دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


مەیمونە بێ کلکەکان و جاشی کڵاو سور

Monday, 11.09.2020, 3:24

2170 بینراوە


ئەریستۆت، هەر لە کۆنەوە جیاوازی کردوە لە نێوان مەیموونی کلکدار و مەیمونی بێ کلک. ئەو مەیمونانەش کە بێ کلکن، پێیان دەوترێت :کۆمەڵەی مەیمونی گەورە، یان ئۆمینیدیHominoid) ) .کە بریتین لە :
شامپانزێ : chimpanzés
گۆریل : gorilles
بۆنەبۆ : Bonobo
ئۆرەنج ئوتان : orang-outans
ژیبۆن : gibbons
ئێمەی مرۆڤی ساپیان لەگەڵ ئەم مەیمونانەدا، باپیرە گەورەیەکی هاوبەشمان هەیە. هەر یەکە لەم جۆرە مەیمونانە کارەکتەرێکی جیاوازیان هەیە : شەمپانزێ زۆر ئەگرێسیڤنو لەلایەن نێرینەیەکەوە سەرۆکایەتیان دەکرێت، نێرینەی سەرۆک، چەندەها مێینەی لەژێر دەستایە و کەس ناتوانێت لە فەرمانی ئەو لابدات. مەیمونی گۆریلاش بە پێچەوانەوە مەیمونێکی ئاشتی خوازە، لەگەڵ ئەوەشدا کە سەرۆکەیاتیان لەلایەن نێرینەیەکی کەتەوە دەکرێت کە بە قەڵافەتەو ڕوکەشیکی ترسناکی هەیە.
هەندێکیان بە گروپی چوار تا 30 مەیمون پێکەوە دەژینو هەندێکیشیان وەک مەیمەنی ئۆتان ئۆرەنج، بەتەنها هەمو ژیانیان بەسەر دارەکانەوە بەسەر دەبەن، هەندێکیان تەنها گژو گیا و میوە دەخۆنو هیندێکیشیان جارە جارە گۆشتیش دەخۆن. سەرسوڕهێنترین کارەکتەر، کارەکتەری مەیمونی بۆنۆبۆیە. سەرۆکایەتیان لەلایەن چەند مێینەیەکەوە دەکرێت، بۆ چارەسەرکردنی هەر تەنگژیەک، شیعاری سێکس بکە و شەڕ مەکە بەکار دەهێنن. جیاوازی ئەم مەیمونە بێ کلکانە لەگەڵ مەیمونی تردا ئەوەیە کە جۆرێک لە کەڵچەر لەنەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بەجێ دەهێلن، واتە تەنها بە ئەنستات ناژین، بە لێکۆڵینەوەش دەرکەوتوە کە ئاگامندیان بە مردن هەیە و هوستو سۆزیان هەیە، هەروەها کەلوپەل بەکار دەهێنن: بۆ شکاندنی گوێزێک، بەردێک بەکار دەهێنن، یان دارێک بۆ مەبەستێکی تر و زۆر کاری تر...تاد
ئێمەی مرۆڤیش کە خۆمان ناوناوە : مرۆڤی سپایان ساپیان، واتە : مرۆڤی ژیری ژیر، جیاواز لەوان دەژین بەوەی کە توانای هەڵبژاردەمان هەیە لە کارەکانماندا، بە پێێ ئاگامەندی و کەڵچەری ئەو کۆمەڵگەیەی کە تیایدا دەژین، لە مرۆڤێکەوە بۆ مرڤێکی تر، لە کەڵچەرێکەوە بۆ کەڵچەرێکی تر، جیاواز هەڵسوکەوت دەکەین، ئامادەییمان تێدایە کە خراپترین هەتا چاکترین کارئەنجام بدەین، لەبەر ئەوەی کە توانای هەڵبژاردنمان هەیە، بەو پێیەی کە جیاوازین لە ئاژەڵان. ئەگەر چی هەمومان لە پێناسەیەکی زانستیدا یەکتری دەگرینەوە:
مرۆڤی ساپیان جۆرێکن لە بونەوەر، هەریەکەیان بە ئایدیئێنێکی کەمێک جیاواز لەوی تر دێنە دنیاوە و هەمویان بەدوای لەزەتا وێڵن.
وەک مارکس ئەڵێت : ئەوە بیرکردنەوەیە ( imagintatione ) کە ئێمەی کردوە بە مرۆڤ . هەر چەندە بە پێی سۆسیۆلۆگەکان، وای دەبینن کە مرۆڤ بونەوەرێکی سۆشیالە، کاتێک مافی لێ زەوت دەکرێت دەبێتە کەسێکی دڕندە. هەرچەندەش زۆر لە لێکۆڵەرەوان سەردەمی مرۆڤی کۆکەرەوە و راوکەر بە سەردەمێکی نمونەیی دەزانن، وەک سەردەمێکی یەکسانی و بەختەوەری، بەڵام ئەو خێڵە ئەمازۆنیانەی کە لە دارستانەکاندا دەژیانو ئێستاکە فێری زمان بونو لە شارستانیەتا دەژین، دەی گێڕنەوە کە ژیانایان زۆر ناخۆش بوە و شەوانە خەویان لێ نەکەوتوە لەبەر ئەوەی خێڵەکانی تر هاتون شەوانە ژنەکانیان دزیون، یان یەکێکیان دەیگێڕێتەوە، بەیانیەک پیاوێکی بینیوە هەستاوە لەخەو لەبەر ئەوەی کە بە مۆنی خەبەری بۆتەوە، مندالە دوساڵەکەی داوە بەزەویدا و کوشتویەتی و دواییش پێکەنیوە.
هەڵسوکەوتی ئاژەڵانو بونەوەران لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت بەهۆی کاریگەری دەروبەر و هەروەها جیاوازی ئای دی ئێنیانەوە، جگە لەو زانیاریانەی کە هەتا ئەم ساتە زانست درکی پێ نەبردوە، لەبەر ئەوەی کە ئێمەی مرۆڤی ساپیان لەگەڵ مەیمونی بۆنەبۆ لەسەدا 99.4 ی جینەکانمان لەیەک دەچن، لەڕابوردودا لەگەڵ مەیمونی گۆریلا، هەردوکیان لەیەک ڕەگەز بون لەسەرەتاوە، بەڵام پاش ئەوەی پێش ملوێنەها ساڵ بە ڕوبارێک لەیەکتری جیابونەتەوە، هەریەکەیان بە جیا بە پرۆسەی پەرەسەندندا تێ پەڕیون، لەدەر ئەنجامدا شامپانزێ دەبنە خاوەنی کارەکتەرێکی ئەگرێسیڤو لە لایەن نێرینەیەکەوە سەرۆکایەتیان دەکرێت، بەلام بۆنەبۆ، ئاشتی خوازە و لەلایەم مێینەوە سەرۆکایەتیان دەکرێت. دەبێت بوترێت کەئەو دارستانەی بۆنۆبۆی تیایدا دەژی، کەمی نیە لە خواردنو گژوگیا. بەڵام مرۆڤ، مرۆڤی ژیری ژیر، بە و پێیەی خاوەنی مێشکێکی بیرکەرەوەیە، ئاگامەندی و کەڵچەر و پەروەردە و زانست، دەتوانێت مرۆڤێک بگەیەنێتە لوتکەی مرۆڤدۆستی و ئەوپەڕی خراپەش.
وەک چۆن ئێمە لە ژیانی مەیمونەکان دەکۆڵینەوە هەتاوەکو بە سەرنجدان لە ژیانی ئەوان شتێک لە ناتوری خۆمان تێبگەین، بەهەمان شیوە ئەو خێڵە سەرەتاییانەی ئەمازۆن جۆرێکن لە شایەتی بۆ کارەکتەر و جۆری ژیانی سەرەتاییمان پێش شارستانیەت، هەتاوەکو تێ بگەین کە ئایا ئەم کارەکتەرەی ئۆمۆساپیان، ژیانێکی سۆشیالو ئابوری ئەو هەڵسوکەوتەی پێ بەخشیوین، یان هەر کارەکتەری ڕەسەنی خۆمانە ؟ یاخود ئەو ئایدیئێنەی کە توانای خۆ گونجاندنی پێداوین لە گەڵ گۆڕانکاریەکاندا لە سایکلێکەوە دەمانباتە سایکلێکی تر و وەک جۆرێک لە قەدەر بەسەرماندا سەپێنراوە.
ئەوەی ئەم توانایەی داوە بە مرۆڤ، مێشکێکە کەهەمیشە لە پەرەسەندندایە، نازانرێت بۆچی و بەچ هۆکارێک نزیکەی 300 هەزار ساڵ لەمەوبەر گۆڕانکاریەکی گرنگی پەرەسەندن لەمێشکی ئۆمۆ ساپیاندا رویداوە و توانایەکی زۆری پێداوە لە داهێناندا، ئەم گۆرانکاریەش لە مێشکیدا، یارمەتی داوە یەکەم شۆڕش بەرپا بکات، کە پێی دەلین شۆڕشی داهێنان. ئەگەر تا ئەو ساتە بە ئێسقانێک دەی کێشا بەسەر ئەوی تردا هەتاوەەکو ژنەکەی لێ زەوت بکات، ئەوا بەهۆی توانای داهێنانیەوە توانی ڕمو تەور و چەکی کوشندە دروستبکاتو ئارەزو و هەوەسەکانی بهێنێتە دی: خێڵێک لەناوببات، یان پیاوەکانیان بکوژێتو ژنەکانیان لێ زەوت بکات، یاخود خۆی پاڵی لێبداتەوە و پیاوەکان بکات بە کۆیلەو کاربکەن بۆ ئەوان. هەر ئەم توانایەشە لەگەل زەمەندا فیری ئەوەی کردین کە تەنها ڕمو هێز بەس نین بۆ زەوتکردنی ژنو خاکی ئەوی تر، بەڵکو دەبێت سیاسەتیش بەکار بهێنێت، هەر ئەم مێشکەش بو کە لە شۆڕشی فەرەنسیدا فێڕی کردین : تواناو هێزی حکومەتێک بەوە نیە هێزی سەبازی و چەکی کوشندەی هەبێت، توانا و هێزی سیستەمێک ئەوەیە کە دادگایەکی عادلانەی هەبێت.
ئەگەر ئێمە لە مەیمونە گەورەکان، لە خێڵە ئەمازۆنەکان دەکۆڵینەوە، هەتاوەکو ئاشناییمان بە رابوردی خۆمان هەبێت پێش شارستانیەتو داهێنانی دینو قانونو مۆراڵ، ئەوا لەسەردەمی مۆدێرنیشدا دەتوانین لە هەڵسوکەوتی مرۆڤ بکۆڵینەوە، لە هەڵسوکەوتی گەنجان بکۆڵینەوە کە چۆن بەهۆی ئامێرە ئەلکترۆنیەکانەوە ژیانی کۆمەڵایەتیان تەواو گۆڕاوە، لە ئیسلامی ڕادیکاڵ بکؤڵینەوە، کە چۆن گەنجێکی ئیسلامی بە بێ ترسو لەرز، دەتوانێت مامۆستایەک سەربڕێتو هاوار بۆ خوداکەی بکات، وەک خودایەکی دادپەروەر و بە بەزەیی. ئەمانە هەموی دەبنە هەوێنی بیرۆکە و تیۆری لێکۆڵینەوە بۆ سۆسیۆلۆگەکان. هەروەها لە دڕندەیی و بێ مۆراڵی و خیانەتکانیانیشیان بکۆلینەوەوە: بۆچی و بە چ هۆکارێک کۆمەڵە جاشیک، خیانەت لەگەلو نیشتمانەکەی خۆیان دەکەن ؟ هۆکارەکانی چینو چۆن گەشتونەتە ئەو بڕوایە ؟ لەهەمان کاتا خۆیان بە حاکمی عەدالەتو راستیش ئەزانن.
پرسیار لەخۆمان دەکەین چلۆن مرۆڤی ساپیان توانای کاری وەها قیزەونیان هەیە ؟ چۆن کۆمەڵە جاشیکی کڵاو سور، خۆیان بەکورد بزانن، لەشاخێکی سەختی کوردوستاندا دەوری کچە گەریلایەک بدەن، لە کاتێکدا ئەو ئەو کچە گەریلایە هەمو ژیانی لەخۆی زەوتکردوە بۆ ڕزگارکردنی خاکی ئەوان. ساڵی1981 بو لە شاخێکی سەختی کوردوستان، پاش ئەوەی نزیەکەی بیست پیاو لە کڵاو سورەکانی چەکداری جاشی بنەماڵەی بارزان ، هەمویان لە پشت تاشە بەردەکانەوە خۆیان حەشار ئەدەنو بە کەڵاشنیکۆف هێرش دەکەنە سەر ئەو کچە گەریلایە، کە لە پشت تاشە بەردێکەوە لە شاخێکی سەختی کوردوستان، کە جێی باو و بپایرانی بوە هەر لە مێژەوە بەرامبەر بە دوژمنان، بەرامبەر بە بیست جاشی کڵاو سوری زلحیزی ڕەزا گران، کەهەر هەمویان ئارەزوی ئەوەیان هەیە، ئەو کچە گەریلایە بکوژنو وەک مژدەی سەرکەوتن بیدەن بەسەرۆکەکەیان.
ئەم بیست کەرپیاوانە، ئەم بیست کڵاو سورانە، ئەم بیست پیاوجاشانە، ئەم بیست خیانەتکارانە لە گەلو نیشتمان، ئەم بێ مۆڕاڵانە، ئەم بێ هەستو سۆز و نەخوێندەوارانە، ئەم ئەقڵ عەشایەرانە. پاشا ئەوەی هەریەکەیان لە لایەکەوە دەوری تاشەبەردی کچە گەریلا کە ئەدەن، ڕوی کەڵآشنیکۆفاکانیان دەکەنە ئەو تاشە بەردە، کە مێینەیەکی خوێندەوار، پەروەردەکراو، بەفکرێکی سۆیال دیموکرات، بە مرۆڤدۆستی، بۆ بەدی هێنانی کۆمەڵگەیەکی بەختیارو یەکسانو شاد، بە فیشەک گولە بارانی دەکەن، وەک لێزمەی باران، هەتا دواهەمین گولەی خیانەتکاریان دەگرنە لاشەی کچە گەریلایەک. کچەی گەریلاش هەتا دواهەمین فیشەکی بەرگری لەخۆی دەکات، لەفکری پیرۆزی خۆی دەکات.
پاش چەند ساتێک، جاشەکان واهەست دەکەن، ئیتر دەنگی گولە بەرەو ڕویان نایەت، ئەوانیش بێ دەنگ دەبنو، گوێ بۆ ئاسمان شل دەکەن، بۆ دارستان بۆ روبار شل دەکەن، نەوەکا جارێکی تر كچەی گەریلا وەک هەڵۆ بدا بەسەریانادا. کتوپڕ دەبینن کە دنیا ئێجگار کشوماتە، نەدەنگی فیشەک، نەدەنگی ئاژەڵ، نەدەنگی باڵندە، نەدەنگی خوڕەی ئاوی ڕوبار، نە خشەی مار، وەک ئەوەی هەمو دنیا بێ دەنگبوبێت، بۆ مردنی ئەو کچە گەریلایە، کە هەتا دواهەمین فیشەکی خۆی نەدا بەدەست پیاوانی جاشو نزمو بێ پایە.
بەترسو بە حەزەرەوە، هەریەکەو لەلایەکەوە، دەست لەسەر پیتکەی کەڵشنیکۆفیان، بەرەو تاشەبەردەکە دەڕۆن، کاتێک دەگەن سەر تاشە بەردەکە دەبینن، کچێکی گەریلای گەنجی جوان، خەڵتانی خوێن بوە، دوای ئەوەی هەمو فیشەکی کەڵاشنیکۆفەکانی تەقاندوە. هەر لەویادا پیاوە کڵاو سورەکان، پیاوە جاشو مل هوڕەکان، پیاوە نامەردو زلحیزەکان، پیاوە بێ مێشکو گێلەکان، پیاوە پەروەدردەکراوی ئەقڵی عەشیەری، پیاوە پەروەردەکراوەکانی نامەردی. جلوبەرگی کچە گەریلاکە دائەدڕنو لەسەر بەردێک بەروتی دای ئەنێن، پاشان یەکە بەیەکە بەنەخوێنەکانیان دەکەنەوە و هەرهەومیان سەرە دەگرن، یەک لەدوای یەک، پێش هەمویان سەرۆکە بێ مێشکەکایان، بەنەخوێنەکەی ئەکاتەوە و شەرواڵی جاشایەتی خۆی دەهێنێتە سەر ئەژنۆی، چوکی رەپ دەکاتو بەبەرچاو بێچوە جاشەکانیەوە سواری کچە گەریلا دەبێت، سواری لاشەی ساردو سڕی کچە گەریلا دەبێت. پاشان یەک بەیەک، هەمویان، بەنەخوێنی جاشایەتیان دائەکەننو وەک سەرۆکەکەیان هەمو حەزو ئارەزو و ڕقی خۆیان لەو لاشە بێ گیانەدا خاڵی دەکەنەوە، ئینجا بەجامانەی سوری جاشیەتیان، بە ئاڵای کوردوستانیان، چوکی خۆیان دەسڕنو، شەرواڵەکاناین لەبەر دەکەنەوە و خۆیان کۆدەکەنەوە بۆ گەڕانەوە بۆ لای سەرۆکەکانیان. لاشەی کچە گەریلاکە هەروا لەسەر ئەو تاشە بەردەدا فڕی ئەدەن، ڕێگای گەڕانەوە دەگرنە بەر، بە گۆرانی و پێکەنینەوە، هەتاوەکو مژدەی سەرکەوتنیان بۆ سەرۆکە جاشەکەیان بگێڕنەوە، چیرۆکی پاڵەوانی خۆیان بۆ سەرۆکەکەیان بگێڕنەوە، لەدەفتەری بیرەوەریەکانیاندا بینوسنەوە، کە چۆن سەرکەوتون بەسەر کچە گەریلایەکدا، وەک ڕۆژێکی گرنگ لە ژیانی جاشایەتیان.
خۆ ئەگەر ئێمە شەمپانزێ بە ئەگرێسڤترین مەیمونی گەورە هەژمار دەکەین، ئەوا بێ شک هەڵەین، چونکە ئەگەر بە ڕێکەوت، مویمونێکی گۆریلا، یان مەیمونێکی شامپانزیا لەویادا بوایە، ئەو دیمەنە بی مانایەی ببینیایە، ئەوا بە تێڵا، هەمو ئەو جاشي جامانە سورانەیان ڕاو دەنا.
***
چیرۆکی ئەو کەچە گەریلایەی پەکەکە بەرامبەر بەو جاشە جامانە سورانە، لە پەیجی بەڕیز ئالان کەمالەوە وەرگیراوە، کە خۆی لەدەمی بەرپرسێکی پارتیەوە وەری گرتوە.