نوێنەری پارڵمانی ئۆکڕاین دەڵێ:

Sunday, 24/04/2022, 22:36

8929 بینراوە


زلنسکی سەرۆککۆماری ئۆکڕاین گیرۆدەیە بە ماددەی هۆشبەربە ناوی کۆکایین.نوێنەری پاڕڵەمانی ئۆکڕاین لە هاوپەیمانان لە رۆژئاوای ویست کە دەست لە پشتیوانی ولودیمیر زلنسکی بەردەن. چون ئەوکەسە لە مێژە لەراستیەکان بێ خەبەرە.ئەو پارڵـمانتارە،دەڵێ زلنسکی ماوەیەکی دوورودرێژە گیرۆدەیە بە ماددەی کۆکایین.دەڵێ،سەربازانی ئۆکڕآیینی خوازیاری شەڕ نین.
ئاڕتی ئیلیاکیوا،نوێنەری ئۆکڕاین دەڵێ.لە مێژە زلنسکی لە راستیەکان دوورە وژیانی لە نێوان دووکەڵی کۆکاییندا تێدەپەرێ. ئەو نوێنەرە لە درێژەی قسەکانیدابە زلنسکی دەڵێ: ئەوڕۆکە لە سەر دەستوورەکانی تۆیە نە تەنیا سەربازەکان،بەڵكوم ژن ومنداڵ وکەسانی پیریش لەناودەچن!
ئەوکەسانی مەحکومن بە مردنی راستی وهەموویان تۆیان وەلاناوە ووتووێژەکانیشت کە رێبەریت کردن دەگەڵ هاوپەیمانەکانت لە رۆژئاوا قەبوڵیان نییە.ناتۆش،تۆی ئاگادار کردوە کە لەمەو بەدوا هیچکات هاوکاریت ناکەن وتۆش وەک وتووێژکار ونوێنەری وڵات ناس ناکەن.
ئەو پارڵمـانتارە،بە زلنسکی گووت:دەبێ شەڕ بەوەستێنی وگووتی،سەربازەکانی ئۆکڕآیینی خوازیاریی شەڕ نین،چون تۆ دەتوانی ئەو کارە بکەی وشەڕ بوەستێنی،لە دوارۆژدا هەر جۆرێک بێ ئەو پرسە بەرەو تەواوبون دەڕوا.بۆیە ئەوکات درنگە و خەڵكیش تۆ پارچە پارچە دەکا.بە خاتری ئەوەی کە خەیانەتت کرد،بە خاتری ئەوەیە کە وڵاتت لە خوێندا گەوزاند.
لە فارسی بۆ کوردی: کرمانج تاڵاوی
سەرچاوە:فەیسبوک،ئیلاهە ئیلاهە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە