سەرەتای داڕوخانی ئیمپڕاتۆریەتی ئەمریکا و دۆلار.

Tuesday, 11/04/2023, 18:59

9969 بینراوە


لەوەتەی ئەمریکا دروست بوە هەمیشە لە جەنگدا بوە و بە جەنگ توانیویەتی زەوی ئەمریکا لە هندیەسورەکان داگیر بکات..

ئەمریکا جودا لە وڵاتانەکانی تر لە ماوەی کەمتر لە ٣٠٠ ساڵ توانی دەسەڵاتێکی بەرفراوان بۆ خۆی دابین بکات لە سەرتاسەری زەویدا.

لە پاش ئەوەی ئەمریکا لە ساڵانی حەفتاکاندا بڕیاری دا چی دی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ئاڵتون نەبێت ، لەبەرامبەردا لەگەڵ سعودیە ڕێک کەوتن وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت کە سعودیە نەوت تەنها بە دۆلار بفرۆشێت.. ئەمەش وای کرد دۆلار ببێتە پێشەنگی دراوەکان لە جیهاندا.

ئەمریکا چەند دۆلاری چاپ کردوە لە حەفتاکانەوە تا ساڵی ٢٠١٩، لە ٢٠١٩ تا ٢٠٢١ دوو هێندەی چاپ کردوە.. سەد دۆلاری ئەمریکی نزیکەی ١٢ سێنتی دۆلارێکی تێ دەچێت بۆ ئەمریکا، بەڵام ئەوان بە نرخی سەد دۆلار دەیخەنە بازاڕەوە بێ ئەوەی هیچ وڵات و لایەنێک دەنگی لێ بەرز ببێتەوە.

کاتێک پوتین بوە ئەندامی فۆرمی ئابوری جیهان ئاگاداری تەواوی پلانەکانی کۆمەڵی کەباڵ و ماسۆنیەکان بوو، بۆیە پێش وەختە لەگەڵ چین کەوتنە کڕینی ئاڵتونێکی زۆر..

کاتێک کەباڵ ویستی پلانی کەمکردنەوەی مرۆڤ و دروستکردنی جیهانێکی تازە بەرپا بکات ، کۆمەڵێک شت هەبو کە حسابیان بۆ نەکردبو، یەکێک لەو شتانە ئەوە بوو کە تەواوی دانیشتوانی سەر زەوی ڤاکسین وەرنەگرێت، چونکە ئەوان وایان دەزانی لە ڕێگای ترسەوە دەتوانن زەوی کۆنترۆڵ بکەن..

پاشان هەستان بە گەرم کردنی جەنگ لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا، لەبەرامبەر هێرشەکانی ڕوسیا بۆ ەر ئۆکرانیا هەستان بە بلۆککدنی پارەی ڕوسی لە ئەمریکاو ئەوروپا، پاشان هەستان بە بلۆک کردنی ڕوسیا لە سیستمی سویفت کە ڕوسیا چیدی نەتوانێت کڕین وفرۆشتن بکات لە ڕێگای بانکەکانەوە.
ئەوەی ئەمریکاو کۆمەڵی کەباڵ نەیندەزانی ئەوە بوو پوتین و چین ئاڵتونێکی زۆریان کڕیبو لە ساڵەکانی ٢٠١٢ تا ئێمڕۆ..پاشان چین و ڕوسیا  سیستمکی هاوشێوەی سوفتینا دروست کرد ئەمەش وای کرد کە پێویستیان بە ئەمریکاو بانکی ئەمریکی نەبێت بۆ ئاڵوگۆڕو مامەڵە کردن..

ئەمریکا و کۆمەڵی کەباڵ هەمیشە لە ڕێگای ترس و چاو سورکردنەوەوە حوکمیان کردوە.. هیچ سەرۆکێک دانەنراوە بێ پرسی ئەمریکا ، لە کاتێکیشدا ئەو سەرۆکەی بە قسەی نەکردبێتن  ئەوا بە بەهانەیەک ئەو وڵاتەیان تەفروتونا کردوە، یان بە ناوی دیموکراسی یان بە ناوی مافی مرۆڤ دەکەوتنە وێزەی وڵاتان.

خودی ئەمریکا نزیکەی ٣٦٥ بنکەی سەربازی هەیە لە دەرەوەی وڵاتی خۆ ئەمەش ڕێژەیەکی  زۆر زۆرە و بوجەیەکی زەبەلاحی دەوێت، کاتێک سعودیە یان ڕوسیا یان چین نایانەوێت بە دۆلار مامەڵە بکەن ئەمە تەنها زەرەری نیە بۆ ناوەوەی ئەمریکا بەڵکو بۆ دەرەوەی ئەمریکاش هەمان کاردانەوەی دەبێت.

مێژو دوبارە دەبێتەوە، کاتی خۆی ئیمپراتۆریەتی ڕۆم وا گەورە بوو سێ هێدەی وڵاتی خۆیان سوپایان لە دەرەوەی وڵات هەبو، ئەمەش وای کرد پارەی زیو تەزویر بکەن تا بتوانن خەرجی سوپاکەیان دابین بکەن، هاتن پارەی زیویان هێنا لە بری ئەوەی١٠٠٪  زیوی تێ بکەن ڕێژەکەیان کردە ٥٣٪ ئەمەش وای کرد ئابوری ڕۆم دابەزێت و لە کۆتاییدا ڕۆم نەیتوانی دەسەڵاتەکانی خۆی لە دەرەوەی ڕۆم بپارێزێت بۆیە ئیمپراتۆریەتی ڕۆم هاتە کۆتایی..

ئێستا ئەمریکا بە هەمان ڕێچکەی ڕۆمدا تێدەپەڕێت،  سوپایەکی بێ شوماری بڵاوە پێ کردوە ئابوری لە ژێر سفرەوەیە و دەیەوێت کۆنترۆڵی دونیا بکات.

بە خۆشحاڵیەوە ڕوسیاو چین لە ساڵی ٢٠٠٨ وە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەمڕۆ و بۆ داڕمانی دۆلار.. چونکە زۆرینەوەی وڵاتان کانزاو کاڵاو خۆراک دەفرۆشن بە ئەمریکا لە بەرامبەردا تەنها وەرەقەیەکی چاپکراوی سەوز وەردەگرن کە هیچ بەهایەکی نیە..

ئەمریکا نیازی بو دەسەڵاتی سەر زەوی بگرێتە دەستو  یەک جیهان دروست بکات بە یەک پارەی دیجیتاڵ کە هیچ بەهایەکی نیە  و یەک سوپای داپڵۆسێنەر لەگەڵ یەک دین ئەویش دینی ماسۆنیە.

بە خۆشحاڵیەوە کۆمەڵێک وڵاتو سەرکردە لە کاتی جێ بە جێ کردنی ئەم پلانەدا بە ئاگا هاتون و ئەمە ئاگاییە وا دەکات خۆری ئەمریکا بەرەو ئاوابون بڕوات..

ئەمریکا لە ماوەی دوو ساڵی ڕاردودا محاولەی کرد ئەفریقا کۆنترۆڵ بکات و ٦٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد، بۆ مافی مرۆڤ، بۆ جێندەر و هۆمۆکان.. لەبەرامبەردا چین چوە لای سەرکردەکانی ئەفریقاو بەڵێنی پێدان سوپایەکیان بۆ دروست بکات کە بتوانن پارێزگاری لە خۆیان بکەن، ڕوسیا ٢٠ ملیار دۆلار قەرزی ڕوسیای لەسەر ئەفریقا هەڵگرت..ئەم دوو هەنگاوە وای کرد سەرکردە ئەفریقیەکان ڕوو لە چین و ڕوسیا بکەن..واتە ئەمریکا پێگەی خۆی لە ئەفریقاش لەدەست داوە..

دۆلاری ئەمریکیش بەهەمان شێوەی ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا دێتە کۆتایی و پارەی دیجیتاڵی ئەمریکا جێگای دۆلار ناگرێتەوە..

ئەگەر دۆلار بکەوێت ئابوری زۆرینەی وڵاتانی جیهان دەکەوێت، ئابوری هەر وڵاتێک بەند کرابێت بە دۆلارەوە ئابوری ئەو وڵاتانە دادەڕمێت.. کێشەی دۆلار تەنها لە ئەمریکا نابێت بەڵک و تەواوی دونیا دەگرێتەوە، هۆکارەکەش ئەوەیە دۆلاری ئەمریکی چەندی لێ چاپ کراوە ٧٥٪ ئەو دۆلارە لە دەرەوەی ئەمریکا مامەڵەی پێوە دەکرێت..واتە جگە لە ئەمریکا ئەوانەی دۆلاریان هەیە لە دەرەوەی وڵات ئەوانیش زەرەرمەند دەبن.

ئەمریکا بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێت هەمیشە خەریکی بڵاو کردنەوەی ترسە، لە حەفتاکان ترسی کۆمنیست هەبو، لە کۆتایی نەوەدەکان بوو بە ترسی گەرم بونی زەوی، لە دوای دوو هەزار بو بە ترسی لە ئیسلامی سیاسی.. لە دوای ٢٠١٩ بو بە ترسی ڤایرۆس و ئێستا بوە بە ترسی نایترۆجین.

ئێستا خەڵکانێکی زۆر بەئاگا هاتون و کۆمەڵی کەباڵ توشی هستریا بون، دۆناڵد ترامپ یەکێکە لە هەڵبژێردراوەکانی دژە کەباڵ کە دەیەوێت کەباڵ و ماسۆنیەکا و ئیلومینای لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکێشێت...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە