دکتر باقر پیری

https://www.facebook.com/profile.php?id=100006150067243


"کۆبوونەوەی شورایی ڕێبەریی و ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد"

Tuesday, 20/06/2023, 9:37


ئەندامانی شورایی ڕێبەریی و ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ڕێکەوتی 25 و 26ی جۆزەردانی 1402 لە پارێزگەی ورمێ، شاری خانێ ( پیرانشار) کۆبوونەوەی وەزریی (بەهاری) خۆیان لە باروودۆخێکدا بەڕێوە برد کە لە درێژایی ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵ بۆ سێهەمین جار، بەڕێز سیاوەش حەیاتی سکرتێری گشتیی بەرەی یەکگرتووی کورد کە هاوکات وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژیی یارسانیشی وەئەستۆیە، لە ڕۆژی شەممە 23-2-1402 بۆ جێبەجێکردنی یەک ساڵ حوکمی زیندان لەلایەن مەحکەمەی شابادی پارێزگەی کرماشانەوە، لە زیندانە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە وڵات لە قەیراناویترین باروودۆخیدایە. هەڵاوسانی ئابووری، گرانی، بشێوییە کۆمەڵایەتییەکان، هەژاری، ئێعتیاد، تەڵاق، خراپەکاریی لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە. بەبیانووی سەقامگیریی تەناهیی، هێزەکانی خۆسەریی فەرمی و نافەرمی، تەناهیی دەروونی و جەستەیی کۆمەڵگەیان بەگاڵتە گرتووە و کۆمەڵگەیان هەتا لێواری هەڵدێر ڕاداوە. کەلەبچەکردنی ئازادیخوازان، مەحکەمەی نادادپەروەرانە و زیندانکردنی درێژخایەن، ئەشکەنجە و ئێعدامگەلی بەشێوەی سەدەی نێوەڕاست، ژەهراوی کردنی قوتابیان و خوێندکاران بەتایبەت کچان لەسەرانسەری وڵات، ئەزیەتدان و دەستێوەردان لە بچووکترین بابەتی ژیانی خەڵک بەبیانووی پەچە و حیجاب، نائومێدی بەداهاتوویان هەتا ئاستێکی مەترسیدار بردووەتەسەرەوە. گەنجان، ئەکادیمیسیەنەکان و نوخبەگەلی بواری زانستی، پزیشکی و موهەندیسی و بەڕێوەبەران و سەرمایەداران و خاوەن پیشەکان هەموویان بەهیوای کۆچن کە ئەمە لەخۆیدا دەبێتە هۆی ئەوەی هەژاریی لە کۆمەڵگە زیاتر بێ. بەژانتر ئەوەیە دەسەڵاتدارانی وڵات بەردەوامن لە وتنەوەی درووشمی بریقەداریی بێ کردار.
لەلایەکی دیکەوە زۆربەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەرانسەری دەرەوەی وڵاتیش لە چل ساڵی ڕابردوودا پتر فیگۆری خەباتیان لەخۆنواندووە و لە دانیشتنە بێئەنجام و دووبەرەکینانەوەکانیان دڵیان بەگوفتاردەرمانی خۆشکردووە. لە ژیانێکی ئاسوودە و دوور لەئاگر، خواستگەلێ دێننەئاراوە و شێوازگەلێ لە دەسەڵاتدارێتیی خۆیان لە ئێران داوا دەکەن کە جیاوازییەکی وەهای لەگەڵ ئەم دەسەڵاتەی ئێستە نییە و خەونی بەرهەمهێنانەوەی دیکتاتۆری یەکسەد ساڵی ڕابردوو بۆ ئێران دەبینن.
بەرەی یەکگرتووی کورد لە وەها هەلومەرجێکدا داوا لە دەسەڵات دەکات هەرچی زووتر بەم شێوازە دەسەڵاتدارێتییەی خۆیدا بچێتەوە و لەوە زیاتر کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر نەبات.
لە خەباتکاران و ئازادیخوازانی نێوخۆ و دەرەوە چاوەڕوانی دەکرێ هەرچی زووتر یەکبگرن و بە دانی ڕێکاری گونجاو و لۆژیک و کرداریی بەشێوازی مەدەنی یارمەتیدەری چارەسەریی کێشە و گرفتەکانی خەڵکی ئێران بن. بەرەی یەکگرتووی کورد لە درێژایی 18 ساڵی ڕابردوودا، چالاکی خۆی وەکو ڕەوتێکی سیاسی و داواکار و لەهەمانکاتدا پەیڕەوی لە ئاکاری مەدەنی و دووری لە توندوتیژی درێژە داوە. بەڵگەی بەبڕشت بۆ ئەم ئیدعایە نێزیکەی دوو دەیە چالاکی و هەڵوێستی زۆر و بەتایبەتی بەیاننامەی ئاشتییە کە ساڵی 1392ی هەتاوی دەرکرا و بەداخەوە دەسەڵات سەرنج ناداتە ئەمجۆرە بەیاننامانە و هەر بانگەشەی توندوتیژی و تۆقاندن دەکات.
بەرەی یەکگرتووی کورد داوا لە حکوومەت دەکات کۆتایی بەم ئاقارە بێهوودەی تیرۆر و تۆقاندن بهێنێ و هەرچی زووتر زیندانیانی سیاسی ئازاد بکا و دڵنەوایی بداتە داغداران و زیانلێکەوتووان، رێگەیەک بۆ چوونەدەر لەم بێدەرەتانییە بکاتەوە و ڕێی ئاشتەوایی و دیالۆگ لەگەڵ بەرهەڵستکاران و ڕادانی وڵات بەرەو ئاشتیی گشتیی بگرێتەپێش.
بەرەی یەکگرتووی کورد
26ی جۆزەردانی 1402
"جلسه شورای رهبری و مرکزی جبهه"
اعضای شورای رهبری و مرکزی جبهه متحد کورد در مورخ 25 و 26 خردادماە در استان ارومیە شهر پیرانشهر جلسە فصلی (بهاره) خود را در حالی برگزار می کند که طی سال گذشته و امسال برای سومین بار جناب آقای سیاوش حیاتی دبیر جبهه متحد کورد که همزمان به عنوان سخنگوی مجمع مشورتی یارسان نیز مسئولیت دارند، در روز شنبه  تاریخ ٢٣-٢-١٤٠٢ جهت اجرای حکم یک سال از سوی دادگاه اسلام آباد استان کرمانشاه روانه زندان شد. 
این در حالی است که کشور در بحرانی ترین وضعیت خود به سر می برد. تورم، گرانی، نابسامانی های اجتماعی، فقر و فلاکت، اعتیاد، طلاق، بزهکاری در بالاترین سطح خود قرار دارند. به بهانەی ایجاد امنیت، نیروهای آتش به اختیار رسمی و غیر رسمی امنیت روانی و فیزیکی جامعه را به سخره گرفته و جامعه را تا لبه پرتگاه سوق دادەاند. به بند کشیدن آزادیخواهان، محاکمەهای غیر عادلانه و زندانی های طولانی مدت، شکنجه و اعدام های قرون وسطایی، مسمومیت دانش آموزان و دانشجویان، خصوصا دختران در سراسر کشور، ایجاد مزاحمت و مداخله در کوچکترین امور زندگی مردم به بهانه حجاب، همگی ناامیدی به آینده را به حد خطرناکی رسانده است. جوانان، تحصیل کردەها و نخبەهای علمی از مهندسین، پزشکان، مدیران و صاحبان سرمایه و مشاغل وارد فاز مهاجرت فلەای و دسته جمعی شده اند که این خود روز به روز بر فقر و فلاکت جامعه می افزاید. دردناکتر اینکه حاکمان و صاحبان قدرت بر طبل شعارهای توخالی و ادامە مدیریت ناکارآمد خود می کوبند.
از طرفی دیگر عمده نیروهای اپوزیسیون سراسری خارج کشور نیز در بیش از چهار دهه گذشته نشان دادەاند که ژست مبارزه را گرفته و در جلسات و نشست های بی حاصل و تفرقه افکنانه به گفتار درمانی بسنده کردەاند. در شرایط مطلوب زندگی و دور از آتش، نسخه برای جامعه می پیچند و گاه مدلهایی از حکمرانی با صدارت خود در ایران توصیه می کنند که تفاوت چندانی با حاکمان کنونی نداشته و خواب باز تولید دیکتاتوری یک صد سال گذشته حاکم بر ایران را می بینند.  
جبهه متحد کورد در چنین شرایطی از نهاد سلطه و قدرت می خواهد هرچه زودتر در نحوه حاکمیت خود تجدید نظر نماید و بیش از این جامعه را به سوی پرتگاه سوق ندهد.
از مبارزین و آزادیخواهان داخل و خارج انتظار می رود هرچه سریع تر متحد شده و با ارائه راهکاری منطقی، معقول و عملی به شیوەای مدنی در حل مشکلات و معضلات پیش رو مردم ایران را یاری رسانند.
جبهه متحد کورد در طول ۱۸ سال، فعالیت خود را به عنوان جریانی سیاسی، مطالبه گر و در عین حال با پیروی از مشی مدنی و خشونت پرهیز ادامه داده است. دلیل قاطع بر این مدعا کارنامه حدود دو دهه فعالیت و بیانیەهای متعدد و خصوصا بیانیە آشتی، صادره از سوی جبهه در سال ۱۳۹۲ می باشد. متاسفانه حاکمیت به چنین بیانیه هایی توجه ننموده و همچنان بر طبل خشونت و وحشت و ارعاب می کوبد.
جبهه متحد کورد از حاکمیت می خواهد به این دور باطل ترور و وحشت پایان داده و هرچه سریعتر ضمن آزادی زندانیان سیاسی و دلجویی از داغ دیدگان و آسیب دیدگان، راهی برای برون رفت از این تنگنا را باز کرده و راه مصالحه و دیالوگ با مخالفین و سوق دادن کشور به سوی آشتی ملی در پیش گیرد. 
جبهه متحد کورد 
26 خرداد 1402

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە