بۆ یەکەم جارە، کە ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت جاش بووم ..!

Friday, 23/07/2021, 22:37

7310 بینراوە


علی حسێن سورچی روونکردنەوەیەک دەدات

بەڕێزان مانگێک بەر لەئێستا بابەتێکمان بڵاو کردەوە کە علی حسێن سورچی پیاوێکی ناپاکە وەکو چەکدارێکی جاش لە کۆمەڵکوژی کەڵەکین دەوری ھەبووە، ھەتا کاتی ڕاپەڕینەکە ، خەڵکانێکی زۆر لە عشیرەتی سورچی و ئاگاداری ژیان و خەباتی جاشایەتی علی حسێن بوون، کە چۆن خۆی و باوکی پیاوی محمد ئاغای باتاس بووە ، دوای مردنی باوکی علی حسێن بۆتە ئامرسریە ، چەند کادرێکی خۆی لە مەکتەبی پەیوەندییەکان بابەتەکەی « کوردستان پۆست» بۆ کۆپی کردوە و پێیان داوە، چەند کەسێکی تر ئاگاداریان کردۆتەوە لە نووسینەکە، ئێمە ئاگادارین علی حسێن لەیەکەم ساتەوە ئاگاداری بابەتەکە بووە، چونکە چەند بەڕێزێک لە کۆمێنت بە بەڵگەوە باسی ناپاکی علی حسێن و باوکی و براکانی کردبوو، تەنانەت بەوەی چەند دڕندە بوون لەسەردەمی بەعس پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین، بۆ پارەو سەیارە خەڵکیان لە دەشتی ھەریر ڕووتانۆتەوە، بەوەی خاوەنی سەیارەیان خستۆتە ناو ئاوی قەندیلەوە ، لە لایەن علی حسێن و براکانی پەیوەندی ھەڕەشەی سڕینەوەی کۆمێنتیان لێکردوون و بەناچاری ھەندێکیان کۆمێنتەکانیان سڕیەوە ..!
دوای ئەوەی ئەوە هەواڵە دەنگ دانەوەی دەبێیت و بابەتی ناپاکی و جاشایەتی  علی حسێن ، کادیرەکانی پەیوەندیەکان کۆدەکاتەوە ڕاستیەک ئاشکرا دەکات دەڵێیت  بەڵی من جاش بووم، بەڵام نوێنەری مەسعود بارزانی بووم ، واتە مەسعود بارزانی و پارتی لە سەردەمی شاخەوە پەیوەندیان بە بەعسەوە هەبووە  و نوێنەریان ھەبووە ، ئێمە خەڵکی کوردستان بۆ مێژوو ئاگادار ئەکینەوە، هەروەک چۆن گومانمان نیە لە جاشایەتی علی حسێن و باوکی و براکانی ھیچ گومانێکی ترمان نییە لەوەی، کە بەڵێ ڕاست ئەکات ئەم جاشانە نوێنەری مەسعود بارزانی و پارتیی بووە، بۆیە وەک ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و ڕاستی دروستی بابەتەکە، وەکو پەیامنێرێکی کوردستانپۆست بەپێویستم زانی ئەم ڕون کردنەوە ھەم بۆ مێژوو ھەم بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاو بکەینەوە.

پەیامنێرێکی تایبەت لە نێو دەزگای پاراستن لە هەولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە