گە‌ورە‌ ئە‌فسە‌رێكی كورد لە‌ بە‌غداد درایە دادگا

Friday, 11/06/2021, 0:48

5351 بینراوە


بە‌پێی سە‌رچاوە‌یە‌ك لە‌ عە‌مید عە‌بدوڵلا لە‌ هۆبە‌ی هە‌واڵگری عێراقی لە‌ هە‌ولێر ئاشكرای كرد، كە‌ بە‌هۆی دزیی و پیسخۆری و ئاشكرابوونی دە‌یان کەیسی گە‌ورە‌ لەسەر کڕینی فرۆكە‌و چە‌ك و كە‌ل و پە‌ل و پێدواویستی فرۆكە‌ی سە‌ربازی جۆری كۆپتە‌ر، فە‌ریقی یە‌كە‌می خانە‌نشینكراو (ئە‌نوە‌ر حە‌مە‌دە‌مین ) ، پاش هە‌ڵماڵینی هە‌موو دۆسیە‌كان و ووردبینی و لێكۆلینە‌وە‌ لە‌لایە‌ن وە‌زارە‌تی بە‌رگری عیراقە‌وە‌، دە‌ستە‌ی نە‌زاهە‌ی عیراقی بە‌ لیكۆلینە‌وە‌یە‌كی وورد بۆ دۆسیە‌كان، كە‌ خۆی لە‌ (500) لاپە‌رە‌ داوە ‌و ، سێ لیژە‌ی سە‌ربازی و هە‌واڵگری و ئە‌منی قە‌ومی تیدا بە‌شداربوون،  زیاتر لە‌ (700) ملیۆن دۆلار بە‌ گشت ریككە‌وتن و سە‌فقە‌ سە‌ربازییە‌كان بە‌ لە‌ (13) ولات لە‌ كرینی چە‌ك و جبە‌خانە‌و مووشە‌ك و فرۆكە‌ی جۆراوجۆرو، پیدواویستی یە‌كانی فرۆكە‌خانە‌ سە‌ربازی یە‌كانی عیراق.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کە ئەم ئەفسەرە خانە‌نشینكراوە (ئە‌نوە‌ر حە‌مە‌دە‌مین) ئیستا ماڵە‌كە‌ی لە‌ شاری خە‌ونە‌كانە‌ لە‌ هە‌ولێرو، وازی لە یە‌كێتی هێناوە‌، چۆتە‌ ناو پارتی و بە‌ راوێژكاری مە‌سرور بارزانی بۆ كاروباری سە‌ربازی دە‌ستنیشان كراوە‌.

هێمن هە‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە