پارتیی و یەکێتی لەسەر چی رێککەوتن؟

Monday, 15/05/2023, 16:55

4734 بینراوە


یەكیەتی داواكاری بارزانی بە رادەست كردنەوەی هونەر رەشید ئاغا شێتنەیی جی بەجێ كرد لە پێناو كۆتایی هێنان بە كێشەكانیان.


بنەمالەی بارزانی خۆیان لەسەر هەموو مرۆڤێكی كورد داناوە و خەلكی تر هەموو بە میللەت ناو دەبەن لای بنەماڵەی بارزانی میللەت واتە (خزمەتكار) هەر كاتیك ترس كەوتە سەر ئەو بنەمالەیە ئەوا هیچ شتێك بە عەیب نازانیت و دەیكەن وەك فرۆشتنی ئەنفالەكانی میللەتی بارزانی بە سەددام بۆ رزگاركردنی لە دەستی یەكیەتی و پیدانی نەوتی كوردستان بە ئەردوگان بۆ رزكاركردنی لە دەستی هاوپەیمانی یەكیەتی و سوسیالیست و پەكەكە و زەحەتكیشان و فرۆشتنی كەركوك و سر كردنی ریفراندۆم بۆ شیعەكان لە پیناو لەقكردنی دەستەلاتی یەكیەتی لە كەركوك ....هتد 
ئەو بنەمالەیە وەك سەرەتان یەخەی گەلی كوردی گرتوە هەركاتێك كورد بگاتە ئاستێك بۆ دروست كردنی دەولەتی كوردی لە كوردستانی عیراق ئەوا دەست بەجی تێكی دەدەن هەر وەك ئەو قسەیەی بارزانی گەر شۆرشمان پێنەكرا ئەواو تیكی دەدەین.
ئەو كێشەیەی كە لەنێوان پارتی و یەكیەتی رویدا و بافل تالەبانی بۆ ماوەیەكی زۆر دەستەلاتی پارتی لاواز كرد و بنەمالەی بارزانی كردە گۆشەیەكی نادیار و كیشەكە كەوتە بن بەست بەتایبەتی كە بافل بەوە ترسی خستە ناو دلی بنەمالەی بارزانیەوە بە كوشتی نەیارەكانی هەرچەندە پارتی و بنەمالەی بارزانی لە ریگای توریكاوە گەمارویان خستە سەر سلێمانی لەروی دارایی و هیلی فرۆكەوانیەوە بەلام هەر سەركەوتوو نەبون چونكە بافل لای شیعەكان پشتگیری تەواوی هەیە  بۆیە دەستیان كرد بە پلانی تر هەم بۆ لاوزا كردنی خودی بافل  و گرتنی هونەی  رەشید ئاغای دۆلەمەری كە یەكیەتی ریگا بدات هونەر رەشید ئاغا بەگرێندریتەوە هەولێر و كۆتایی بەو جوین فرۆشتنانەی هونەربێت بەرامبەر بە بنەمالەی بارزانی كە مسعودی نیگەران كردوە لە بەرامبەردا  پارتی تەواوی كیشەكانی تر چارەسەر دەكات و بارزانی خۆی داوا لە یەكیەتی بكات بۆ پێكەوە كاركردن و بافل بە سەرۆكی راستە قینە بزانیت لەم روانگەوە دەست كرا بە پلانەكە كیشە بۆ هونەی دروست بكرێت لە سلیمانی هیچ پەناگای بۆ نەمێنتەوە جگە لە گەرانەوە بۆ هەولیر پلانەكە لە رێگای عەلی حیسن سورچی بەرپرسی رێكخستنی پارتی لە سلیمانی  جی بەجی بكریت و یەكیەتی خۆی لە كیشەكە بەدور بگرێت و دوای دروست كردنی كێشە زۆر بەپەلە عەلی حسین تەلفۆن بۆ هونەر دەكات و پی دەلێت كە سیداد بارزانی بەلێنی داوە بگەرێتەوە هەولێر و بنەمالەی بارزانی لی خوش بوون و بری یەك ملیون دولاریان بۆ داناوە بۆ دانەوەی قەرزەكانی و خانوی تایبەت و ئۆتۆمبیل و پاسەوانی تایبەتی بۆ دابین دەكەن كاتی هەونەر عەلی حسین دەبینت و تەلفۆن بۆ سیداد بارزانی دەكەن هونەر رازی دەبیت بگەرێتەوە هەولێر هەر بەپلە عەلی حسین سورچی بە ئۆمبیلە تایبەتیەكەی خۆی دەگەرینتەوە هەولێر و رادەستی تژەتیرۆری پارتی دەكات و تاكو ئیستا چارەنوسی نادیارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە