کیمیا باران و ئەنفال لە نێوان کچەکەی ئێمە و کوڕەکەی بارزانیدا

Wednesday, 17/03/2021, 3:27

6462 بینراوە


هیچ پاساوێک ناتوانێت دڕنندەی سەدام بشارێتەوە، کە دەرهەق بە گەلەکەمانی ئەنجامیدا، کەچی جووت خێڵی بارزانی و تاڵەبانی ئەوکارە قێزەونەیان ئەنجامدا، هەرچەند لە تەواوی جیهاندا هەردەم تواندراوە کەکەسانی کە تاوانی کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە بەسازا بگەیەندرێت، بۆ نموونە گرێکی وئەرمەنیەکان، جوولەکەکان، لەهەموو کون و قوژبنێکی ئەم جیهان گەڕان و بە پێی توانا تۆڵەی خۆیان کردەوە، هەربەم نزیکانە دیتمان کە ئەرمەنیەکان و جوولەکەکان هەر تاوانبارێکیان دۆزیبێتەوە ئەوا بەسسزای خۆیان گەیاند، لەم چەندڕۆژەی ڕابردوودا، دادگای " لۆس ئەنجلۆس" بکوژی قونسوڵی تورکی لەئەمەریکا ئازادکرد.
بەڵام ئەفسوس لەسایەی سەرانی جووت بنەماڵەوە، نەک هەر بەدواچوون نەکرا بۆ دەسگیرکردنی تاوانباران، بەڵکوو ڕێک بە پێچەوانەوە، سەرانی جووت بنەماڵە سەرسەختانە داکۆکیان لە تاوانبارترین کەسایەتی ئەنافلکردنی کوردی بێچەک "نزار خەرزرەجی" کرد تەنانەت نوێنەری جووت بنەماڵە خۆیان گەواهیاندا کە تاوانبار نزار خەزرەجی بێتاوانە.
دژ بە ئازادکردنی نزار الخزرجی و داواشکرا لە دانیمارک کرا،کە ئازادی نەکات و سسزای بدات، بەداخەوە سەرانی بێسەری کورد نامەیان بۆ پەرلەمانی دانیمارک نووسی کە خەزرەجی بێتاوانەوە و ئازادیان کرد، کۆبنهاگن پایتەختی دانیمارک. لە ڕاستەوە کاک شیرزادعزیز ، کاک زاهیر ، نازی خانی تبلیسی کاک شێرزاد علی ڕەشید ، کاک نەورۆز حسین . کاک ڕزگاری شاری ڤیکشوی سویدی و طە هەڵەدنی وێنەکە ١٦ی ٣ی ٢٠٠٢ گیراوە،لە ماڵپەڕی کاک"زاهیر"وەرگیراوە.

ئەو کارە قێزەوونە بۆ کرا؟ مەبەستیان چی بوو، لە کارە؟

وەڵام ، هیچ گومانی تیدا نیە، کە داکۆکیکردن لە نزار خەزرەجی، پاکانە بوو لە خۆیان، چونکە دەریایەک نهێنی ماوە کە ئاشکرا ببێت،  سەرانی جووت خێڵ ئاگادارن و لە خەڵکی دەشارنەوە.
جگەلەوەش هەموو ئاگادارین کە " ئامینە کاکە" ئەندام پەرلەمانی سەر بە چەپەکانی سوید، وەک پارێزەرێک لەهەموو بۆنە و کۆبوونەوەیەکدا داکۆکی لەکورد و مافە ڕەواکانی دەکات، سەرسەختانە شەڕ بۆ مافەکانی کورد دەکات.
کەچی "فەهمی مەحمود" کە ئەندام پەرلەمانی سەر بە "مۆدێرات"ەکانی سوید، دەنگی نەدا بۆ بە جینۆساید ناسینی ئەنفال هەڵەبجە چوونکە سەربە حزبەکەی بنەماڵەی ال بارزانیە، ئیتر ئێوە کەی تێدەگەن کە جووت بنەماڵە وەک سەدام و دارودەستەکەی تاوانبارن و هۆکاری ئەنفال و کیمیابارانیشن،کاک "شێخ محمەد سەرگەڵوی" ئەندام سەرکردایەتی ی ن ک نهێنەکان دەدرکێنێت و ئەڵێ: سەدام نامەی بۆمان نووسی ووتی ئەگەر بەشداری شەڕ بکەن، ئەوا بە کیمیاوی لێتان دەدەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە