دەوڵەت و پەرلەمانی یاسایی یان کارتۆنی

Sunday, 02/04/2023, 16:41

3542 بینراوە


ناکرێ لەم سەردەەمەی زانست و چاوکرانەوەو ئینتەنێت و میدیای ئازاد، وەک نابینایەک و لەهۆش چوو و دەروێشێک هەلسوکەوت بکەین، هاڵسەنگاندنێکی زانستی پێویسە بۆ قسەی قونسڵی ئەمەریکا لە هەولێر کە دەوڵەتەکەی پارتی و یەکیەتی بە کارتۆنی ناوبرد.
ئەمەریکا وەک زلهێز و بریاردەرێکی سیاسی بۆ هەموو دنیا، هەزاران چاوساغی سیاسی و میدیایی هەیە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و دەربڕینی سیاسەتی خۆی.
کاتێک رۆژنامەیەک یان گۆڤارێکی ئەمەریکی بابەتێکی سیاسی ئابووری دەنوسێ، دەزانێ بابەتەکە دەبێتە جێگای سەرنج لەلایەن کۆنگرۆس و مەجلیسی سەنای ئەمەریکاو دەوڵەتی ئەمەریکا، کاتێک کونسڵی ئەمەریکا لە هەولێر بابەتی ئەو گۆڤارەی بە گوێی کوردەکان دادا، ویستی کوردەکە بەخەبەر بێت و هیچی تر دوای کڵاوی بابردوی پارتی و یەکیەتی نەکەون، لێرەدا دوارۆژی کورد خراوەتە ژێر دەستی خۆی، کە ئایا کورد هەر وەک ساڵانی پێشوو بەدوای کڵاوی بابردوو دەکەون یان بە خەبەر دێن.
ئەو گۆڤارە کە دەوڵەتەکەی پارتی و یەکیەتی بە کارتۆنی ناو بردوە، لەبەر ئەوە بوو کە دەوڵەتەکەیان شەرعیەتێکی یاسایی نێو نەتەوەیی نیەو هیچ دەوڵەتێک لەدنیا بە شێوەیەکی یاسایی دانی بە دەوڵەتەکەی بارزانی و جەلال تاڵەبانیدا نەناوە، ئەوەش خۆی لە خۆی دا ئەوە نیشان دەدات کە دەوڵەتێکی کارتۆنی پڕ لە دزو گەندەڵیە.
ئێمە کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٩١ پڕۆژەی نەوتی کوردستان و پڕۆژەی ویلایەتی موصڵمان دارشت، لەپێشەوە لەگەڵ دۆستە ئەمەریکی و بەریتانی و سویسریەکانمان، گەراین بەدوای بەڵگەنانە یاسایەکانی سەرەتای دروستبوونی عێراق لە دوای شەری جیهانی یەکەم، بەڵگەکانی ناو ئەرکیفی عەسبەتوالامم وای نیشان داوە ئەگەر دەوڵەتی عێراقی مافی کوردەکان پێشێل بکات، کوردەکان مافی سەربەخۆییان هەیە، ئەو بەڵگانە هەموو کرانە کڵێشەو ناردمان بۆ هەموو دەوڵەتان و منیش زیاتر لە پەنجا کڵێشەم لەگەڵ خۆم بردەوەو لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای نەوتەکە دامانە کاک مەسعود بارزانی و مام جەلال و کاک رەسول مانەندو کاک حەمەی حاجی مەحمود و مامۆستانی زانکۆ و ئەندازیاران و هەندێ کەسایەتی تر وەک مەلای دەڵگەی قەڵادزە کە ئەو کاتە سەرۆکی زانایانی ئیسلامی بوو.
لەبەر ئەوەی ئێمە بە چوارچێوەیەکی یاسایی نێونەتەوەیی پڕۆژەکانمان بە دنیا ناساند، یەکێک لەدۆستە ئەمەریایەکانم نامەیەکی دوو لاپەڕەیی بەناوی ئەمەریکا بۆ کۆمپانیای ئۆکسدەنتەڵی ئەمەریکا نوسی و چرای سەوزی ئەمەریکای هەڵکرد بۆ دەستبەکار بوونی لەگەڵ ئێمە، کە ئەوە بەشی کۆتایی نامەکەیە، کە دەڵێ: واشنتۆن دەوڵەت و پەرلەمانی کوردستای قبوڵ نیە، ئەوەی دەیەوێت، کەسێکی بێ لایەن لەسەرووی هەموو شتێک بێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەردار پشدەری دەست نیشان کراوە.
ئێمە کۆپی ئەو نامەمان لە دوای هەڵبژاردنەکەی ١٩٩٢ لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای ئۆکسدنتەلی نەوتی بردەوە بردەوە کوردستان و دامانە کاک مەسعودو مام جەلال مامۆستایانی زانکۆ، بڵاومان کردەوە.
کاتێک سەردانی کاک فواد مەعسومی یەکەم سەرۆک وەزیرمان کرد لەگەڵ مەلای دەڵگەیی و ئەندازیار باسل و ئەندازیار محەمەد پشدەری و مامۆستا جەبار صادقی زانکۆ و داوای هاوکاریم لێکرد لەسەر بنەمای ئەو نامەی مام جەلال بۆی نوسیبوو بۆ پشتیوانیوانی من، کاک فواد، بایەخی بە داواکەی من نەداو گوتی ئێمە دەوڵەتین و خۆمان نەوتی خۆمان دەردێنین، پێم گووت تۆ دەوڵەت نی چونکە هیچ جێگایەک باوەری بە دەوڵەتەکەت نەهێناوە، بەمانای تۆ دوڵەتێکی (کارتۆنی)، بەڵام هەر سور بوو لەسەر ملهوری خۆی و پێم گووت: ناساندنی دەوڵەت و پەرلەمانەکەتان، پەیوەستە بە پڕۆژەکانی من، بەڵام وەک جەوهەر نامیقی سەرۆک پەرلەمان، هەر سوور بوون لە سەر ملهۆری خۆیان ژیان لە ناو کارتۆنی بەتاڵدا.
وا سی ساڵ بەسەر ئەو ملهوریەیان بێمنەت لەیاسای نێونەتەوەیی نەتەوەی کورد، بارانی سیاسی بەسەر کارتۆنەکەیاندا داباری و هەمووشمان دەزانین، کارتۆن لەبەر باران دەتڵیسێتەوەو پوچ دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە