فیستیڤاڵی فرە نەتەوە و کلتوریەکان

Sunday, 18/06/2023, 0:32

3644 بینراوە


لە رۆژەکانی شەمە و یەکشەمە، رێکەوتی ٣ و ٤ ی مانگی شەشی ٢٠٢٣ ی زاینی فیستیڤاڵی فرە نەتەوە و کلتوریەکان لە شاری هامار لە وڵاتی نۆرویژ بەرێوە چوو. زیاتر لە بیست وڵات بەشداری ئەم فیستیڤاڵە بوون. هەر وڵات و نەتەوە بە ئاڵا و نیشانی دانی کلتوری خۆیان بەشدار بوون. هەر وڵاتە و نەتەوە بە شێوەی جیاواز بەشدار بوون. چالاکیەکان بریتی بوون لە گۆرانی و موسیقا، شایی، سەما، چێشت لێنان، نان کردن، جل و بەرگ، کاری دەستی منداڵان، تەون چنین، یاری منداڵان، سێرک، .... ئەم فیستیڤاڵە تایبەتە بە منداڵ و گەنجان. هەمو ساڵێک زیاتر لە دوازدە هەزار کەس سەردانی ئەم فیستیڤاڵە دەکات.  منداڵ و گەنجان بەشداری چالاکیەکانی فرەکلتورەیەکان دەکەن. هەر وڵات و نەتەوەش خێوەتی تایبەتی خۆیان بۆ هەڵداوە.  
کۆمەڵەی کلتوری کوردی لە شاری هامار بە ناوی " کوردستان" بەشداری ئەم فیستیڤاڵەی کرد. خێوەتی تایبەتی خۆیان هەبوو. ئاڵای کوردستان هەڵدرا بوو. هەروەها نەخشە و ئاڵای کوردستان لە دیواری خێوەتەکە درا بوو. چاڵاکیەکانی کوردستان بریتی بوون لە موسیقا و شایی رەسەنی کوردی، دەف لێدان، جل و بەرگی کوردی، چایی لێنان بە شێوەی کوردەواری، دروست کردنی نانی تیر ، چێشتی کوردی، کەل و پەلی رسەنی مێژووی کوردستان. وەرگێر عوسمان کەوکەبی‌شاد دوو کتێبی بۆ منداڵ و گەنجان لە زمانی نۆرویژی را وەرگێراونە سەر زمانی کوردی. نووسەری بە ناوبانگی  نۆرویژی ئەو کتێبانە " توربیۆرن ئێگنێر" ە. هەر دوو کتێبە نوریژی و وەرگێراوە کوردیەکە بۆ نیشادانی خەڵک لە سەر مێزی بن خێوەتێ دانرا بوون. ناوی کێتبەکان  بریتیە لە " کاریوس و باکتوس" و " خەڵک و دزەکان لە شاری کاردەمومە". هەروەها عوسمان کەوکەبی شاد منداڵی نۆرویژی و نەتەوەکانی تری فێری نووسینی ناوی خۆیان بە زمانی کوردی دەکرد. خەڵکێکی زۆر سەردانی خێوەتی " کوردستانیان" کرد. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە