گۆران و دۆڕان

Saturday, 31/10/2020, 6:38

5613 بینراوە


- خۆ ئەگەر پارتەکەت ناوی گۆڕان نەبوایە !
- خۆ ئەگەر هەست و ماتەمینی خۆتان بۆ ئەو مامۆستا فەرەنسیە دەربڕیایە ! بەرگریتان بکردایە لە شیروان شیروانی کە لەلایەن پارتیەوە بێ سەروشوێن کراوە ! دەمان وت چش، ئەمانە ئەرکی سەرشانی پەرلەمانتاری خۆیان جێ بەجێ دەکەن، دەنگی هەوادارنی موسڵمانان مسۆگەر دەکەن.
- خۆ ئەگەر یاداشتنامەیەکتان بدایە بە قونسوڵی فەرەنسا دژی دەستێوەردانی تورکیا، لێتان تێ دەگەشتین.
- خۆ ئەگەر نەوشیروان لە ژیاندا بمایە، ئێوە هەرگیز نەتان دەوێرا کاری وەها نابەجێ بکەن، سەردانی قونسڵی فەرەنسا بکەن و ناڕەزایی خۆتان دەربڕن بەرامبەر بە وڵاتێک کە تەنها وڵاتە بەرگری لە کورد و کوردستان کردوە.
لە چاوەڕوانیدا دەمڕاستی پارتی لە ئیوە هەلوێستی جوانتر بوو، ئیتر چۆن شەرم لەخۆتان ناکەن، لەژێر ئاڵای گۆڕاندا میتین بکەن ؟ شانازی بەخۆتانەوە بکەن؟!
مۆمی وەلی دێوانە بۆ ئالای پارتێکی سیاسی سەدەی بیستەم، کە خۆی ناوناوە گۆڕان، کە هەرگیز باوەڕم پێی نەبووە، هەرگیز بە شکڵێکم نەزانیوە، کە باسی گۆڕان بکات.
ئێوەش بۆ من کەسانێک نەبوون هەڵگری ئەقڵی گۆڕان بن. کاتێک حاجی عەلیمان دەبینی لە مەککە، بەقۆڵی روت و بە کراسی سپی بێ گەردەوە، گوایە ئەرکی سەرشانی خۆی جێ بەجێ دەکات، وەک موسڵمانێک، دەمان وت ئەمە ئازادی تاکە و هیچ دژی نەبوین، ئەگەر بەکاریشت هێنابێت بۆ ڕاکێشانی دەنگی ئیسلامیەکان، ئەوەش گرنگ نەبوو. بەڵام ئەرکی سەرشانی تۆ کە خۆت ناو ناوە گۆڕان، دەبوایە بەجۆرێکی تر بوایە: ئالەم کاتەدا کە جیهان دابەش بووە بەسەر بەرەی ئازادی بیرو ڕاو، بەرەی کۆنەپەرستی، کە ئیسلامی سیاسی نوێنەرایەتی دەکات، تۆ کە ئاڵای گۆڕانت هەڵگرتوە دەبوایە خەباتت بکردایە بۆ دوورخستنەوەی دەستێوەردانی دین لە دەوڵەت، ئەگەر نا حاجی عەلی پێمان بڵێ گۆڕان بۆتۆ مانای چیە؟

گۆڕان مانای جوتێ گۆڕەویە؟ دەتانەوێت چی بگۆڕن؟

دەبوایە بۆ خەڵکان ڕوونبکردایەتەوە کە ئەوە یاسای دیموکراسی فەرەنسایە و یاسای سیکۆلاریسمی ئەوانە، کە ئێوەش دەبوایە وەک پارتێک، کە خۆتان ناو ناوە گۆڕان بۆ ئەو ئامانجە هەوڵتان بدایە .
تۆ تەنها پەرلەمانتارێکیت ئامانجت مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنتە، وەک چۆن پارتی پشتگیری لە تورکیا دەکات بۆ مانوەی خۆی، تۆش نەدەبوو ببیتە بەربوکی ئیسلامیەکان! تۆ هەمان ئاواتی ئیسلامییەکانی هەیە بە ئاڵای گۆڕانەوە.
بەزەییم بەو کەسانەدا دێتەوە کە دەنگیان بە ئێوە دا .
کە باوەڕیان بە ئێوە هێنا .
کە بۆ ئێوە تێکۆشان .
کە ژیانی خۆیان خستە مەترسیەوە بۆ گؤڕان .
تۆ هیچت لە ئەندام پەرلەمانتارەکانی پارتی زیاتر نیە.
پێمان بلێ حاجی عەلی، کەی تۆش وەک عەلی قەرەداغی دەبیتە جاشی ئیسلامو ئۆردوگان ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە