جاش پرێس

Sunday, 23/04/2023, 20:53

8183 بینراوە


 شارپرێس وەك گشت میدیا و ڕاگەیاندنەکانی باشوور لە گۆشەی تایبەت و بەپەلەدا هاتوەو ئەڵێ؛ بەرپرسێکی پارتی ئامادەین بە فەرمانێکی مەسعود بارزانی شەهید ببین و ئەو خەونەمان بیتە دی کە لەوەتی هەین خەون بەوەوە ئەبینین ڕۆژێك بێت و لە پیناو خاك و ئاوی کوردستان، شەهید بین.
نوری حەمە عەلی بەرپرسی میحوەری کەرکوك و پردێ لەوەتەی دیناسۆر و مرۆڤی نێردنتاڵ هەن ئەمیش بەناو پێشمەرگەی پارتیە، وە لەوەتەی ئەم تفەنگی لەشان کردوە ڕۆژ دوای ڕۆژ خاکی کوردستان بچوکتر و تەسکتر تر ئەبێتەوە،، نازانین لەو چەند هەزار جەنگ و شەڕەی نێوان کورد و عەرەب ئەم برادەرە ڕۆژێ دڵۆپێ خوێن لەجەستە وەیان نەخۆشیەك بەهۆی ئەو هەموو گەرما و سەرماو تێر و برسێتیەی ساڵانی چەك لەشانی، ڕوویدابێ.. ئەوەی ئێمە لێیان شارەزابین و لای خەڵکیش شارەوە نیە ، ئەوەیە پارتی و تفەنگچیەکانیان بە قەولی سیروان بارزانی هەر خەریکی ماراسۆن و ڕاکردن بوون.. کێ هەیە نەزانێ پارتی تەنها کاریان ڕاکردن و هەڵهاتن بوە،کێ بیستویەتی ڕۆژێ لە ڕۆژان ئەم چەکدارانە بەرگریان بۆ چەند ڕۆژێ وەیان کاتژمێرێ کردبی،، ئێ خۆ لەشەڕی داعش و حەشدی شەعبی بینیمان کەوا چۆن کەمال کەرکوکی فریای هیچ نەکەوت و بە پێ خاوسی تێی تەقاند.
لەسەرو ئەمانەشەوە هەرچی میدیای باشوور هەن دێن و یەکەم هەواڵیان ئەم جۆرە پروپاگەندانە ئەخەنە سەر ڕووپەڕی ڕۆژنامە و سایتەکانیان وەك ئەوەی خەڵکی ئەم کلك زەردانە نەناسێ و نەزانن چەندە ترسنۆك و بێ ئەرزشن. ئەم میدیایانە لە هەموو شتێ بەتاڵن و هیچ مۆڕاڵێکی ڕۆژنامەنووسی و پیشەییان نیە، ئاخۆ چەندە پارە وەرئەگرن بۆ ئەوەی ئەم هەواڵە چەواشەکاریانە دەرخواردی خەڵکی بدەن؟!
بەڕاستی شەرمە بۆ ئەو میدیایانە فێری ئەم جۆرە کاسپیە بوون و نازانن کاری ڕاستەقینەی خۆیان بکەن . لە خۆڕا نیە خەڵك هیچ متمانەی پێیان نەماون و ئامادە نین بە هیچ جۆرێ سەیری میدیای باشوور بکەن و کاتی خۆیانی بدەنێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە