مەترسیەکانی دوا ھێرشی چنگی(ھەورە بروسکە)ی دەوڵەتی تورک

Wednesday, 28/04/2021, 19:18

3605 بینراوە


•پێویستە پارتی بەنەفەسێکی درێژتر بڕوانێتە مێژووی ئاییندەی خۆی و لەو ھێرشە داگیرکاریەی تورکیا نەگلێ و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی بێدەنگ نەبن و ناڕەزاییان ھەبێت.
• ئەو ھێرشەی ئەوجارەی سوپای داگیرکاری تورکیا چارەنووس سازە لەپێکانی ھەندێک لەئامانجەکانی یان بەرگری گەریلا لەشوێن مانەوەی ستراتیجی خۆیان، دواتر کاریگەری تەواویان دەبێ لە سەر ئاراستەکردنی گەلە ڕووداوێکی گرنگی ئاییندە لەناوچەکە.
• میللەت دەبێ ھۆشیار بێو نەکەوێتە بن باندۆری سیناریۆی سواوی دروستکراوی ھەستیار بۆ بێئاگابوون و لێکترازانی لەڕووداوەکانی وڵات.
بیست ساڵ دەبێت ھەموو جارێ حکومەتی تورکیا گەفی لەناو بردنی گەریلا و کۆتایی ھێنانی پەکەکە دەکات. کەچی ڕۆژ بەڕۆژ  گەریلا لە تەکنیکی بەرگری و شەڕی پارتیزانی بەھێزتر دەبێت.
لەڕۆژی شەمووی ٢٠٢١/٤/٢٤ ی ئاردوغان لەئیستەنبۆڵ ھەردوو پرۆسەی ھێرش کردنە سەر باشوری کوردستانی دانەزان و خەڵوسی وەزیری شەڕی! تورکیا گەیشتە جۆلەمێرگ بۆ سەرپەرشتی شەڕەکە لەنزیکەوە ژوورێکی کۆنترۆڵی پشت کۆمپیوتەری چاودێری و ئاڕاستە کردنی ھێرشەکانیان پێکھێنا.
ئەمەش لەقۆستنەوەی ئەوھەلەی دوای بەجینۆساید ناسینی کوشتارگەی ئەرمەنیەکان لەلایەن جۆبایدن کەتێگەیشتن بۆ بێدەنگ بوون و بەدیوێکی تر ھەڵکردنی گڵۆپی سەوز و ئیسارە و ئیدانە نەکردنی ھێرشەکانیان بۆسەر باشووری کوردستان .
ئەو ھێرشە بەرەیەکی بەرفراوانی دەڤەری باڵای گرتۆتەوە لەزاب و دێرەلووک و حەفتانین و چیای مەتینا و ئاڤاشین.
دوومانگ پێش ئێستای ھێرشی چنگی ھەڵۆی تورکیا سێزدە سەربازی دیلی تورکیا لەئەشکەوتێکی حەفتانین بەبۆمبی غازی تەیارەکانی تورکیا کوژران ھەرایەکی گەورەی لەنێوان وەزیری جەنگ و ناوەخۆیان (خەڵوسی ئاکار و سولەیمان صۆیلۆ) نایەوە و لەکوژرانیان قەرەیلانیان تێوەگلاند و ھەڕەشەی پارچە پارچە کردنی ئەویکرد ئەگەر نا میللەت تف بکەنە بچمی! 
ھەرزوو دوو فڕۆکە کۆپتەری جەنگی سیکۆرتیان کەوتە خوارەوە و میدیاکان نیشانیان دان لەوانە لە میسر و ئەو ئەژمارانەی نزیکن لەگەریلا.
لەدووەم گورزی گەریلا کۆپتەرێکی تریان لە ئینزال کردنی نۆ سەربازی کۆماندۆیان ھەر ھەموو بێھەواڵ ماینەوە و ھانایان بردۆتە بەر ھاوکارەکانیان لەباشوور لەڕێگای پارتی سەرەداوێکیان بۆ بدۆزنەوە و ھەتا ئێستا چارەنووسیان بەنادیاری ماوەتەوە.
لەسێ ڕۆژی بەردەوامی ئەو ھێرشانە. دواھەواڵی بەرەکانی جەنگی بەرگری کورد باس لەکوشتنی حەفتا سەربازی ھێرشبەری تورک دەکاو زیاتر لەسی تەرمیشیان لەبن دەستی گەریلان.
بەگوێرەی ھەواڵەکانی نزیک لە گەریلا دیارە زۆربەی ھێزەکانی خۆیان خستۆتە ئامادەباشی تەواو بۆ شەڕی گەرلایی پارتی زانی و دەستە و یەخە و بەرە و شوێنی بەرەکانی جەنگی بەرگریان کردوون.
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ مایەی ھەڵوەستەیە و دەخوازین پارتی نەبێتە لایەنێکی گرنگی بەشداربووی ئەو ھێرشە کە داوایان لێکراوە و فشاریان خراوەتە سەر.
وەک لە دوایین لێدوانی سەرۆک حکومەت کەدەڵێت تورکیا تەنیا کێشەی لەگەڵ پەکەکەیە!
 یان لەھەردوو لێدوانی عەلی حوسێن و عەلی تەتەر سەرنج درا بۆ پەلکێش کردنی پێشمەرگە و زێرەڤانی پارتی بۆ ئەو شەڕە بەبیانووی تێکچوونی ئارامی ئەوبەشەی بادینان و نووسراو کردن بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە تێکچوونی سەقامگیری مافی ژیانی خەڵک بەھۆی بوونی پارتی کارکەران ھەرچەندە تاڤگە عومەر ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی دەزگای مافی مرۆڤی حکومەت ئەمەی ڕەتکردۆتەوە.
ئەو شەڕە بەھەردوو دیوی پێشڕەوی سوپای داگیرکەری تورک و بەرگری گەریلا لەشوێن مانەوەی خۆیان ئاراستەی ڕووداوەکان دەکەن دواتر.

سەرنج:-

دەبوا ڕەوشەنبیران بە پانتاییەکی زیاتر قەڵەمەکانیان بۆگەل بخستبووایە گەڕ و ھەزاران پلەبەندی ئەفسەری باڵای کوردمان ھەیە کە قاڵ بوەوەی زووی بەعس ئێستای شەڕی داعشن. دەبوا لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەی سیاقی عەسکەریان کردبوایە و ستراتیجی مەترسی ئەو ھێرشانەیان یەکاڵا کردبوایەوە  ئەگەر لە ئەکاونت و میدیای لابەلاش بووایە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە