دۆخێکی مەترسیدار بەڕێوەیە

Saturday, 30/04/2022, 18:49

9066 بینراوە


هەمووکەناڵە ڕاگەیاندنەکان بەتایبەت ئەوانەی سەربەدەسەڵات بەفەرمی و سێبەریانەوە باس لەوەدەکەن کەدۆخێکی نەخوازراو و مەترسیدار بەڕێوەیە، هەموویان لەهەواڵەکانیاندا خەریکی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێن.
باچاوێک بەڕەوشی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگێڕین ئاخۆ لەدوای ڕوخانی ڕژێمیەکەی سەدام لە ساڵی 2003 چی گۆڕاوە؟ ئایا تورکیا هەر تورکیاکەی ئۆردۆگان نییە؟ ئێران هەر ئێرانەکەی جمهوری ئیسلامی نییە؟ سعودیە هەر سعودیەکەی ئالسعود نییە؟ سوریا هەر سوریاکەی بەشار نییە؟ ئوردون هەر ئوردنەکەی مەلیک عەبدوڵڵا نییە؟ کوەیت هەرکوەیتەکەی ئالجەبر و ئیمارات هەر ئیماراتەکەی ئالنەهیان و قەتەر هەر قەتەرەکەی ئالحەمەد نییە؟ ئیسرائیل وڵاتی زایۆنیستەکان و کەرتی خۆرئاوا بەدەست فەتح و غەززەش بەدەست حەماسەوەنییە؟ عێراق و لوبنانیش هەر دو وڵاتە بێ خاوەن و فرەخاوەنەکەنین؟ هەرێمی کوردستانیش لە 1991 وە هەر هەرێمەکەی پارتی و یەکێتی نییە؟
با وازلە حاڵ و گوزەرانی وڵاتانی ناوچەکەبهێنین، ئایا لەماوەی ئەم 30 ساڵەی ئێوە فەرمانڕەوای ئەم هەرێمەن ڕەوش و گوزەرانی ئێوە ڕۆژبەڕۆژ باشتر و ڕەوش و حاڵ و گوزەرانی میللەتیش ڕۆژبەڕۆژ خراپتر نەبووە؟ 
بۆیە من پێم باشە بۆلەمەودوا لەهەواڵەکانەوە بڵێن بەهۆی ئەو بارە نالەبارە خولقاندومانە حاڵ و گوزەرانی میللەت ڕۆژبەڕۆژ خراپتردەبێت.
ئەو ئاوەلێڵەی ئێوەباسی دەکەن تەنیا بۆئەوەیە کەئێوە ڕاوی خۆتان ئەنجام بدەن، ئەگەر هەموو میللەتیش بکەوێتە ناوتۆڕەکەتانەوە بەلاتانەوە ئاساییە، ئەوە دۆخى میللەتە نالەبارە نەک هى ئێوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە