لەوێ گوێم لەکۆکەی مردن بوو
Tuesday, 20/06/2023, 12:42
2772 بینراوە
چەقۆی کول ئازاری زیاترە
دۆڕاوێکی نەفرەتی
تۆ دەزانی
دوێنی لەڕابردوویەکی دوور دەچوو
سبەینێش ترسێنەربوو
فێربووم کاتێک شتێک ئازارم دەدات
گازی لێبگرم
ناتوانم جارێکی تر ئەزموونی وابکەم
سوپاس بۆ نیگەرانێکەت
بەڵام ئێستا زۆردرەنگە
کات بگەڕێنمەوە
ئێوە خانمەکان بوون کە جوانێکەتان لەدەست داوە؟
بیرم لەگەڕانەوە دەکردەوە
لەسندوقێکی خۆڵەمێشیدا بۆ نیشتمان
لەژوورەکەمدا دووتەرمی گەنیووهەبوو
پیاوێکی داڕزاو
بەڕاڕەوەکەدا پیاسەی دەکرد
لەکلاونەکانی سەر شانۆ دەچوو
لەوێ گوێم لەکۆکەی مردن بوو
من خەوم دەدەی لەکاتێکدا بەئاگابووم
شەڕم بۆ ئازادی خۆم دەکرد
دەزانن
شەڕەکان لەخەوە زیندۆکاندا چۆنن ؟
هیچ خراپەکاریەکم نەدەبینی
لەپشتی چاوی کچە چاوشینە قز زەردەکەوە
ئەو بەئومێدەوە سروشی پێدەبەخشیم
ئەو ڕۆژەم بیرکەوتەوە
کە لەماڵ ڕامکردە دەرەوە
هیچ جێگەیەکیش نەبوو بۆی بچم
ئیتر زانیم تازیاتر بژیم
زیاتر دەمرم
کریفەی جەنگ
هەڵەکردن لێکەوتەی خۆی هەیە
تۆش واناڵێیت..!؟
ئەوانەی لەکەشی ئێرەدا نامرن
ناتوانن ئیتر بەچاوی داخراوەوە بژین
ئەگەر ڕێگەیەک هەبێت بۆژیان
بیر لەمردن مەکەرەوە
کوڕە گەنجەکە ئاوایی ووت،
هیچ شوێنەوارێک لەدوایی خۆم جێناهێڵم
ئەزموون فێری کردووم
ئێستا چاوەڕوانی کەس ناکەم نیگەرانی داهاتووی
ووڵاتەکەمان بێت
شەڕ بۆ پرسەمەزنەکە دەکەم
چەتەیەکم بەشکۆ
خۆشەویستم
ئەوکاتەی خەریک بوو دەگریایی
من زەردەخەنەم دەکرد بۆ پوچی ژیان
ژیانم بەبوکەڵە ڕووسێکەدەزانی
ماتروێشکا *
دەهاتە بەرچاوم
یەکێک لەبەرگەکانی شکا وەک ئێستای من
بارانێک هاتوو
بەرامەیەکی سحری لەزەوی هەڵسان
لەبەرخۆمەوە ووتم
هەنگاوێک بۆناو ئاگرەکە
هەنگاوی دووهەم بۆناو بڵێسەکە دەمبات
کەسەرت لەسەرشانم دانا
هەمووشەوەکە یەک ئینج نەجوڵام
من گەڕامەوە ناو ژیان
کەچی سەیرم کرد هێشتا بەڕێگەوەم
ماریا ووتی خۆت هیلاک مەکە
منیش ووتم دەست بەشەڕێک ناکەم
دۆڕان بچنەمەوە
لەوە دڵنیام
*ماتروشکا : بوکەڵەیەکی ڕووسییە لەناو هەر بەرگێکدا بووکەڵەیەکی تر هەیە هەمان سیما
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست