د. حسێن عەلی غالب

https://www.facebook.com/babanspp
ئەکادیمی و نووسەری بەریتانی


تاقیکردنەوەی پیشەیی

Thursday, 29/12/2022, 17:12

5604 بینراوە


لە خوێندنی دەرمانناسی گەڕاوەتەوە ، دڵخۆش بوو بەوەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆیەکی ڕووسیا بەدەستهێناوە، بەپێی ئەوەی باوکی پێی وتم ، چووم بۆ پیرۆزبایی و هاوبەشی لەگەڵ بنەماڵەکەی بە بۆنەی دەرچوون و گەڕانەوەی بۆ نیشتمان.
دەستم کرد بە قسەکردن لەگەڵ "دەرچووەکە" و بۆم دەرکەوت کە ئینگلیزیەکەی زۆر لاوازە ، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە کێشە نییە، چونکە زمانی خوێندن لە زانکۆکانی ڕووسیا ڕووسییە و کەمێک ئینگلیزییە ،پاشان پرسیارم لێکرد دەربارەی دەرمانی تایبەت بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن، بینیم خۆی لە پرسیارەکەم دەدزێتەوە و لێرە و لەوێ دەسوڕێتەوە ، دوای ئەوەی لە باوکی پرسیم ئایا دەرمانخانەیەکی بۆ دەکاتەوە یان لە وەزارەتی تەندروستی کار دەکات، باوکی وەڵامی دامەوە کە بڕوانامەکە بە دیوارەوە هەڵدەواسرێت و کوڕەکەی لە بواری بەڵێندەرایەتیدا لەگەڵیدا کاردەکات..!!
پرسیارەکەم ئەوەیە کوڕی هاوڕێکەم بڕوانامەکەی بە دیوارەوە هەڵواسیوە و لەگەڵ باوکی کار دەکات ، بەڵام ئەی دەرچووە تازەکان کە دەرچوون و هیچ نازانن لە بواری پسپۆڕییەکەیان..؟؟
دەزگا حکومیەکان لە زۆربەی وڵاتەکانمان تەنها گرنگی بە دانپێدانانی بڕوانامەکە و دانانی مۆری لەسەرە ، وە دواتر خاوەن بڕوانامەکە مافی ئەوەی هەیە هەرچی بیەوێت بیکات ، لەبیرمە لە ڕابردوودا وەزارەت هاوشانی سەندیکا تایبەتمەندەکان تاقیکردنەوەی پیشەیی بە سەرپەرشتی ئەکادیمییەکان ئەنجام دەدا تەنها چەند کەسێک لەو تاقیکردنەوانە دەردەچن، و لەوانەیە لەسەدا سی زیاتر نەبن ، سەبارەت بە باقیەکەی تریش مافی خۆیانە تەنها سێ جار تاقیکردنەوەکە دووبارە بکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە