ئێران وەک هێزێکی مافیاگەر لەناوچەکە

Tuesday, 11/08/2020, 22:53

2344 بینراوە


لەسەردەمی دەسەڵاتی سەفەویەکان کاتێک وەک هێزێکی گەورە خۆیان لەناوچەکە نمایش دەکرد تادەگاتەئەمرو لەژێر بەرگی شیعی ئیسلامیدا پەرە بەکردە تیرۆریستیەکانیان دەدەن ،
هەردەم یەکەم قوربانی دەستی ئەم چەتە گەریە کورد بوە.

فۆرمی دیسکرمنەیت کردنی کورد لە ئێراندا تا رادەیەک جیاواز لەو فۆرمانە بوە لەوەی کە لەتورکیا و عێراق و سوریا پراکتیز کراوە .
ئێران،وەک هێز هەم وەک دەوڵەت پەرەی بەتیرۆری سیاسی داوەو هەروەها لەهەمان کاتدا هەوڵی داوە کۆمەڵگای کوردی بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە.
لە ساڵی ۱۹٤٦ کاتێک کۆماری کوردستان دادەمەزرێ دوای ساڵێک سەرۆکی ئەم کۆمارە لەسێدارە دەدرێ لەهەمان کاتدا چاوەرێی ئەوە لەکۆمەڵگای کوردی دەکات کە بێ دەنگ بێ و خۆی بەبەشێک لە دەولەتی شاهانشاهی ئێران بزانێت .
دواتر کاتێک خومەینی،دەسەلات دەگرێتە دەست دوای ماوەیەک کورد بەدەرچو لە ئاین و هەڵگەراوە لە حوکمی خوا تۆمەتبار دەکات و جیهاد دژی کورد رادەگەیەنرێ ،کورد بەشێوەیەکی زۆر درندانە قەتل و عام دەرێت .
جەنگ ، دژی کورد هەم بەشێوەیەکی نهێنی و ئاشکرا بەردەوامە .
هێرشکاریەکان لەجۆرە فۆرمانە خۆیان دەبینەوە.
۱_لاواز کردنی کۆمەڵگای کوردی لەرۆژهەلات لەروی مادیەوە، دواجاریان دەبێت پەنا بەرێتە بەر مادەبێهۆشکەرەکان بۆ دەست خستنی شتێکی کەم کە پێی وایە بژێوی دابین دەکات ، یان وەک بەکارهێنەردەستی بۆدەبات بۆ خۆ دەربازکردن لەو دۆخەی رژێمی ئێران خولقاندویەتی بۆی.
لەم رێگەشەوە حکومەتی ئێران چەندەها کورد ئیعدام دەکات دەیکاتە بەهانە.
۲_کۆڵبەری ، وەک پیشە بۆ دەستخستنی دوو عانە روو لەم چیایانە دەکات بۆ ئەوەی بژێوی مال و مندالەکانی دابین بکات بەڵام یان بەهۆی سەختی سروشت و سەرماو سۆڵە گیان دەبەخشن یان بە چەکەکانی رژێمی ئێران شەهید دەکرێن،یان دەگیرێن و دواتر بەتۆمەتی یاسا شکاندن لەسێدارە دەدرێن .
۳_بەهۆی ئەو دۆخەسیاسیەی کە لە ئێراندا هەیە کە جیاکاریەکی زۆر بەرامبەر بەکورد دەکرێت لاوەکان پەنا بۆ چالاکی سیاسی وفەرهەنگی دەبەن رژێمیش بەتۆمەتی بەرهەڵسکاری حکومەت و دژایەتی کردنی شەریعەتی خودا دەخرێنە زیندانەکان و ئیعدام دەکرێن ،یان کاتێک وڵات جێدەهێڵن بەشداری حزبەسیاسیەکوردیەکان دەکەن ، خزم و کەس وکاریان دەکرێنە ئامانج .
ئێران ، دیسان وەک دەوڵەت هەیمەنی خۆی لەدەرەوەی ئێران هەیە لەژێر پارێزگاری لە مەزهەبی شیعەگەری لەناوچەکە تیرۆربەرهەم دەهێنی ، وەک تورکیا ئاین و مەزهەبگەرای بەبنەمادەگرێ دیسان لێرە کورد قوربانی یەکەمە
خاڵێک کە گرینگە رەچاو بکرێت ،هەم ئێران هەم تورکیا سڵ لە تیرۆرکردنی چالاکوانە سیاسیەکوردەکان لەناوچەرگەی ئەورۆپا ناکەنەوە.
نمونەکانی قاسملۆ و شەرەفکەندی و چەندی تری لەم جۆرە.
دواجار دەبێت لەوە تێبگەین کە ئێران تەنها کاری قڕکردنی نەتەوەکانی غەیرەفارس نیە تەنهالەناو ئێرانە بەڵکو ئامانجیەتی دەسەلاتی ویلایەتی فەقیه زیاد بکات و گشت رۆژهەلاتی ناوین بگرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە