بکات، جگە فێرکاری درۆکردنیش ڕق ئەستوورە، کینە لەدڵە تا دوا سنوورەکان، ئەم دەستەواژە لە گۆگلەدا  بە سیسی بنووسە زۆر ئەو مالایەنای کە لە ئەسکەندەناڤیا کاری ناڕەوا و نایاسییان کردووە  بەشێکی زۆری لە راگەیاندنەکانیاندا دەردەکەوێت،  imamer i dold kamera
ئەوسا بۆ ئاشکرادەبێت کە نەک خەڵکی ئاسایی بەڵکوو ئیمامەکانی کە مووچەیەکەی باش لە ووڵاتە کافرەکان وەردەگرن، لەوێدا ئیمامەکان گەنجانی نەگەبەت هاندەدەن، کەتەنانەت دزی لەکافرەکان بکە، ماڵیان وێران بکەن، سواری کچەکانیان ببن، خێرە و حەرامیش نیە، بەلام کاتێک دەیان هێننە بەرانبەر تێڤیەکان هەزار سوێندو قورئان دەخۆن کە شتی وایان نەگووتووە، کاتێکیش فلیمە شارەوەکانیان پیشان دەدەن، سەریان شۆڕ دەکەن، چوونکە ئاگادارن کە ئیتر ناتوانن بە ئایە کێویلە وەک خەڵەتاندنی خاک بەسەرەکان فڵتە فڵت بۆ بکەن.
تەمەنێکی دووروو درێژ گوێم لە ووتی ووتی نەبوو سەرم ئیسراحەت بوو، بەلام بەدبەختانە ماوەیەک لێم نزیک بوونەوە، ئای چیم گوێ لێبوو، ئای چێم دی، بە بەرچاوی خۆمەوە درۆ دەکات، درۆی شاخدار ئەستۆ شکێن، کینە لەدڵ تا دوا سنوورەکان.
ماوەیەک پێش ئێستا، ناسیاوێکم داوای لێکردم کەنامەی لە پۆلیسەوە بۆ هاتووە و هیچی لێتێناگات، بەڵکوو بچم هاوکاری بکەم، چووم کەنامەکانم خوێندەوە، زۆری نەمابوو سەر دە هێندەی دیکە سپی ببێت، چوونکە ئەوکەسەی کە سکاڵای تۆمار کردبوو، لەسکاڵاکەیدا نووسیبووی کە مامەم تففی لەئاڵای سویدی کردووە، نوسیویشە کە مام ووتوویە کە ئەمە کەی ووڵاتە گوم تێکرد.
هەروەها لای نزیکەکانی ووتوویە کە ئێمە ژوورێکمان لەمامەم بەکرێ گرتووە بە ٣٠٠٠ کرۆن، هەر خۆشمان خواردن دروست دەکەین، بۆ خۆمان و مامە و خێزانەکەشی،  خۆم ئاگادارم کە زیتر لە٨ مانگە لەسەر ماڵی مامیان دەخۆن و دەخەون، بەبێ ئەوەییەک سەنتیش بدەن.
ئەمە بۆ وایە؟!
تا ئێوارە هاور بکە و بڵێ زانست ئەڵێ خۆر ناجوڵێت ئەو ئەڵێ قورئان ئەڵێ تجری.
لە خۆڕا نیە، ببینە ٢٥ ئایەت ئەڵێ درۆ مەکە، درۆ باش نیە، درۆزنەکان هاوڕێی شەیتانن، دەچنە دۆزەخ.......هتد.
·  
فَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِكَ ﴿١٨٤ آل عمران﴾
·  فَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِكَ جَاءُوا بِالْبَيِّنَاتِ ﴿١٨٤ آل عمران﴾
·  وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ﴿٢١ الأنعام﴾
·  وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ﴿٢١ الأنعام﴾
·  كَذَٰلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ حَتَّىٰ ذَاقُوا بَأْسَنَا ﴿١٤٨ الأنعام﴾
·  فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَذَّبَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ﴿١٥٧ الأنعام﴾
·  فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ﴿٣٧ الأعراف﴾
·  فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ﴿٣٧ الأعراف﴾
·  فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ﴿١٧ يونس﴾
·  فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ﴿١٧ يونس﴾
·  كَذَٰلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ﴿٣٩ يونس﴾
·  وَجَاءُوا عَلَىٰ قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ﴿١٨ يوسف﴾
·  وَلَقَدْ كَذَّبَ أَصْحَابُ الْحِجْرِ الْمُرْسَلِينَ ﴿٨٠ الحجر﴾
·  وَمَا مَنَعَنَا أَنْ نُرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَنْ كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ ﴿٥٩ الإسراء﴾
·  إِنَّا قَدْ أُوحِيَ إِلَيْنَا أَنَّ الْعَذَابَ عَلَىٰ مَنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ﴿٤٨ طه﴾
·  بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ وَأَعْتَدْنَا لِمَنْ كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيرًا ﴿١١ الفرقان﴾
·  بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ وَأَعْتَدْنَا لِمَنْ كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيرًا ﴿١١ الفرقان﴾
·  كَذَّبَ أَصْحَابُ الْأَيْكَةِ الْمُرْسَلِينَ ﴿١٧٦ الشعراء﴾
·  وَإِنْ تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِنْ قَبْلِكُمْ ﴿١٨ العنكبوت﴾
·  وَإِنْ تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِنْ قَبْلِكُمْ ﴿١٨ العنكبوت﴾
·  وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُ ﴿٦٨ العنكبوت﴾
·  وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُ ﴿٦٨ العنكبوت﴾
·  وَإِنْ يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ﴿٢٥ فاطر﴾
·  وَإِنْ يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ﴿٢٥ فاطر﴾
·  إِنْ كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ ﴿١٤ ص﴾
بەڵام دواتر خوای ئیسلامی لەبیری دەچێت لەم ٣ سورەدا دەبینیت، قەیناکە درۆ بکە، ئەمەیە هۆکاری دوالیزمی و تێکشکاندنی کەسایەتی پەروەردەی ئیسلامی.
لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ " (سورة المائدة 89
" لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ وَاللهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ " (سورة البقرة 225
" مَنْ كَفَرَ بِاللهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ وَلَكِنْ مَنْ شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْرًا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِنَ اللهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ " (سورة النحل 
106 
١٤٠٠ ساڵە باسی سەرفیترە و زەکات دەکەن، ئەم وێنەش دیاردەیەکەی بەربڵاو
لە ووڵاتە هەژارەکانی ئیسلامیدا، لەکاتێکیشدا مرۆڤەکانی دیکە لە چەند کاتژمێرێکدا ٣٥٠ ملێۆن دۆلار لەگەڵ ٥ لە ژنەکانی دەدۆڕێنێت. ئەی ئەم یاسایە کەی جێبەجێ دەکرێت؟
ڕەوانشاد "کەرمی ئەنقۆس" ووتی هەر کە خۆم پێچایەوە، لە جۆرجیاوە بۆ مۆسکۆ بۆ خوێندنی ڕۆژنامەگەری خزمەکانی سەراپا دژم وەستان و ووتیان ئەگەر ڕۆیشتی نەگەڕێیتەوە لای ئێمە، هەرواشبوو، هەرهەموویان وەک ئەڵێین حاشایان لێکرد، بەڵام دوای تێپەڕبوونی تەنها٢٠ ساڵ ئێستا کوردەکانی جۆرجیا شانازای دەکەن بەکەسێکەوە کە کاری مەدییای بکات، یان نووسەر بێت.
کەرمی ئەنقۆس یەکێکە لە کەسە ناسراوەکانی کوردی جۆرجیا لە ڕووی مەدیاکاریەوە.
 
العرب وجهة نظر يابانية




(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 4.5/5)