بۆ خودا مەگەڕێ

Thursday, 15/06/2023, 8:21

2621 بینراوە


نووسەر:ت،س،ر،تاران

خودا،لە ناوبۆتخانە ومزگەوت وماڵی خۆیدانییە.هەروەها لە ناو لاپەڕەکانی کتێبەکانیشدا نایدۆزیەوە.خودالە لابەلای تاشە بەردەکان ودیوارەکان وئەو ماڵانەدا کە لە گڵ دروست کراون نییە.خودا لە کوچە وکۆلآنەکان ودیوارە رووخاوەکاندا نییە.خودالە ناو جەرگەی دوور بون لە ناو مرۆڤەکاندا نییەو لێی مەگەڕێ.
خودا،لە دەستێکدایە کە داوای دۆستایەتی دەکا.خودا لە ناو دلێک دایە کە خوڵقهێنەریی شآدی وخۆشیە ولە بزەی لێوێکدایە کە دێتە سەر لێوان.خودا لە نێوان ئەو هەناسەیەدایە کە لە نێوان من وتۆ تێکەڵاوە.لە ناو دلێکدایە کە بۆتۆ لێدەدا.خودا لە نێوان گەرمای دەستەکانی ئێمە دایە کە تێکەڵاوی یەک دەبن وبیرلە رزگاریی مرۆڤ دەکاتەوە ودوور دەبێ لە نەزانی وپاشکەوتوویی.
خودا،پەیوەستە بەو هزرە کە بیر لە ئازادیی مرۆڤەکان دەکاتەوە.تا مرۆڤ لە دیکتاتۆڕی وتاریکیی رزگاریان بێ.
خودا،لە بیر کردنەوەی باشی تۆدایە.
خودا،لە کردەوەی باشی تۆدایە.
خودا،لە گووتاری باشی تۆ دایە.
سەلمان ڕۆشدی دەڵێ:هیچ کەس بە رادەی موحەممەد.کەڵكی لە خودا وەرنەگرتوە بۆ بەرژەوەندی خۆی.کەنیز وکۆیلەی دروست کردو چەند هاوسەریی کردە کولتور.هاوسەرگیریی دەگەڵ کچانی کەم تەمەن پەرە پێداوناموسڵـمانەکانی کوشت تا دەگەڵ ژنەکانیان بخەوێ! تەواوی ئەو کارانەی لەسەر ناوی خودائەنجام داوە.
ت،س،ر،تاران.
وەرگێڕانەوە بۆ سەر زمانی کوردی: کوردستانپۆست.
پەراوێزێکی پێویست:
بێ بەختیەکی مەزن بەرۆکی خەڵكی باشووری کوردستانی گرتووە.لە لایەک چەتەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی ولە لایەکی دیکەش ئیسلام،لە جۆری سەلەفیی.لەو دەوەرە هەم خاک داگیرکاروە وهەمیش مێشکی بەشێکی بەرچاولە دانیشتوانی ئەو خاکە.لە وەش بترازێ بەسێکی دیکەی لەو خەڵكە لە ژێڕ ناوی نووسەروشآعیرو زانکۆوپیشمەرگە،کە هەم بە پێنووس وهەم بەچەک پارێزگاریی لەو دووبنەماڵەیە دەکەن.ژیان وەک کەکراوی لێ‌هاتووە،بەڵام هزریی سەلەفییەت خەڵك هەزاران کەس هاندەدا کە بەرەو موڕآسیمی حەج بچن تا خودالە گوناحەکەیان خۆش بێ.حەج لە بەر دەرگایە بەڵام دوکان وبازآڕی سەلەفییە رێگا ناداکەخودالە خۆیاندا بدۆزنەوە.بۆیە سەرگەردانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە