بافڵی کوڕی تالەبانی وا دەزانێت سیاسەتکردن درۆکردنە بەدەم حەشیشەخواردنەوە

Sunday, 12/12/2021, 14:54

4386 بینراوە


شەوی هێرشەکەی خدرجیجە لە سنووری مەخمور کە سێ کوری بنەماڵەیەك و چەند پێشمەرگەیەك شەهید بوون، بافڵ تالەبانی تەلەفۆنی بۆ حاکم سابیر اسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچوغی یەکێتی کردووە و پێی گوتووە لە ماوەی چەند سەعاتێكدا هێزی دژەتێرۆر دەنێرمە لاتان، حاکم سابیریش ڕێك ئەو قسەیە بڵاو دەکاتەوە و دژە تێرۆریش نانێرێت و دەڵێن فشەی ڕادیۆ بوو.
هەروەها چەند رۆژێکی دوای ئەوە، کە چەند پێشمەرگەیەك شەهید بوون لە سنووری پردێ،  دیسان بافڵ تەلەفۆن بۆ لیوا مام سیامەندە سوور دەکات و پێی دەڵێت هەر بنەماڵەی شەهیدێك بڕی چوار هەزار دۆلاری بۆ دەنێرێت، بەڵام دواتر دووبارە بافڵ پەشیمان دەبێتەوە و بڕە پارەکە نانێرێت.
ئەم دوو رووداوە کورتە ئەوەی هێنایەوە بیرم، کە کاتی خۆی بەرهەم ساڵح باسی جەلال تالەبانی دەکات، دەڵێت من پەروەردەی دەستی مام جەلالم، مام جەلال منی وا پەروەردە کردبێت، ئاخۆ کوڕەکانی خۆی چۆن پەروەردە کردبێت!
لە راستییدا کاتێک من ئەم چەند دێڕە دەنووسم شەرم لەو مێژووە دەکەم، کە ئەم هەتیومچانە هاتوونەتە ناو سیاسەتەوە و یاری بە چارەنووسی میللەتیك دەکەن، قێزم دێتەوە کە ناوی بەرهەم و پاڤێل و قوباد و ئەم هەموو سەرەسەرییانە دەبیستم و دەخوێنمەوە. جا کامیان هەیە پیاو قێزی لێنەکاتەوە، ئەوە واز لە بنەماڵەی بارزانی بهێنە،  کە دەڵێیت هەموویان لە ناو زێرابدا هاتوونەتە دەرێ، لە هەموو شتێکدا بۆگەنیان کردووە و بۆنیان لێدێت. باسی مەلا بەختیار و  شێخ جەعفەر و  ئەم هەموو نێرەکەرەی یەکێتیی ناکەین، کە چ کارەسات و نەهامەتییەکیان بۆ کورد هێناوە، هەموویان عەقڵیان لەناو گەڵیان و ناوگەڵیان بە دەستیانەوە و دەستیان بە پارەی دزرا و  پارە بۆ رابواردن و بێنامووسی و سەرسەرێتیی و خوێڕێتی بەکار دەهێنن، هیچیان بۆ ئەو میللەتە نەهێشتۆتەوە، کە کەمێک پشویەک بدات و بحەسێتەوە. ئەمانە نەک تەنیا وێنەکانیان هەقە هەر بە بینینیان سەرو یەک هۆقە تف لە چارەیان بکرێت.
پاڤێل کە کوڕی جەلال تالەبانییە، پێتان وانەبێت ئەم  جەلالە لە کوڕەکەی باشتر بووبێت، ئەگەر باشتر بووبێت ئەوا لە دەرمانخواردن و حەشیشدا جیاواترە، و لە سیاسەتت و درۆ و ساختەچێتیدا پاڤێلی فێرکردووە کە سیاسەت واتە درۆکردن و شەرمنەکردن. جەلال تالەبانی باوکی  کە سیاسەتی دەکرد،  کەمێک شارەزا بوو، ئەو خوێندبووی چەند ساڵ ئەزمونی هەبوو، هەرچەندە هەمووی بە خیانەت و ناپیاوی بردبووە سەر، بەڵام ئەم پاڤێلە هەر نەیکردبێت، بەرەداوم خەریکی خواردنی دەرمانە، ئاگای لە خۆی نییە، قسەی هەلەق و بەلەق  دەکات، ئەوەی کە دەیڵێت  پاش کاتژمێرێک لە بیری نەماوە چی وتووە، سەروسەکوتی لە کەسێکی تەواو ناچێت، لەو شێتانە دەچێت کە لە شێتخانە هاتبێتە دەرەوە و لە شەقامەکاندا وەل بووبێت. توخوا کورد میللەتە، ئەم هەموو سوکایەتییە قبوڵ دەکات و چارەنووسی دەداتە دەست شەلاتییەکی سەرخۆشی  بێئاگا؟! با واز لە یەکتێیەکان بهێنین، کە یەک پیاوی تێدا نەماوە، هەموویان پیاوی کارتوونی و فەلن.
لە کۆتاییدا با هەموومان دروشممان ببێتە ئەوەی بڵێین:
 یەکێتی بۆ ناو زێراب و سەری بەرپرسەکان بۆ ناو زبڵدان.

کورە شەهیدێكی یەکێتی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە