ئایا هەڵکەوت زاهیرەکان بە هەڵکەوت، هەڵدەکەون!؟

Monday, 12/04/2021, 23:24

9862 بینراوە


نزیکەی دوازدە ساڵ لەوەی پێش چاوم بە شڕۆڤەیەکی کوردستانپۆست کەوت، کە تێیدا باسی بنەماڵەی بارزانی کرابوو. لەو وتارەدا بە ڕاشکاوی گووتبوویان، ئەو بنەماڵەیە، بنەماڵەیەکی خائین و ناپاکن، بە کەڵکی چارەسەر نایەن. ئەو کات تارادەیەک پێم سەیر بوو! بەڵام هێدی هێدی بۆم دەرکەوت کە راستە، ئەو بنەماڵەیە لە خیانەتکردن زیاتر هیچ شتێکی دیکەیان بۆ کورد پێ نەبووە. ئەوە نییە نزیکەی سی ساڵە کورد لە باشووری کوردستان دوای سەددام، ئاوات بۆ سەردەمی سەددام دەخوازێ و دەڵێ: چاک نییە خەڵك بەو ڕادەیە بێکار و برسی نەبوین! من پاکانە بۆ سەددام ناکەم، بەڵام تێگەیشتن لەو بارودۆخەی ژیانی خەڵک لە باشووری کوردستان مرۆڤی راسبێژیی دەوێ.
شۆڕش و شۆڕشگێڕیی هەروا هاسان لە بن عەرز هەڵناقوڵێ. لە دانانی دیوارێکی هاساییدا هەرکات خشتیی یەکەمی ئەو دیوارە خوار دانرا، دیوارەکە تا سەر خوار دەچێتە سەرێ. ئەوە داستانی بنەماڵەی بارزانییە، کە باسی شۆڕشی ئەیلوول و ئەوانەی دیکە دەکات!
لە کوێی دونیادا شۆرش لە ڕێگای تەریقەت و بزواندنی هەستیی خەڵک گەیشتۆتە ئاکام؟ خاوەن شۆڕش، کەسانی فیداکار و زانا و خۆنەویست و ئاقڵمەندیی خاوەنە. شۆڕش بە گەجەر و گۆجەران ناکرێ.
لە باشووری کوردستان بنەمای ئەخلاق و رەوشت و سیاسەت و هونەر و زمان و ئابووری و ژێرخان و سەرخان خەریکە بە یەکجاری تێک دەرمێت، حەزرەتی فیلی دەوێ هەمدیسان شانی بداتە بەر و ئەو بارە خوارە بگەیەنێتە ئامانج. بۆ ئەوەی نەتەوەیەک بەرەو لاوازیی بچێ، هیچ پێویست ناکا سامانی ئەو وڵاتە بەتاڵان بچێ، چون بەشیی تاقمێک مشەخۆر و کۆیلە هەر دەدرێ بەو کەسانەی کە نان بە نرخی رۆژ دەخۆن. ئەوە نییە لە باشووری کوردستان ئەو تڕاژیدیایە رووی داوە.
بۆ ئەوەی نەتەوەیەک بەرەو تواندنەوە بەری، پێویستە سەرەتا دەست بۆ ئەو ئامانجانە ببردرێ، کە ئەو نەتەوەیە بە زیندوویی دەهێلێتەوە. ئەو نەتەوەیەی کە چاند و هونەر و زمان فۆلکلۆر و ئەدەبیات و موسیقا و شێعر و زانکۆ و مامۆستای زانکۆ و...بە لاڕێدا ببرێ. وەک باشووری کوردستانی بەسەردێت. هیچ بابەتێک لە سەر جێگای خۆی نەماوە. بۆتە زامستانێکی کاولکراو بە چەنگ ئەو دووبنەماڵەوە!

پیشەی گەوادی:

ئەو ژنە، یان ئەو پیاوەی کە بۆ بژیوی ژیانیان دەست بۆ ئەو کارە نەشیاوە دەبەن، چەندە تاوانبارن؟
کاری گەوادی و لەشفرۆشیی لە وڵاتانی جیهانی سێهەم دەگەڵ وڵاتانی پێشکەتوو تارادەیەکی زۆر جیاوازە. لە وڵاتانی پێشکەوتوو تا رادەیەکی زۆر بە پێی یاسا و بەرنامەیەکی ژێرچاوەدێری بەڕێوە دەچێ، بەڵام لە ژێڕ دەسەڵاتێکی وەک بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بەوشێوەیە نییە. لێرەدا دەسەڵات بۆ مانەوەی خۆی و بەئانقەست کەسانی وەک هەڵكەوت زاهیر پەروەردە دەکەن، تا بتوانن درێژە بە دەسەڵاتی نیگریسیی خۆیان بدەن.
گەوادی سیاسیی و گەوادی پیاوێک بۆ بژیویی ژیان زۆر جیاوازن. دەسەڵاتێک کە لاواز بێت، هاسان لە ڕێگای داگیرکارەوە تووشی گەوادیی سیاسیی دەبێ. دەستمایەی ئەو دەسەڵاتە بۆ بژیوی خۆیان پەنابردنە بۆ هیندێک رێکاریی هەڵە و دەستەواژەی هەڵخەڵەتێنەر تا لەسەر پێ بوەستن. بەکار هێنانی وشەی پێشمەرگە و ئاڵا و سرود و رێفڕاندۆم وب زواندنی هەستی خەڵکی ساویلکە رۆژگاڕێک دەخوڵقێنێ کە لە سەر ناوی هونەر و هونەرمەندیی کەسانێکی بێئەخلاق وبێویژدانی وەک هەڵكەوت زاهیر جاکەشی وگەوادی بۆ دەسەڵاتێک بکات، کە لە دوژمن زیاتر بێ بەختیی بۆ نەنەتەوەی کورد بە دیاری هێناوە.
لە راستیدا دەسەڵاتی ئەو دوو بنەماڵەیە لە باشووری کوردستان لە سەر بنەمای سیخۆریی وگەوادیی سیاسیی بونیاد نراوە. ئەوەی کە جێگای مەترسییە پەلکێشانی ئەو شێوە لە بەڕێوە بردنی وڵاتە بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان. بە پێی ئەوەی کە بە فیتی داگیرکار ساڵەهایە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی زەمینگیرکراون و لە ناو کەمپەکاندا ئاخنراون، مرۆڤ دەتوانێ بەراشکاوی بڵێ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسیدارتر دەبێ لە ئێستێی باشوری کوردستان، مەگەر ئاڵوگۆڕیکی مەزنتر لە ناوچەکەدا رووبدات
بۆ نموونە، لە شارێکی وەک شاری (بانە ) پیشەی سیخۆریی لە ناو بنەماڵەکاندا بڕەوی پێدەدرێ. کاتی خۆی لە کوردستانپۆست بابەتێکم لەو بوارەدا بڵاو بۆوە. کچێک وکوڕیک دەخوازن ژیانی هاوبەشیی پێک بىێنن. مەراسیمی سەرەتاییش ئەنجام دەدەن، بەڵام لە پڕ کچەکە پەشیمان دەبێتەوە و رێگای کەمپەکانی یەکێک لە کۆمەڵەکان لە زڕگوێز هەڵدەبژێرێ و دەبێتە پیشمەرگەی یەکێک لە کۆمەڵەکان. دوای ماوەیەکی کورت لە ڕاهێنان و بڵاوکردنەوەی کورتە فیلم لە ئێنستاگڕام لە کاتی تفەنگ هاویشتندا، لە پڕدەگەرێتەوە بۆ ناو شاری بانە!
ئێستێ ئەو زڕە فسمەرگەیە خەریکی ئاڵوگۆڕی ژیانە و خۆشگوزەرانی خۆی خۆش نابێ! وەک کەسێکی تامەزرۆی سێکسیی زوڵم لە خۆی ناکات. بە هاتنەوەی ئەو ژنە بۆ شار، دایکی هاوسەرەکەی یەکەمی سکاڵای لە سەر تۆمار دەکات و دەڵێ: درۆی دەگەڵ کوڕەکەی من کردوە و زیانی ماددی و روحیی بە ئێمە گەیاندووە. پاشان زۆر بە راشکاوی لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە هەڕەشەیان لێدەکرێ وپێیان دەگووترێ ئەو ژنە مرۆڤی خۆمان و دەستی لێ هەڵگرن!
لەشفرۆشی و گەوادی لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دوو بنەماڵەیە سەرەتا لە رێگای گەوادی سیاسیی دەست پێدەکات، پاشان تان وپۆی دەسەڵات دەگرێتەوە. لێرەدا خاک و نیشتمان و ئاڵا و سروود و شەهید و زمان وهونەر و مۆسیقا وهەرچی بەها نەتەوەییەکانی ترە، دەبێتە فیدای دەسەڵاتێک لە باشوری کوردستان کە لە رێگای هەڵبژاردن وخۆپیشاندان ومانگرتن و بایکۆتکردنی لا ناچێ. خەڵک لە باشووری کوردستان دەبێ رێچارەیەکی دیکە بدۆزرێتەوە تا بتوانێ بە ئازادی بژین.
هەڵکەوت زاهیرەکانیش بە هەڵکەوت، هەڵناکەون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە