کاتێک پێنوسێک کوێرەڕێ دەخولقێنێ!

Wednesday, 05/04/2023, 15:44

7858 بینراوە


باشووری کوردستان وەها وێران بووە کە شکست وسەرکەوتن وەکویەک دەکەونە دوولای ترازوویەک.بەو واتایە مرۆڤ نازانێ شکستی پێ سەرکەوتن بێ یا سەرکەوتن وەک شکست بنرخێنێ. لە چەند رۆژی رابوردوودا لە ژێر ئاڵای عێڕاق لە لایەن بنەماڵەی بارزانییەوە شکست و ئابڕووچوونێکی دیکە کەوتە سەر ملی نەتەوەکەمان لەو بەشە لە وڵات. ئەویش رادەستکردنەوەی نەفتی کوردستان بوو بە دەسەڵاتدارانی بەغدا. لەوەش سەیرتر بەرپرسانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی دەڵێن، ئەورێککەوتنە لەسەر نەفت سەرکەوتنی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستان بووە و کەس مافی نییە لێی خاوەن دەرکەوێ! ئەوەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە ئاست کورد لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش کردوویانە بۆ هەرکەس ئاشکرایە. ژیاننامەی ئەو دووبنەماڵەیە بە خەیانەت سواغ دراوە و وازوو پاک نابێتەوە.

ئەرکی رووناکبیرچییە؟

تاکی رووناکبیر هیچکات پەنا ناباتە سەر بابەتێک کە پێی وایە سەتا کە سەت جێگای متمانە و باوەڕە. رووناکبیریش مرۆڤە و دەبێ پرسیارلەخۆی و لە دەوربەری بکا لەناو کۆمەڵگادا. هۆیەکەش روونە بۆئەوەی داییم حازریی ئەوەی هەبێ کە ئاڵوگۆڕەکان قەبوڵ بکا و وەریان بگرێ. هزر و ڕامانی کەسایەتی رووناکبیر لە حاڵی ئاڵوگۆڕدایە وهیچکات قەتیس بە قەتیسیی نامێنەتەوە.
یەکێک لە ئەرکەکانی رووناکبیر و نووسەر و شاعیرئەوەیە کە کۆمەڵگا ئاشنا بکا بە مافەکانیان و ئاستی هوشیاریی خەڵک لە ناساندنی مافەکانیان کە بەرز رابگێرێ. بە واتایەکی دیکە دواڕۆژێکی نوێ وگەشاوە دەخاتە سەر لاپەڕەکانی مێژووی رووناکبیریی.
لە چەند رۆژی رابردوودا کەسێک بە ناوی حەمەسەعێد حەسەن، لە سەر رادەستکردنەوەی شەرمنانەی نەفت لە لایان بنەماڵەی بارزانیەوە، بێ رێزیەکی مەترسیداری بە گەلی کورد کردوە. کە گۆیا هەر کوردێک رازی بێ  نەفتی کوردستان بدرێ بە بەغدا دەبێ سووک بنرخێندرێ.
ئەو پێنووس گڵاوە ئەگەر هەڵە نەبم  پاسپۆڕتی یەکێک لە وڵاتانی ئیسکاندیناوی دەگیرفانیدایە. ساڵانی رابوردووتا دیداری دەگەڵ نیچیروان بارزانی نەکردبوو بە کەسێکی رەخنەگر دەناسرا، بەڵام کاتێک بۆنی دۆلاری بنەماڵەی بارزانی پێ گەیشت، وێنەی کۆیلەیەکی بیستوچوار عەیار دەستی دایە پێنووسێکی نوێ بۆ پێداهەڵاگووتن بە بنەماڵەی بارزانی بەتایبەت بە مەلامستەفای باوکیان.
بەداخەوە لە باشووری کوردستان تاقمێک رووناکبیر و نووسەر وەک زوڕناژەنی دەسەڵات ئاسۆیەکی تاریک ونامۆ دەخەنە بەر کۆمەڵگا تا دەسەڵات ئاوڕیان لێبداتەوە. ئەو ناکەسانە ژیان دەکەنە تاریکستانێک بۆ ئەوەی دەسەڵات زیاتر درێژە بە دزی و کوشتنی مرۆڤەکان بدا. بە وەرگرتنی پارە دەنووسن وبیر دەکەنەوە، تا خوڵقهێنەری تڕاژیدیایەک بن بۆ ژیانی شەخسیی خۆیان. حەمەسەعید حەسەن یەکێکە لەو کۆیلانە کە پشتی لە نەتەوەکەی کردوە و رووی کردۆتە  بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی.

بڕوانە کۆمێنتەکانی ئەو پەیجە کە چ هەڵسەنگاندنێک بۆ ئەو دوو کەسە (حەمەسەعید حەسەن و هەڵکەوت زاهیر) دەکەن و چیان پێ دەگوترێت:
https://www.facebook.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە