موسڵمانان دەبێت سەردانەوێنن بۆ سیستەمی سیکۆلاری فەرەنسا

Saturday, 31/10/2020, 22:43

5462 بینراوە


بۆ موسڵمانان و دایک و باوکی ئەو خوێندکارانەی کە کاریکاتۆری شارلی ئێبدۆ قبوڵ ناکەن


وتاری نووسەری فەرەنسی : Par Pierre Jourde، وەرگێڕانی : سەردار حەمەڕەش .
--------------------------------------------

با خۆمانی لێ نەشارینەوە : موشکیلەیەک بوونی هەیە. ئەم هەموو کوشتارە، ئەو هەموو ئەشکەنجەیە بۆ چەند کاریکاتۆرێك. چۆن گەیشتینە ئەم ئاستە ؟
لە کۆتایی سەدەی ناوەڕاستا، هەموو وڵاتانی ئیسلامی و مەسیحی لە ژێڕ سیستەمی بێ لێبوردەییدا دەژیان، ئەگەر تەنها شک لە کەسێک کرابێت کە گاڵتەی کردبێت، یان کوفری کردبێت، ئەو کەسە دەبرایە بەردەم گیۆتین. ئەو کەسانەشی کە سەر بە دینی تربوون، هەمان ئازادیان نەبووە، یان هەر ڕێگە پێنەدراو بوون. ئەشتوانین بڵێین وڵاتانی ئیسلامی، بەتایبەتی دەوڵەتی عوسمانی، زیاتر تۆلێێرەنستر بووە بەرامبەر بە جولکە و مەسیحی.
پاشان، لە ئەوروپا، هەندێک فێنۆمێنی پێکەوە گرێدراو ڕوویاندا، کە ئەوروپایان گەیاند بەم ڕۆژە. لە وڵاتانی ئەوروپا و لە فەرەنسا بەتایبەتی : لەدایکبوونی ڕۆحی زانستی و فەلسەفەی روناکی . ئەمەش پێویستی بە چوار سەدەبو، لەسەدەی شانزەوە بۆ سەدەی بیست. گەیشتن پێی کارێکی دورودرێژ و گرانو خوێناوی بو، لە ناو ئەو ئاماجانەی کە پێیان گەیشتین، مافی گاڵتە پێکردن بو .
ڕۆحی زانستی، گەڕان بەدوای رونکردنەوەیەکی راسیۆنێل بۆ ژیان، بە وردبوونەوە و لۆژیک، بەبێ ئەوەی پشت ببەستێن بە دین، پێش هەموو شتێک دەیویست بۆ فەرمنڕەوایانی مەسیحی ڕونبکاتەوە کە زەوی بەدەوری خۆی و بەدەوری ڕۆژدا دەسوڕێتەوە، گالیلێ لەلایەن کەنیسەوە ناچار بو پەشیمان بێتەوە لە بۆچونەکانی. لە سەدەی نۆزدەهەمدا بەهەمان شیوە تیۆری داروین رەتکراوەتەوە بە ناوی بایبڵەوە، بەڵام ڕۆحی زانست لە کۆتاییدا توانی زاڵ بێت. بە هۆی زاستەوە ئەمڕۆ زانیاری زیاتر دەزانین لەسەر گەردون : مرۆڤو سروشت، هەروەها یارمەتی تەشەنەکردنی تەکنەکۆژی دا ؛ ئەگەر موبایڵێکتان هەیە، تەلەفزوێنێک، ڕادوێیەک، ئۆتۆمۆبیلێك، کارەبای ماڵ، کاتێک سورای فڕۆکەیەک دەبیت، سواری شەمەندەفەرێک، یان ڤاکسینێک، بەهۆی بەرەوپێشچونی ڕۆحی زانستیەوە بو کە لە ئەوروپا تەشەنەی کرد، کە چەندەها سەدە خەباتی کرد دژی دین،گوایە ئەوان هەقیقەتی ڕەهایان بۆ هاتۆتە خوارەوە.
ڕۆحی زانست بەرامبەر بە تاوانکارانی دینی وەستانەوە، بەرامبەر بە فەناتیسمی دینی. ڤۆلتێر تێکۆشا بۆ ئازاد کردنی ( کاڵاس ) کە حوکم درابو بە بەمردن بە چەرخە (جۆرێک لە ئەشکەنجە بو کە تاوانبارەکە دەبەسترایەوە بە چەرخەیکی پڕ لە بزمار و دەهێنرا بەسەر تەختەیەکدا هەتا کەسەکە بە ئازارەوە دەمرد) لەبەر ئەوەی کە ئەو پرۆتێستان بو، گوایە کوڕەکەی کوشتوە لەبەر ئەوەی کە ویستویەتی ببێت بە کاتۆلیک. هەروەها ڤۆلتێر بەرگری لەو گەنجە « chvalier de la barre » کرد، ئەو گەنجەیان ئەشکەنجە داو پاشان سەریان بڕی گوایە گاڵتەی بە دین کردوە . فەرهەنگێکی فەلسەفی ڤۆلتێریان بە بزمار کوتا بە لەشیا و پاشان ئاگریان تێ بەرداو سوتاندیان.


شۆڕشی فەرەنسی، پاشان قانونی سیکۆلاریسم، کە خۆی سەپاند لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیست، لەسەر هەمان ڕێڕەون : ڕێگری کردن لە دینی کاتۆلیک کە یاسای خۆی بسەپێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە دینی زۆرینەی کۆمەڵگەی فەرەنسی بو. حوکمی خۆی، ئەشکەنجەی، کوشتنی کەسانێک کە گاڵتەیان بەو کردوە، ئەوە قبوڵ بکەن کە هەموو دینێک هەمان مافیان هەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بسەپێنن بەسەر ئەوی تردا، بەتایبەتی لە شوێنی گشتیدا. ئەمەیە کە ناومان نا سیستەمی سیکۆلاری.
بەڵام کاتۆلیکەکان لەدوای ئەوەش کە دورخرانەوە لە یاریەکە، هەروا بە ئاسانی وازیان نەهێنا، لەدوای ئەوەی کە دورخرانەوە لە حوکمڕانی، ئەیانویست حوکمی خۆیان بەسەر بیرکردنەوەی خەڵکیدا بسەپێنن، دژی ئازادی بیرو ڕا دەوەستانەوە، ئەیانویست بوچونی دواکەوتویی خۆیان بەسەر پیاواندا بسەپێنن، بەتایبەتی ژنان. ئەوە بو ساڵی 1880 پاشان 1902 بە ناچاری، هەموو ئەو ئۆردەرە دینیانەی کە سەریان بۆ قانونی فەرەنسا دانەئەنواند، لەفەرەنسا دەریانکردن، تەنها چەند ئیمامێک نەبوون، بەڵکو هەزارەها موانو پیاوانی دینی بوون، ئەمەش بە بێ بەرگری و دژواری روی نەدا.
ڕەخنە، ساتیر، گاڵتەپێکردن، کفرکردن، ڕێگایەک بوون بۆ ڕزگارکردنی فەرەنسا لە دەست چەپۆکی دین، کاتێک دین، دینی دەوڵەتبو ئەو کەسانەی دژی دەوەستانەوە ژیانیان دەکەوتە بەر مەترسی. پاشان ئەوەبو کە کەنیسەی کاتۆلیکی قبوڵیان کرد خەڵکی گاڵتەیان پێ بکات، کاریکاتۆریان لەسەر بکات، هەروەها قانونی دیموکراسیان قبوڵ کرد. ئەو کاریکاتۆرانەی لەو سەردەمەدا کران دژی کاتۆلیکەکان زۆر رەقترو دژوارتربوون لەو کاریکاتۆرانەی دژی ئیسلامو محەمەد دەکرێن لەم سەردەمەدا، ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی ئەو سەردەمە کە باپیرە گەورەی شارلی ئێبدۆن، زۆر دڵرەقتربوون بەرامبەر بە عیسا هەتاوەکو محەمەد. بیهێنە بەرچاوی خۆت کاتێک هونەرمەند ؛ Félicien Rops کاریکاتۆری عیسای کردبو لەسەر خاچێک بە ڕوتی، چوکی هەستاوە، بە دەموچاوی شەیتانیەوە، هەروەها گۆڤاری « Hara-Kiri » مەریەم پیشان ئەدا کە دڵی خۆشە کوڕەکەی لەبار ئەبات. لەگەڵ ئەوەشدا کەس تیرۆری نەکردن. ئەوەبو ساڵی 2015 کاتۆلیکەکان لە ڕۆژنامەکەیاندا، کاریکاتۆرێکی شارلی ئێبدۆیان بڵاو کردەوە کە لە لایەن شارلی ئێبدۆوە کرابو، هەتاوەکو بلێن کە ئەوان قبوڵی کاریکاتۆر دەکەن.
ئەگەر ئێوە ئازادن لە فەرەنسا، دینی ئیسلامی خۆتان پەیڕەوی دەکەن، ئەگەر ئیوەی موسڵمان وەک کاتۆلیکەکان هەمان مافتان هەیە، ئەمانە هەمووی دەستکەوتی گاڵتەپێکردنن، کە ڕێگەی لە دینێک گرت قانونی خۆی بسەپێنێت، موسڵمانەکان قەرزای ئەو گاڵتەپێکردنەن.
ئەمڕۆ، تەنها موسڵمان نین کە قبوڵی گاڵتەپێکردن ناکەن، دەڵێن: ئەبێت (ڕێز) لە دین بگیرێت. بەڵام لەبەر ئەوەی کە ڕێزمان لێ نەگرت بۆیە خۆمان لە چەپۆکی ئەوان ڕزگارکرد، بەو هۆیەشەوە لە دیموکراسیدا دەژین، لە وڵاتێکدا کەهەموو دینەکان قبوڵکراون. شارلی ئێبدۆ زیادەڕۆیی ناکات، شارلی ئێبدۆ کاری ڕۆژنامەگەری خۆی بەو پەڕی چاونەترسیەوەدەکات، کاری ساتیریکی خۆی دەکات، دژی هەموو کەسێک بە بێ جیاوازی کردن لە نێوان دینو ڕەچەڵەکیاندا، لەبەر ئەوەی کە لە دیموکراسیدا بۆمان هەیە گەڵتە بەهەموو شتێک بکەین، گاڵتە بە بەهەموو دینێك.
شاری ئێبدۆ زیاتر دەچێتە بەرەی چەپی توندڕەو، دژی ڕەگەزپەرستی خەباتی کردوە، دژی راستە توندڕەوە ڕەگەزپەرستەکان، دژی کریستیانیەکان، دژی پیاوانی سیاسی لە هەموو بەرەیەک خەباتی کردوە. هەروەها بە ئیسلامیشەوە، کەواتە بە یەکاسانی وەک ئەوان، بۆچی دەبوایە شارلی ئێبدۆ دژی ئیسلام کاریکاتۆری نەکردایە؟
لەفەرەنسا بۆت هەیە گاڵتە بە جودایسم، کاتۆلیسم، بودیسم بکەیت، بەبێ ئەوەی ژیانت بکەوێتە مەترسیەوە. بۆچی ناتوانین گاڵتە بە ئیسلام بکەین بە بێ ئەوەی ژیانمان بکەوێتە مەترسیەوە ؟ ئایا دەبێت ئیسلام وەک دینێکی ناوازە لەقەڵەم بدەین؟
ئەتوانرێت گاڵتە بە ئیسلامیش بکرێت وەک هەموو ئەو دینانەی تر، وەک هەموو باوەڕداران، وەک هەموو فکرەیەک، لەبەر ئەوەی کە لە دیموکراسیدا دین وەک جۆرێک لە بیروڕا وایە، هیچ کاتێک وەک شتێکی پیرۆز نابیریت، ئەگەر ئەوە قبوڵ نەکەن کەواتە دیموکراسیش قبوڵ ناکەن. ئەمەش مانای ئەوەیە کە تۆ کۆمەڵگەیەکت پێ باشە بە بێ ئازادی بیروڕا، کە ڕەخنە لە کەس نەگیرێت، لە هیچ شتێک نەگیرێت، لە کۆمەڵگەیەکدا بە بێ گاڵتەپێکردن، کە دین ڕێگا پیشاندەرت دەبێت چۆن هەڵسوکەوتبکەیت، چۆن بژیت، سنورێک دابنێت بۆ هەلسوکەوتو قسەکردنت، ئەوە فەرنسای سەدەی ناوەڕاستو عەرەبی سعودی ئەم سەردەمەیە.
ئیسلام جێی ڕەخنەیە لەبەر ئەوەی هەتاوەکو ئێستاکە ئازادی بیڕ و ڕا قبوڵ ناکات، بەتایبەتی مافی ئافرەت. ئایا ئێوە ئاشنایتان هەیە بە کرسیتیانیەکان کە هەمان تیرۆر و تاوانو کوشتن بکەن وەک ئیسلامیەکان ؟ ئەمڕۆ ئیسلام تەنها دینێکە کە بەناوی خۆیەوە هەزارەها خەڵکی بێ تاوان دەکوژێت لە جیهاندا. چەندەها تیرۆری کردوە لە فەرەنسا : شارلی ئێبدۆ، هیپەر کاشێر، باتاکلان، تاوانەکانی شاری نیس، ئەو کوڕە گەنجەی لەلایەن محەمەد میرەوە کوژرا، ئەو مامۆستای مێژوە، ئەو دوو سێ کەسەی دوێنی لە کەنسیەی نیس. ....تاد، چەندەها تیرۆر و تەقاندنەوە لە ئەمەریکا و لە ئیسپانیاو لە ئەنگلتەرا وبەلژیکا بە هاواری : ئەڵاوهو ئەکبەرەوە، هەروەها ئۆرگانیزاسیۆنە تۆتالیتێرە ئیسلامیەکانی وەک داعش و ئەلقائیدە، مەحکەمەکانی تالیبانو سۆماڵی کە دەست دەبڕنەوە، بەردبارانی خەڵکی دەکەن، لەخاچیان ئەدەن، مەسیحیەکان، جولەکەکان، ئیسلامی شێعە، ئۆمۆسیکشوێڵەکان بە ناوی ئەڵاوە دەکوژن. لەچەندەها ولاتی ئیسلامیشدا بەناوی ئیسلامەوە گەنجان دەکوژن لەبەر ئەوەی کە گوایە قانونی ئیسلامیان قبوڵ نەکردوە.
لەبەر ئەوەی کە ئەو وڵاتانە، ئەو کەسانە، بە شۆڕشی زانستی و ڕۆحی زانستیدا تێ نەپریون، بە دیاردەی گاڵتەپێکردندا تێ نەپەڕیون.
ڕەخنەگرتن لە ئیسلام بە مانای ئیسلامۆفۆبی نایەت ، ئەمەش جۆرێکە لە نەخۆشی خەیاڵی تەنها بۆ ڕێگەگرتن لەهەموو ڕەخنەیەک، پەیوەندیشی نیە بە ڕەگەز پەرستیەوە، ئایا کاتێک ئێمە ڕەخنە لە راستە توندڕەوەکان دەگرین، ئەمە دەبێتە راستەتوندڕەوفۆبی ؟ یان کاتێک رە خنە لە کاتۆلیکەکان دەگرین، دەبێتە کاتۆلیسمۆفۆبی ؟
ڕەخنە گرتن لە ئسیلام مانای وایە کە ئیسلامیش بخەیەن ڕیزی هەموو ئەو دینو باوەڕانەی تر، ئەگەر ڕخنەی لێ ئەگرین لەبەر ئەوەی کە لەگەڵ دیموکراسیدا ناگونجێت، وەک ئەوەی کاتێک سەرنجی منداڵێک ئەدەین کە نایەوێت هەمان ڕوداو بچەژێت کە گەورەیەک تیایدا دەژی و پێیدا تێ پەڕیوە.
ئەو کاریکاتۆرانەی شارلی ئێبدۆ و ڕۆژنامەکانی دانیمارک، لەسەر دژواری و ڕۆحی نالێبوردەیی ئیسلام بوون، ئایا وای نابینیت ؟ کاردانەوەی دژواری ئەوان (ڕەخنەگران) سەلماندیان کەئەوان راستیان کرد ! بکوژەکانی شارلی ئێبدۆ سەلمنادیان کە شارلی راستیان کرد، کە موشیلەیەک بوونی هەیە.
ئەو ڕۆژەی ئیسلام قبوڵی دەکات بەرامبەر بە موشکیلەکان بوەستێتەوە لەبری ئەوەی هەمووشتێک ببەستێتەوە بە ئیسلامۆفۆبیەوە، ئەو ڕۆژەی قبوڵی دەکات کە بە خۆی پێ بکەنێت، گاڵتەپێکردن بە پێکەنیەوە وەربگرێتو قبوڵی بکات، ئەوکاتە دەری دەخات کە دەگونجێت لەگەڵ دیموکراسیدا، توانای هەیە کە ڕەخنە لەخۆی بگرێت، وەک چۆن کاتۆلیکەکان لە ڕابوردودا قبوڵیان کرد. ئەو کاتە دبینین کە کاریکاتۆرێکی بچوکی ئاوا نابێتە هۆی تیرۆر و تەقینەوە.
هیوادارم، بەهەر جۆرێک بێت دەمم گەشتبێت بە ئێوە، بەتایبەتی ئەوانەی رەخنەگرتن توشی شۆکیان دەکات، بتوانن لە قانونی دیموکراسی تێ بگەن، کە بەهۆ ئەو لاساریانەوە یە کە خەڵکی لە رۆحی دیموکراسی تێ دەگەن، کە فکرو هۆش بەخەبەر دەکەنەوە، کە ئەتوانین بیر بکەینەوە، خۆمان بخەینە بەر پرسیارو بەرەو پێشەوە بڕۆین. وە ئەگەر پیاوانی دینی رۆحی شۆخیان هەبوایە، ئەگەر مزگەوتی گەورەی پاریس، پێشانگایەکی گەورەی بکردایەتەوە بۆ کاریکاتۆرەکانی شارلی ئێبدۆ ؟
بۆمان هەیە خەو ببینین .
****
وێنەکە پەیکەری ئەو گەنجە ( chvalier de la barre ) یە، کە ڤۆلتێر بەرگری لێکرد و سوتاندیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە