بۆ دەبێ کورد غاندییەکی لێ هەڵنەکەوێ

Sunday, 23/04/2023, 18:29

7734 بینراوە


دڵنیام لەوەی بەشی زۆری خوێنەران ناوی غاندی رزگارکەری هیندی لەدەست ئینگلیز بیستوەو هەر هەموشی هەڵسوکەوت و رەوشت و خەباتی غاندی بەدڵە.

غاندی کە لە ساڵی ٢/١٠/١٨٦٩ لەشاری دەلهی هیندستان لەدایک بووەو لە ٣٠/١/١٩٤٨ لە ساڵی لەدایک بوونی مندا لە شاری دەلهی هیندستان کۆچی دوای کردوە، غاندی بەشی یاسای تەواو کردوەو دەستی لە هەموو بەرژەوەندیەکی تایبەتی خۆی هەڵگرتوە بۆ رزگاری نەتەوەکەی لەدەست داگیرکاری ئینگلیز، پیاوێکی بێ تەماح و بێ باخەڵ بووە، نان دۆیەکی سەربەخۆی پێ خۆشتر بووە لە گەورەترین میوانداری سفرەی رازاوە، وەک زۆرینەی نەتەوەکەی کراس دەرپێیەکی سپی پۆشیوەو دەرگای تەماح تەماحکای داخستوە، کوشک و تەلاری بۆخۆی دروست نەکردوەو ژیانی خۆی لە هەژارێکی نەتەوەکەی خۆشتر نەکردوە.
لە فلیمێکدا دیتم، مەلیکە ڤیکتۆریای ئینگلیز بانگ هێشتی غاندی کردبوو بۆ لەندەن، کە هاتبوو بزنێکی لەگەڵ خۆی هێنابوو، رۆژنامەوانەکان لێیان پرسی بۆ ئەو بزنەت لەگەڵ خۆت هێناوە ؟، لەوەڵامدا وتی ئەو بزنە هەموو سەروەت و سامانی منەو شیرم پێ دەدا بۆ ئەوەی سەر شۆڕ نەکەم بۆ سفرەو خوانی هیچ کەس، رۆژی پەرداخێک شیرم دەداتێ و لەگەڵ نان دەیخۆم و پێم لە هەموو خۆراکی دنیا خۆشترە، بزنەکەی بردە کۆشکی مەلیکە ڤیکتۆریا، کاتێک مەلیکە ڤکتۆریا باشترین سفرەی خواردنی شاهانەی بۆ غاندی رازاندبۆوە، کاتی نان خواردن هات، غاندی پەرداخێکی لەسەر سفرەکە هەڵگرت و رۆیشت بۆ حەوشە بۆلای بزنەکەی، دەستی کرد بە دۆشینی بزنەکەو پەرداخێک شیری لێ وەرگرت و پەرداخە شیرەکەی هێنایە سەر مێزی خوانی مەلیکە ڤیکتۆریا، سەمونێکی راکێشا پێش خۆی وتی فەرمون با دەست بە نان خواردن بکەین، غاندی دەستی کرد بە سەموون و شیر خواردن، مەلیکەو تێکرای میوانەکەن بەسەر سورمانەوە تەماشایان دەکرد، ئەو هەلوێستەی غاندی نەتەوەکەی خۆی دڵخۆش کردو لە هەموانی گەیاند کە کەس ناتوانێ غاندی بکرێ و غاندی بۆ فرۆشتن نیە، غاندی لەهەرشوێنێک بێت دڵ و دەرون و وەرگی لە لای نەتەوەکەی خۆیەتی.
ئێمەش وەک بەپەرۆشیک بۆ کورد، خەتی غاندیمان هەڵبژاردوە بۆ خەبات و رزگاری نەتەوەکەمان، خۆمان بەدۆستی ئەو کەسانەش دەزانین کەدەستیان لەبەرژەوەندی خۆیان هەڵگرتوە بۆ بەئاگا هێنانەوەی کورد، هەرچەندە کەمن ئەوانەی دەست لەبەرژەوەندی خۆیان هەڵدەگرن، بەڵام بەلای منەوە سەرکەوتن هەر بۆ ئەو کەمانەن، من لەلای خۆمەوە میداڵی پاکی و نەترسی دەدەمە دەستەی سەرنوسەرانی کوردستان پۆست، کە نەترسانەو بێ لایەنانە شەورۆژ وەک خۆ بەخشێک هەوڵی بەخەبەر هێنانی نەتەوەکەم دەدەن و راستیەکان ئاشکرا دەکەن.
خەڵکی ناوچەکەم باش ئاگادارن کە هەر لەتەمەنی لاویەتیمەوە تاکو ئەمڕۆ، دژی زۆرداری و باخەڵ پڕکردنی تایبەتی بوو وم، هەرچی بەرەنجی شانی خۆشم پەیدام کردوە بەخشیومە بە هەژارو کەم دەرامەتەکان، بێجگە لەوەی شەونخونی و برسیایەتی تینوایەتیەکی زۆرم لەسەنگەر پاریزیدا بینیوەو رۆڵێکی گەورەم بینیوە لە شەرەکاندا بەرانبەر بەداگیرکەری عێراقی و چوار پەلیشم لە رێگای پارێزگاری نەتەوەکەم شکاوە، دوای هەرسی ١٩٧٥ کە دەستم کرد بە کرێکاری و لەدوای ئەویش وەک بەڵێن دەرێکی نەترس و کارکەر، چەند پڕۆژەیەکی رێگاوبان و بەربەستی ئاوم تەواو کردو بووم بە ملوێنەر، خەڵکی ناوچەکەم ئاگادارن، ئەگەر سامان پارێزیم بکردبایەو لەوکاتەدا دەمتوانی سەد خانوێک و مڵکێکی زۆر بکرم، بەڵام خەتی غاندی رێگای ئەوەی لێ گرتم و ئەوەی هەمبوو لەگەڵ هەژارانم خۆرد، دوابەدوای ئەوەش کە هاتمە لەندەن توانیم بەهۆی سەرکەوتنم لە چەند بازرگانیەکی برنج فرۆشتن بە ئەفریقا داهاتێکی باش بەدەست بهێنم، ئەوەشم بە تەنها نەخوارد و خەڵکی پشدەرو سەردەشت ئاگادارە کە لەکاتی کۆرەوەکەی ١٩٩١ خێزانم بە سەدو پەنجا هەزار دۆلارەوە ناردە سەردەشت بۆ یارمەتی ئاورەکان، خێزانم لەگەڵ ماڵی رەحمانی شەمامی پارەکەیان بەسەر ئاوارە هەژارەکاند دابەش کرد، بێجگە لەوەش، زۆرینەی کوردەکانی لەندەن ئاگادارن کە ماڵەکەی خۆم لەلەندەن کردۆتە بارەگای حەوانەوەی لێقەوماوانی کورد. 
ئەو سامانەی کە مابووشم، لەپڕۆژەی نەوتی کوردستان و پڕۆژەی سەربەخۆیی ویلایەتی موصلمدا خەرج کردو دەستیشم کراوە بوو بۆ یارمەتی هەژارانی کورد.
دەتوانم بڵێم تاکو ئەمڕۆ من لەباخەڵی خۆم درەهێناوەو داومە بە هەژاران نەک لەباخەڵی خەڵک و نیشتمان دەر بهێنم بۆ باخەڵی خۆم، وەک لەو گفتوگۆی تەلەفزوێنیەدا دەیبینن، دەڵیم لەباخەڵی خۆم دەرهێناوە و داومە بە خەڵک نەک لەباخەڵی خەڵک دەربهێنم بۆ باخەڵی خۆم 
ئەوانەش دوو بەشی تر لە یوتوبەکانمە: 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە