ئایا پەکەکە تیرۆریستە؟

Tuesday, 11/04/2023, 20:23

8078 بینراوە


 ڕێکخراوی طالیبان دوای ئەوەی گورزی تیرۆیان لەگەڵ ئەلقاعیدە لە ئەمریکا وەشاند لە یانزەی  سێپتێمبەری دوو هەزار و یەك کەوتە هەمان سەنگەر دژ بە ئەمریکا و ناتۆ، بەمەش جەنگێك بەرپا کرا بەناوی جەنگ دژ بە تیرۆر.. بەرەیەکیان ئەمریکا و ناتۆ و چەندین ووڵاتانی جیهان و بەرەکەی تریش بن لادن و مەلا عومەر و دواتر زەواهیری و زەرقاوی و ئەبو بەکر بەغدادی. ئەم جەنگە تا ساڵی 2022 بەردەوام بوو لە کۆتاییدا ئەمریکا ئەفغانستانی بۆ طالیبان جێهێشت . لە م پرۆسەیەدا جگە لەوەی بە هەزارەها قوربانی درا کەچی سوپایەکی زەبەلاحیان بۆ طالیبان جێهێشت، ئەمە سەرباری ئەوەی ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکا واژوو کرد کە لە داهاتوودا نابنە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا، ئەمریکاش بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری دا کە ساڵانە ٥ ملیار دۆلار بدا بە طالیبان.
ڕێکخراوی فەتح دوای چەندین ساڵ لە کاری تیرۆر و فڕۆکە فڕاندن و کوشتنی خەڵکی سڤیل لە ڕێگای تەقانەوە و گرتنە ڕێی کاری تێکدەرانە دژ بە بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل ، دواتر بەناچاری فەلەستین لەتەك ئیسرائیل وەك دوو دەوڵەت دانیان پێداناو لە تەلاری ئەنجومەنی نێو دەوڵەتی کورسی و ئاڵای خۆیان چەسپاند . کەم نەبوون لەو ووڵاتانەی هەرچی ڕێکخراوێکی سەر بە فەلەستین بە تیرۆریست نەزانن و لەهەر کۆڕ و کۆبەستێکدا بەردەوام دژیان وەستان و لەزۆربەی کاتەکاندا سەرکۆنە کران و پەراوێز خران، کەچی لە کۆتاییدا ئەو خوێندنەوە و تێڕامانانە سەراپا گۆڕان و لە شەو و ڕۆژێکدا لە تیرۆریستەوە گۆڕان بۆ دەوڵەت.
زۆر ڕێکخراوی بەناو تیرۆریستی تر هەن کە دواتر توانیان بگەنە دەسەڵات و بەناچاری جیهان خۆیان لە مێژوەکانیان دزیەیەو کەوتنە مامەڵەکردن لەگەڵیان و ڕابردویان نەك هەر لەیاد کران بەڵکە ناو و بەرگی نوێیان لەبەردا کردن .. بۆ نمونە ڕێکخراوی (IRA) لە ئیرلەندای باکوور، ڕێکخراوی تامیل لە سیریلانکا، ڕێکخراوی (ELN) لە کۆڵۆمبیا و چەندینی تر،، ئەمانە هەمویان لەڕێگای هێز و زمانی چەکەوە توانیان بگەنە ئامانجەکانی خۆیان.
وەك ئاشکرایە تا ئێستا ڕێکخراوی پەکەکە هیچ کارێکی هاوشێوەی ئەو ڕێکخراوانەی سەرەوەی بە ئەنجام نەگەیاندوە و هیچ کارێکی تیرۆریستی لە ئەژنداکەیدا نەبوە، ئەوەی پەکەکە بناسێ ئەزانێ کەوا هیچ کات بیری لە کاری تیرۆر نەکردۆتەوە و لە هیچ شوێنێك نەمان بیستوە ڕۆژێ فڕۆکەیەکی بەسەر نشینەکانیەوە فڕاندبێ و داوای پارەو دیل گۆڕینەوەی کردبێ، وەیان نەمان بیست ڕۆژێ گەریلایەك خۆی بە خەڵکی سڤیلدا تەقاندبێتەوە . ئەی کەواتە بۆچی ناتۆ و تورکیا بەفەرمی بە تیرۆریست لەقەڵەمیان داون؟  
بەبڕوای من گەر پەکەکە بیەوێ زیاتر پەل و پۆ بهاوێ و لەبەرنامەیدا هەبێ کورد بگەیەنێتە کەناری بە دەوڵەت بوون، ئەوا ناچار ئەبێ پەنا بۆ کاری تیرۆر بەرێ و هیچ سڵ لەوە نەکاتەوە لەوەی پێی بووترێ ڕێکخراوی تیرۆریستی، ئەمەش تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوان بیسەلمێنن کەوا هێزیان هەیە و ناچارن بەکاری بێنن.. ناتۆ و هەموو ئەو دەوڵەتەکان بەزمانی هێز و چەك ئەدوێن و دواتر کێ هێزی زیاتری هەبێ ئەوا ڕێزی لێ ئەگیرێ . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە