ئامۆژگارییەکی پێویست

Wednesday, 24/05/2023, 13:18

6184 بینراوە


خوێڕیخانەیەک هەیە بنکە سەرەکییەکەی لە شاری هەولێرە و ناوی پەرلەمانە

لەبەر ئەوەی براگەورەی ماڵی خۆمانم و لەجێی باوکمم، لەسەرمە جار جار ئامۆژگاری باش بدەم بە گوێی خوشک و برا و برازا و خوشکەزاکانمدا.
ئیتر وەعزەکە شڕە و دنیا گۆڕاوە، نزیک بووینەتەوە لە دنیای ئاخربوون، ناکرێ بێ باکانە هەقی هیچمان نەبێ . 
جا بەوبۆنەیەوە دەمەوێ ئەم ئامۆژگارییەتان بکەم، کە بەکەڵکی هەموو لایەک دێت، لێرەوە بۆ گشت کوردزمانێکی دانیشتووی ناو قەوارەکە رابگەیەنم! ئەویش ئەمەیە تکایە باش بیخوێننەوە! ! 
خوێڕیخانەیەک هەیە بنکە سەرەکییەکەی لە شاری هەولێرە و ناوی پەرلەمانە. ئەو خوێڕیخانەیە پڕە لە مرۆڤی خوێڕی، ڕۆژانە لەوێوە کار بۆ خوێڕیکردنی خەڵکی کوردستان دەکرێت. لەوێ قەوتەچی لێیە ، هینی لێیە، سوکی لێیە، چەقۆ وەشێنی لێیە، قومارچی لێیە، لۆتی لێیە، مەلای لێیە، کەری وەکو جەلال پەرێشانی لێیە، جاسوسی لێیە، قەحپەی لێیە، نوێژکەر و نوێژنەکەری لێیە، ڕەسمێکی گەورەی مەلا مستەفای لێیە.
لەو خوێڕیخانەیەدا مەزادی ئابڕووی لێدەکرێ، مافی خەڵکی تیا زەوت دەکرێ، قوماری تێدا دەکرێ، گەوادی بۆ داگیرکەران تێدا دەکرێ، قووتی خەڵکی لێوە دەدزرێ، شەڕە کورسی و بۆکز و چەقۆ و شەڕە سەگی تیا دەکرێ، پیاوکوژی لێوە دەکرێتە سەرۆکی حکومەت، دزی لێوە دەکرێتە وەزیر، حیزی لێوە دەکرێتە حاکم، کەری لێوە دەکرێتە نوێنەری من و تۆ، پەساپۆرتی دیبلۆماسی بە سەگە خوێڕییەکان ڵیدەدرێ، ناوی یاسای تێدا بێ سەروبن دەکرێ. تاوانباری تێدا دەکرێتە خەباتگێ. خیانەتچیەکان لەوێوە دەکرێنە شوانی خەڵکی. 
سەرتان نایەشێنم بۆ خۆی خوێڕیخانەیەکە لەو گۆڕێدا. جا تکاتان لێدەکەم:
١. لێی نزیک نەبنەوە،
٢. نەچنە ناوی، 
٣. ناوی نەهێنن لەبەرچاوی منداڵەکانتان با خویان شەڕ نەبێ و فێری جنێودان و سەرسەرێتی نەبن. 
٤. ئەگەر ئەو خوێڕیخانەیەی پیشاندا، یەکسەر تەلەفزیۆنەکانتان بگۆڕن.
٥. تەلەفۆنی مناڵەکانتان وا لێکەن ئەو ووشەیە قەدەغە بکات. 
٦. چاوەڕوان بن ماوەیەکی تر خوێڕی تازەی بۆ هەڵدەبژێرن، ئێوە بەشداری نەکەن، حورمەتی خۆتان مەدۆڕێنن.
چاوتان ماچەکەم و شەوتان شاد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە