ئایا مەسعوود بارزانی 61 ساڵە پێشمەرگەیە؟

Tuesday, 23/05/2023, 16:13

5508 بینراوە


( ژیان نامەی مەسعوود بەرزانی )


سەرەتا ئەبێ بزانین  مەسعوود بارزانی لەساڵی 1946 لە #مهاباد لە دایک بووەو تەمەنی 77 ساڵە
تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە بە زمانی عەرەبی
خێزاندارەو خاوەنی هەشت مناڵە،پێنج کووڕ سێ کچ
 لەم ڕۆژەدا کەناڵەکانی پارتی بە پارەی نەوتی میللەت درووست کراو هاتوون ئەڵێن مەسعوود بارزانی 61 ساڵە پێشمەرگەیە!!
با بزانین ڕاستە ئەم قسەیە یاخود وا نیە،
15ساڵ لە مووسڵ بووە!
10ساڵ لە حاجی ئۆمەران بووە!
16ساڵ لە کەرەج ژیاوە!!
31 ساڵیشە لە سەری ڕەشە
ئێستا ئێوە بڕیار بدەن لە کوێ 61ساڵ پێشمەرگە بووە ؟

چۆن بوو ؟

هەروەها زۆر کات گوێ بیستی ئەوە ئەبین بارزانی  ئەبێژێ پێشمەرگە پیرۆزترینە بەڵام لە ژێر دەسەڵاتی ئەمانەدا تەنیا لە شەڕی ناوخۆدا زیاتر لە 36 هەزار شەهید کران 
نزیکەی 14 هەزاریش بریندار بوون !!
هەرەوها دوای شەڕی نەگریسی ناوخۆ هەموو جۆرە ئیهانەو ئەتک کردنێکمان بینی و بەردەوامیش بوون 
بەڵام لە ژێر دەسەڵات و  فەرمانڕەوایی مەسعود بارزانیدا ژیانی پێشمەرگە  ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر بوو ژیانی خۆشیان باشتر کرا !!
تەنانەت ئامادەش نەبون پێشمەرگە بکەنە پێشمەرگەی هەموان بەڵکو لە سایەیی ئەمانەدا ئێستا پێشمەرگەی سەرۆک و شێخ و مەکتەب سیاسی حیزبەکانە !!
خۆ ئەگەر کەسێکیش نەیناسێ و گوێ بیستی ڕاگەیاندنەکانیان بێ  وا ئەزانی باسی جێڤارا  ئەکەن گەر وردبیتەوە مەسعود بارزانی لە ساڵی1979 کەسی یەکەمی ناو حیزبەکەی خۆیەتی واتا ئەبێ ئەو جۆرە زوڵم و ستەمەی کراوە بەرامبەر بە پێشمەرگە لە سەر سفر کردنەوە تا کۆیی گشتی ئیهانەکان بارزانی بەرپرسی یەکەم بوو ! 
ماوەتەوە بڵێین  ئەم بنەماڵەیە خاوەنی یەک شەهیدی سەنگەر نین؟
شاعیرو هونەرمەندێکیان نیە
نوسەرێکیان نیە
ڕەخنەگرێکیان نیە
کەواتە چۆنە وا بۆ خۆیان شاهانە ئەژین میللەتیش کێشە نیە ئەوەی هەیە ناوی بنێن قسمەت چونکە جارە نا جارێ ئەم جۆرە قسانەتان بۆ ئەکەن وەک  !!
بەڵێنی پێشمەرگەیەک بە باوک و گەل و نیشتمان و خاکەکەی
ئەو ساتەی سەرۆک بارزانی بووە پێشمەرگە و بەڵێنی بە بارزانی و گەل و نیشتمان و خاکەکەیدا کە پێشمەرگایەتی گەورەترین پلەو پایە بێت، بە دڵسۆزی و وەفاداری خەبات بکات لە پێناو ئازادی و سەربەرزی میللـەتەکەی و پاراستنی ئاشتی ناوچەکەو، پێکەوە ژیانی هەموو ئایین و نەتەوەکانی دیکە بەبێ جیاوازی و بە دیهێنانی ئاواتی سەربەخۆیی بۆ گەلەکەی، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و ئەنجامەکەی شایەتی بۆ مێژوو دەدەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە