ڕاپۆرتێک لە سەر تۆڕێکی ئاڵۆزی دزی کۆمپانیاکانی یەکێتی و پارتی (بەشی یەکەم)

Friday, 28/05/2021, 3:45

8599 بینراوە


ئامادەکردنی : زانکۆ ناسر ئەحەمد 

ئەو ڕێکخراو و گروپ و کۆمپانیایانەی زۆنی سەوز و زەرد کە دەستیان گرتووە بەسەر خێر و بێری کوردستاندا و داهاتی مانگانەیان سەروو ٤ ملیار دۆلارە واتە بۆ ساڵێک نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلار قازانجیان هەیە

گرووپی کۆمپانیاکانی نۆکان، کۆمپانیاکەی بنەماڵەی تاڵەبانی و مۆتەکەکەی سلێمانی

ئەو کۆمپانیایەی داهاتی مانگانەی (1000$ ملیۆن دۆلار)ـە کۆمپانیای نۆکان کە لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزرا لەلایەن جەلال تاڵەبانی سکرتێری پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێک دێت لە دەیان کۆمپانیای ئاشکرا و سەدان کۆمپانیای وەهمی کە دەستیان گرتووە بەسەر خؿر و بێری سلێمانی و یەکێکە لەو کۆمپانیا خێزانیەی کە سلێمانیان نەزیف کردوە و هیچ سوودێکی بۆ سلێمانیش نیە لەهەمان کات ئەم کۆمپانیایە تۆڕێکی ئاڵۆزە کە پێک دێت لە دەیان کۆمپانیا کە کاری نایاسای ئەنجامدەدەن و لەدرؿژەی ئەم بابەتەدا ئاماژەیان پێدەکەم، کە چۆن دەستیان گرتووە بەسەر هەموو کاڵاو شتومەکێکی کوردستان بە ئاشکرا و نائاشکرا.
کۆمپانیای نۆکان ئەو کۆمپانیایەی کە دەستی گرتووە بەسەر هەموو سێکتەرەکانی بازرگانی لە کوردستاندا بەبێ چاودێری و ساڵانە داهاتی زیاتر لە ١٠٠٠ملیۆن دۆلارە یاخوود ١ ملیار دۆلارە.
و خۆی دەبینێنتەوە لە کەرتەکانی (تۆڕەکانی پەیوەندی، گواستنەوە، کەرەستەی بیناسازی، پاڵاوگەی نەوت، ئاڵتوون، جگەرە، خۆراک، زانکۆ و نەخۆشخانە و قوتابخانەی ناحکومی، دەرمان، چەک و موادی تەقەمەنی، ماددەی بێ هۆشکەر، ئۆتۆمبێل، فڕۆکەوانی، زەوی و زار، بانک، گەشت و گوزار و ڕێگاوبان، ئاو، کارەبا، چاپەمەنیەکان)
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆڕەکانی پەیوەندی، کۆمپانیای نۆکان خاوەنی تۆڕەکانی کوردتێل وەک تۆڕی زەمینی و ئاسیا سێڵ وەک تۆڕی هەوایی و لەهەمان کات خاوەنی تۆڕەکانی فاست لینک و گۆران نێتە و داهاتی مانگانەی ئەم تۆڕانە بریتیە لە ١٥٠ ملیۆن دۆلار و وەک فاروقی مەلا موستەفاش لە لێدوانێکیدا ئاماژەی پێکردووە کە تەنها لە سەدا بیستی %٢٠ ی ئەو کۆمپانیایە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن یەکێتیەوە بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستیەوە لە %٤٩ ی ئەو تۆڕە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن یەکێتیەوە و لە %٥١ ی لەلایەن خاوەن تۆڕەکەوە کە کوەیتیە خاوەندارێتی دەکرێت.
کوردتێل : ئەم تۆڕە لەسەدا سەد خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمپانیای نۆکانەوە و داهاتی مانگانەی سەروو ٢٠ ملیۆن دۆلارە.
گۆران نێت :گۆران نێت و لەهەمانکات خاوەنی تۆڕی ئینتەرنێتی ویگۆ wego))کە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمپانیای نۆکان و داهاتی مانگانەی ١٦ ملیۆن دۆلارە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
گواستنەوەی هەوایی یاخوود تۆڕی بازرگانی فڕۆکەوانی کەبریتیە لە تۆڕی ئەزمەر و ئەم کۆمپانیایە بەرپرسیارە لەهەموو بلیت و ڕێکخستنی فڕۆکەی ناوخۆی هەموو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندیدار واتە جگە لەوەی کۆمپانیای ئەزمەڕ گەشتەکان ڕێکدەخات لەهەمان کات هەر کۆمپانیایەکی تری فڕۆکەوانی کاتؿک مۆڵەتی پێدەدرێت ئەبێت پشکی کۆمپانیای ئەزمەڕی تێدا بێت و داهاتی مانگانەی خۆی دەدات لە ٢٠ ملیۆن دۆلار ئەمە جگە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی کە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمپانیای نۆکانەوە و لەهەمان کات دەرچەیەکی گرنگی بردنەدەرەوە و سپی کردنەوەی پارەی سەرانی یەکێتیە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 

دووهەم : کەرتی نەوت و ووزە 

نەوت و غازی کوردستان یەكیكه له سه رچاوه سەرەکیەکانی داهاتی كوردستان، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەم کەرته گرنگه زؤرترین سوود بەخەڵكى كوردستان بگەيەنیت.
بەهۆکاری ئەوەی نەوت و غاز كاریگەری تەواوى هەيه له سەر پێگەی سیاسی و ئەمنی و جوگرافی هه ریمی کوردستان.
هەروەها بەشێکه له سەرچاوەی وزەی جیهان بؤ گەشه پێکردنی ئابوری و بازرگانی و په يوەنديه كومەڵایەتیەکان لەناو جیهاندا.
ئەمەش دەبێت هەر بەقازانجی خه ڵکی کوردستان بیت.
بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و تێڕامانە ئەم کەرتە بەهێزە نەک نەبۆتە هۆی گەشەکردنی ئابووری کوردستان بەڵکو بۆتە ماڵوێرانی بۆ خەڵکی کوردستان بە هۆکاری ئەو هەموو دزی و کارە نایاسایی و گەندەڵیانەی لەو سێکتەرەدا دەکرێت بە جۆرێک کۆمپانیاکانی بنەماڵەکانی حزب (یەکێتی و پارتی) لە ناویاندا کۆمپانیای نۆکانی یەکێتی و کۆمپانیای زاگرۆسی پارتی پشکی شێریان بەردەکەوێت لەم دزیە گەورەنەدا ئەوەی ساڵانێک خەڵک وای دەزانی نەوتی کوردستان تەنها دەرهێنان و فرۆشتنە بێ ئاگا لەوەی (دەرهێنان، کارگەکانی دابینکردنی مەکائین و بۆری گواستنەوە و تەنکەرەکان و تەنانەت باجی گومرکی خاڵە سنووریەکان و شیرینیەکانی نەوت و کاغەز و مرەکەب و مۆر و دەرزی و قەرتاسیەکانیش) هەمووی بەدەست کۆمپانیاکانی حزبەوەیە کە داهاتی ئەو ووردە کارانە کە لای ئێمە سانایە داهاتەکەی ٣ بەرامبەری داهاتی خوودی بەرمیلە نەوتەکەیە کە لەم ڕاپۆرتەدا دەیخەمە ڕوو.
سەرەتا ئەبێت ئەم پرۆسەیە کە من ناوم لێناوە (تۆڕی ئاڵۆزی دزیەکان) دابەشبکەین بەسەر چەند بەشؿکدا 
کە پێک دێت لە (دەرهێنان، پاسەوانی، قەپان، خاڵی گومرکی، شیرینی و دەم چەورکردن و هاوبەشی کۆمپانیا بیانیەکان) 

دەرهێنان:

وەک دەزانین کۆمپانیا بیانیەکان کە کاریان دەرهێنانی نەوت و بە بازاڕکردنن ئەمانە دیارن و پەنجا کۆمپانیای بیانین کە لە بابەتێکی تر ناوی هەموویان دادەنێم و شێوازی گرێبەستەکانیان دەخەمە ڕوو بەڵام با زۆر دوور نەکەوینەوە 

گواستنەوەی نەوت:

١.گواستنەوی نەوتی خاو لە کێڵگه‌کان بۆ پاڵاوتگه‌کان وپاڵاوتگە بۆ وێستگە هەناردە کردن.
٢.گواستنەوەی نەوتی ڕەش بۆ کارگەکان و بۆ وێستگەی کارەبا.
٣.گواستنەوی گازوایل بۆ عەمبارەکان و وێستگەکانی کارەبای هەرێم.
کۆمپانیا بیانیەکان کاری دەرهێنان و بەبازاڕ کردنیان هەیە بەڵام ئەوەی دەیگوازێتەوە یاخوود ئەو کارگانەی بۆریەکان ئامادەدەکەن و ئەو کۆمپانیایانەی کە تەنکەرەکان ئامادە دەکەن بریتین لە کۆمپانیاکانی حزب کە بۆ هەر مەترێک بۆری ١١٢ دۆلار ە و لەهەمان کات ڕسوماتی ٣، ٤٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت وەردەگیرێت کە بۆری نەوتی کوردستان بۆ جەیهانی تورکی بریتیە لە ٩٧٠ کیلۆمەتر واتە ٩٧٠ هەزار مەترە واتە تەنها لەو بۆریەدا کە گواستراوەتەوە کە بەشەراکەت کۆمپانیای نۆکان و زاگرۆس بە ئەنجامیان گەیاندوە بریتیە لە ١٠٩ ملیۆن دۆلار و بۆ هەر بەرمیلێکیش ٣، ٤٠ دۆلار وەردەگیرێت واتە گەر ڕۆژی ٥٠٠ هەزار بەرمیل بڕوات ڕۆژانە کۆمپانیای نۆکان و زاگرۆس ١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار وەردەگرن لە کاتێکدا بە ووتەی وەزیری سامانە سرووشتیەکان هەرێم ١ ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت لە ڕۆژێکدا 

کرێی گواستنەوە بە تەنکەر 

١- کرێی گواستنەوەی نەوت بە تەنکەر بریتیە لە ٢٤ هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک کە هەر تۆنێک بریتیە لە ١٠٠٠ لیتر واتە بۆ هەر تەنکەرێکی ٢٠ هەزار لیتری ٤٦٠ هەزار وەردەگیرێت لەکاتێکدا لە زۆنی سەوز زیاتر لە ١٢٠٠ تەنکەر دەڕوات ڕۆژانە
ئەمە لەکاتێکدایە ئەو ٤٦٠ هەزارە دەدرێت بە شۆفؿری تانکەرەکە لەکاتێکدا کۆنتراکتی نۆکان و کۆمپانیا بیانیەکان بریتیە لە ٥٠ دۆلار بۆ هەر تەنێک نەوت، لەلایەکی تر 
گەراجەکانی کۆمپانیای نۆکان لەسەر سنوور ١٠ هەزار دینار وەردەگرن بۆ هەر تەنکەرێک کە دخولیان تا بەڕێکردنیان بە ئیجباری ئەبێت ئەو پارەیە بدرێت لەوەشدا کۆمپانیای نۆکان پارە وەردەگرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەلایەکی تر 

٣٠٠٠ دینار بۆ هەر بارهەڵگرێک لە قەپانەکاندا وەردەگیرێت. بۆنموونە گەر نەوت لە کەلارەوە بگوازرێتەدە بۆ هەولێر ئەبێت بە ٣ قەپاندا تێبپەڕێت واتە ٩ هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ هەر تەنکەرێک نەوت، واتە مانگانە تەنها لە گواستنەوەی تەنکەر و بۆری کۆمپانیای نۆکان زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری دەست دەکەوێت.
کاری ئەم گواستنەوانەش لەڕێگای کۆمپانیای(ووزە پترۆلیۆم) و (جیۆ دریلینگ)ی سەر بە کۆمپانیای نۆکانەوەیە کە بەڕێوبەری کۆمپانیاکە لەلایەن (پەروین بابەکر حەمە ئاغا) یە و کەکاری دەرهێنان و گواستنەوە دەکات و لەهەمان کات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە و دانراوی بنەماڵەی تاڵەبانیە 
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
سیکیوریتی پاڵاوگە نەوتیەکان بریتیە لە ٣٢٥ ملیۆن دۆلار کە لای کۆمپانیا نەوتیەکان بە گرووپی کۆمپانیای سیکوریتی ناویان تۆمار کراوە لەکاتێکدا پێشمەرگەی ئاساین یا پۆلیسی نەوتن بەڵام ئەو بڕە پارەیە وەردەگیرێت لە پای سیکوریتی پاڵاوگە نەوتیەکان ئەمە لە کاتێکدایە کۆمپانیای وەرگێڕ و سیکیوریتی تایبەت هەیە کە پێیان دەوترێت کۆمپانیای ئەمریکی لەکاتێکدا دوورە لە ڕاستی و کۆمپامیاکانی سەر بە کۆمپانیای نۆکانن کە کارمەندێکی وەرگێڕ ١٢٠٠ دۆلار بۆ ١٥٠٠ دۆلار وەردەگرؿت لەکاتێکدا لە گرؿبەستی کۆمپانیای نۆکان و کۆمپانیای بیانیەکانی دەرهؿنانی نەوت بریتیە لە ٣٨٠٠ دۆلار بۆ هەر وەرگێڕێک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە