دەسەڵاتێکی پڕلە دز وخوێڕی!

Tuesday, 06/06/2023, 8:56

3179 بینراوە


بنەماڵەی بارزانی وەک سۆنە ئەچن.هیچکات تەڕنابن.ئەوخوویەش لە مەلا مستەفای باپیریان فێر بوون.ماوەی سێ دەیە زیاترە بۆ مانەوەی خۆیان قوونیان دەکۆشی تورکیە وئێراندایە.وەکی تریش بەداخەوە بۆ چەکداری کۆیلە وکۆمەڵگای خەسیوکە ڕێنیشآندەر بون بۆ مانەوەی ئەو سەرشۆڕانە لەسەر دەسەڵات.ئێستێ لە شاری هەولێر تورکمانێک زیاتر دەستی دەڕوا تا کەسێکی کوردی خەڵكی ئەم شآرە.بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانی رۆلی کوێخایان پێدراوە،لە چەند رۆژی رابوردووشدا وەک کاربەڕێکەر ناویان ئەهێنن.
بڕیاری چەندرۆژرابوردوو لە لایان دادگای باڵای فدڕاڵی لە بەغدابۆ خەڵكی کوردستان دەرکەوت کە لە بنەماڵەی بارزانی ترسنۆکتر وخوێڕێترنییە.فواد حوسێن،یەکێکە لە نۆکەرەکانی مەسعود بارزانی کە بەرپرسایەتی وەزیری دەرەوەی عێڕاقی پێدراوە، دوێنێ بە فەرمانی بارزانی نێردراوەتە لای بەرپرسی دادگای فدڕاڵی تا بپاڕێتەوە،بە ئەوەی هیندێک بڕگەی یاسایی لەو بڕیارە جێ بە چێ نەکرێ وراگیرێ.بەڵام لەو کارەشدا سەرنەکەوتن.
داستانی پیرۆزکردنی ئاڵاوسروودونیشتمان وشەهیدوپێشمەرگە لە لایان بنەماڵەی بارزانییە تەنیا سناریویەکن بۆ هەڵخڵەتاندنی کۆمەڵگای ساویلکە.تا رێكاریی نۆکەرایەتی بۆ ئەو دووبنەماڵەیە لە جێی خۆی مابێ،تا لەسەردەسەڵات مانەوەی ئەو بنەماڵەیە لە جێی خۆی مابێ،هێـما پیرۆزەکانی نیشتمانی کورد،تەنیاوتەنیا وەک رێکاریی بازەرگانیکردنە بۆ تاڵان کردنی سەروەت وسامانی کوردستان بە دەست بنەماڵەی بارزانی.لەو بازاڕەدا کۆیلەی چەکداری هەردووک لا رۆڵێکی قێزەون دەگێڕن.ناوی خۆشیان ناوە پێشمەرگە.
ئەردۆغانی کورد کوژ،بە هەر فەر فێڵوتەڵەکەک بووهەمیسان بۆوە بە سەرۆککۆماری وڵاتی تورکیە.لەهەر وڵاتێک رێوڕەسمی سوێندخواردن هەیە بۆ دەستبەکار بونی سەرۆککۆمارلە مەڕ ئەرکەکانی.لەو پەیوەندیە کەسانی بیانی وناوخۆیی وڵاتیش بەشدار دەبن.یەکێک لەو بەشدار بوانەی کە بانگهێشتن کراون،نیچیروان بارزانییە.بێ گومان ئەو خوێڕیە بە نوێنەرایەتیی بنەماڵەکەیو ودۆڕآوێکی وەک مەسعودی مامیشی ئەچێ.
لە ماوەی هەشت ساڵی رابوروودا ئەردۆغان سێزدە میلیارد دۆلاری لە سەر گرێبەستی پەنجاساڵەی نەفت لە ڕێگای نێچێروان بارزانی دەست کەوتووە.جگە لەوانەش بە بەهای میلیونان دۆلاریش لە ڕێگای فرۆشتنی کەلوپەلوکاڵای بەسەرچوو کە بۆ باشووری کوردستان هاوردەکراوە، قازانج کردوە.ئەو خۆفرۆشە وخاکفرۆشە تەنیا وێنەی نۆکەرێکی ئەردۆغان بەشداری رێوڕەسمی سوێند خواردنی فاشیستێکی وەک ئەردۆغآن بووە.
هێدی هێدی، ئاو،بەرانبەر بە  نەفت وهەناردە کردنی نەفت لە ڕێگای تورکیە خەریکە بە کردوە ئەنجام ئەدرێ.تورکیە رێژەیەکی بەرچاوی ،ئاو، بەرەو عێڕاق رەوانە کردوە.ئەوەش پەیامێکی راستەوخۆی تێدایە بۆ بێ کاریگەرکردنی کاربەڕێکەرانی هەولێرو شاری سلێمانی.ئەوەی تەنیا دەمێنێتەوە تەنیا رووڕەشیەکی دیرۆکیە بۆ بنەماڵەی بارزانی.چون بەراشکاوی دەرئەکەوێ تەمەنی نۆکەرایەتی ئەو بنەماڵەیە بەرەو لاوازیی دەچێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە