پەیامنێرێکی کوردستان 24 دەیەوێت واز بهێنێت، پاراستن دەست و قاچێکی دەشکێنێت

Friday, 06.11.2021, 6:41

5251 بینراوە


لاهوری شێخ جەنگیش هەموو بەرپرسێکی دەستڕۆیشتوو لە دەسەڵات و پارەی دزیی ئەویش خەریکی کردنەوەی کەناڵی تایبەت بە خۆیەتی، کە یەکێک لەو کەسانەی کە ئیستا کاری لەگەڵدا دەکات (هیوا جەمال)ە، (ئاراس ئه‌حمه‌د)یش کە په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستان 24 و هاوڕێی هیواجەمالە، ئەویش بڕیاردەدات کە بچێتە کەناڵەکەی لاهور شێخ جەنگی، بەو هۆیەوە پەیوەندی بە هیوا جەمالەوە دەکات، بە بیانووی ئەوەی کە کەناڵی کوردستان 24 غه‌در لە کارەنەدەکان دەکات و موچەیان پێنادات، بۆیە له‌ نووسینگه‌ تایبه‌تەکەی كه‌ناڵه‌ نوێكه‌ی لاهۆر، له‌گه‌ڵ هیوا جه‌مال كۆده‌بیته‌وه‌، تا واز له‌كه‌نالی كوردستان 24 بهێنیت، پاش ئاشكرابوونی له‌لایه‌ن په‌یامنێرێكی سیخور كه‌ناڵی كوردستان 24، به‌نێوی عه‌مار نه‌جمه‌دین، ئەو پەیوەندییە دەگەیەنرێت بە پاراستن، به‌رپرسانی پاراستن و كه‌ناڵی كوردستان 24، سیناریۆیه‌كی ترسناك دژی ئاراس ئه‌حمه‌د دادەڕێژن به‌وه‌ی به‌ ڕێگه‌ی كارمه‌ندێكی پاراستنه‌وه‌ كیلۆیەک تلیاك دەبەنە ماڵی ئاراسی په‌یامنیر له‌ شوقه‌كانی ئیسكانی هه‌ولێر، دواتر دژه‌ تیرۆی پارتی خۆیان ده‌ده‌ن بە سه‌ر ماڵی ئاراسدا، كیلۆ تلیاكه‌كه،‌ كه‌ خۆیان دایان ناوە ده‌یدۆزنه‌وه ‌
ئاراس له‌و رۆژه‌وه‌ بزركراوه‌، له‌ دژه‌ تیرۆری گشتی له‌ هه‌وڵیر، سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن ئاشکرای کرد، کە ئیستا ئەو کەسە له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه ‌و ئازارداندایە، پاراستن ده‌ست و قاچێكیان شكاندووە‌.
هەروەها به‌پێی سه‌رچاوه‌ك لە نێو كه‌ناڵی كوردستان 24 کە ئیستا به‌شێكه‌ له‌ ده‌زگای پاراستن، ئەو نهێنییەی درکاند، کە هه‌ركه‌س چووه‌ ناو كه‌ناڵی كوردستان 24، ئیتر ناتوانیت وازی لێ بهینیت، ئه‌گه‌ر ویستی وازبینیت، ئه‌وا كوشتن و بزركردن ده‌بیته‌ چاره‌نووسی. لیوا دلشاد یوسف جیگری به‌ریوه‌به‌ری دژه‌ تیرۆری گشتی، شایانی باسە سیناریۆی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

وێنەی سەرەکی: ئاراس و مه‌سعود بارزانی

حه‌مید سورچی